محه‌مه‌د گه‌ڵاڵه‌یی
هه‌موو نووسینێك په‌یامێكی هه‌یه، به‌ڵام له ئامانجێكی دیاریكراو بۆ خزمه‌تی گشتیی و هه‌ندێجاریش بۆ ئامانجێكی تایبه‌تی كه‌سی به‌ده‌ر نییه، ئه‌گه‌ر بێینه سه‌ر هه‌قیقه‌ت غه‌در له شاعیره‌كانیش كراوه، كه زۆر جار به زه‌رده‌خه‌نه‌وه و بۆ چه‌ند مه‌به‌ستێكی شاراوه و نه‌زانراو له هه‌مبه‌ر خوێندنه‌وه‌ی ده‌قه‌كانیان پێیان ده‌وترێت: (المعنی في قلب الشاعر)، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ده‌سته‌واژیێكی وه‌ك (الغایة في قلب الكاتب)یش هه‌بوایه ئه‌وا هاوكێشه‌كه هاوسه‌نگتر ده‌بوویه‌وه، خۆ هه‌ندێجاریش ڕێكده‌كه‌وێ، كه‌وا شاعیریێك نووسه‌رێكی به ناوبانگ بێت به تایبه‌تیی له ژانره‌كانی نووسینی ڕۆمان و چیرۆك..هتد دا.
جا بۆیه؛ با بێینه سه‌ر كرۆكی نووسینه‌كه‌مان، كه هه‌ندێجار ده‌گوترێ: نابێت نووسین له پێناو نووسین بێت!، به‌ڵێ؛ نابێت نووسین هه‌ر بۆ كه‌ڵه‌كردنی ووتاری دووباره، سواو و دزراو بێت..!
ئه‌ی كه‌واته نووسین له پێناوی چ ئامانجێك دابێت و بۆچی پیته‌كان ده‌خه‌ینه پاڵ یه‌كتری و ده‌یانكه‌ین به ڕسته له دوای ڕسته‌دا، كه له ئه‌نجامیشدا وه‌ك نووسینێك بڵاویان ده‌كه‌ینه‌وه؟
به‌ڵێ؛ گونجاوه نووسین هه‌ندێك له‌م ئامانجانه‌ی خواره‌وه‌ی هه‌بێت:
بۆ زیادكردنی كۆمه‌ڵێك مه‌عریفه و زانینی نوێ و نه‌بیستراو بێت بۆ خوێنه‌ران.
بۆ ده‌رخستنی كۆمه‌ڵێك ڕاستی و نه‌زانراوی سه‌رده‌می خۆی بێت.
بۆ خستنه‌ڕووی كێشه‌یێكی ڕه‌وا و چاره‌سه‌ریێكی ڕوون و ڕه‌وان بێت.
بۆ هێناكایه‌ی گفتوگۆیێكی سه‌رده‌میانه و ڕه‌خنه‌یی پڕ به‌رهه‌م و به جووڵه بێت.
بۆ به‌رگریكردن له هه‌ق و ڕاستی مافخوراوان بێت.
بۆ فراوانكردنی په‌ڕاوێزی ئازادی بیر و ڕا گۆڕینه‌وه و ڕه‌خنه‌گرتن بێت.
بۆ هه‌ڵڕشتنی ڕق و بڵاوكردنه‌وه‌ی شه‌ڕ و ئاژاوه نه‌بێت.
بۆ خۆ ده‌رخستن، هه‌ڕاجكردن، هه‌رزانكردنی بیروبۆچوون و نرخ و به‌های نووسین و نووسه‌ر نه‌بێت.
بۆ ستایشی زاڵم و سته‌مكاران نه‌بێت، كه ڕه‌وایه‌تیی به هه‌موو نا دادیێه‌ك و زوڵمێك بدات.
له هه‌مووی گرنگتر ئه‌وه‌یه: بۆ سه‌لماندنی كۆیله بوونی نووسه‌ر نه‌بێت.
هه‌ر بۆیه نووسین به‌رپرسیاریه‌تییه، پێش ئه‌وه‌ی خاوه‌ندارییه‌تی له‌و ووشانه بكرێت، كه به قه‌ڵه‌می نووسه‌رێك یان هه‌ر كه‌سێكی تره‌وه ده‌نووسرێن، به‌ڵكوو به‌رپرساریه‌تیێكی ئه‌خڵاقی ویژدانییه ئینجا ئاینیی، نیشتمایی و مرۆڤدۆستییه، چونكه نووسین له ناخی ویژدان و ئه‌خڵاقی نووسه‌ر وه‌ك مرۆڤێكی ڕیزلێگیراو سه‌رچاوه ده‌گرێت، هه‌ر بۆیه ئه‌و نووسینه‌ی كه له ئه‌خڵاق، كه‌ڕامه‌ت و ویژدانێكی زیندووه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتبێت ئه‌وا بۆ سه‌دان و هه‌زاران ساڵ ده‌مێنێته‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به پێچه‌وانه‌وه بێت ئه‌وا دیاره له‌چییه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه؟ و سه‌رئه‌نجامه‌كه‌ی ئه‌وه ده‌بێت، كه له مێژوودا ته‌نها شه‌رمه‌زاری بۆ خودی نووسه‌ره‌كه ده‌مێنێته‌وه، وه‌ك: نووسه‌رانی ده‌رباری پادشا و سوڵتانه ملهوڕه‌كانی نێو مێژووی مرۆڤایه‌تیی هه‌ژمار ده‌كرێت، جا نموونه‌ی زۆر زیندووش له ئێستا و ڕابردوودا هه‌ن و بۆ داهاتووش هه‌ر ده‌بن، هه‌ر بۆیه‌ش پێویست ناكات ناویان بنووسین، گرنگ ئه‌وه‌یه هه‌ر رووناكبیرێك له پێناو چ ئامانجێكی باڵای ژیانیدا ده‌نووسێت؟
سەرچاوە : خەندان