
هونەرمەندی گۆرانیبێژی ناسراوی کورد کەمال محەمەد لە ساڵیادی دامەزراندنی شاری سلێمانیدا کۆنسێرتێک سازدەکارت.
کەمال محەمەد لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ڤیدیۆیەکی نوێی پۆستکردووە و ئاماژە بەوە دەکات، ڕۆژی ١٦ی ئەم مانگە كە هاوکاتە لەگەڵ یادی دامەزراندنی شاری سلێمانی، كۆسنێرتێك ئەنجام دەدات و لەگەڵ هەوادارەكانی بە یەكتر شاد دەبنەوە.
كهمال محهمهد له دایكبووی ساڵی (١٩٦٠)ی شاری سلێمانییه، لە تەمەنێکی مناڵیەوە دەستی بە گۆرانی وتنکردووە، بە یەکێک لە گۆرانیبێژە ناسراوەکانی هەشتاکانی سەدەی رابردووی سلێمانی و باشووری کوردستان هەژمار دەکرێت و تائێستا بەردەوامە، خاوهنی چهندین ئهلبووم و گۆرانی و كلیپه.
سەرچاوە : سایتی سپی