بۆ مامۆستای زمانی شیرینی کوردی...

کە چاوم پشکوت بە جیهان تێرتێر هەڵمژی هەوای نیشتمان
چاوم ‌هەڵهێنا  لە کوردستانم جێی شانازیمە کوردی زمانم

زمانم پژا بە ووشەی دایە.... کوردی پەتی بوو

ترپەی دڵەکەم دڵی دایەبوو.... هەربەکوردی بوو

گریە ونازەکەم تەنها دایە بوو.... ئەویش کوردیە

ئەمڕۆش سەربەرزم زمانم  کوردییە

شانازی دەکەم بەزمانم.... بەکوردستانم

چۆن فیدای نەکەم دڵ وهۆش و گیانم

نەمامێ بە سۆزی دایە ئاوبدرێ

دەکرێ جگە لەکوردبوون بەرێکی کە بگرێ؟

من پەپوولەی باخێکم لەم کوردستانە
لەگەڵ هاوڕێکانم.... لەباخی قوتابخانەیەکم.... لەم شارە جوانە

باخەوانێک.... خەمخۆری ئەم گوڵانەیە وهیلاک وماندووە

هیچ کاتێ لەئاودان و چاودێری ئەم گوڵانە کەمتەرخەم نەبووە

وەرن بڕوانن.... گشت باخەکەمان چەند جوان وسەوزە؟

باخەوان چەند چالاک و ژیرە وبەکارەکەی سەربەرزە؟

ئێستا دەزانن بۆمن وپەپوولەکانی هاوڕێم ئەم باخەوانەمان خۆش دەوێ!

چونکە هەمیشە گوڵ وگوڵزاری گەشاوەیەو.... چیمەن و گەڵای سەوزە 

سوپاس ئەی  باخەوان سوپاس ئەی خەمخۆری گوڵەکان

سوپاس ئەی باخەوان سوپاس ئەی داهێنەری گشت جوانی یەکان

بێ گومان.... بێ ئەرک و ماندووبوونی تۆ ئەم باخە وا پر گوڵ و گولزار نە ئەبوون

بێ چاودێری و شەونخوونی تۆ چیمەن و گەڵاکان وا سەوز نەئەبوون

بێ دڵسۆزی وتێکۆشانی تۆ ئەم باخە وا دڵڕفێن وجوان نەئەبوو

بێشک ئەوکاتە ژوان ودیدگای من وپەپولەکانی هاوڕێم لێرە نەئەبوو...

سوپاس ئەی باخەوان سووپاس ئەی مامۆستا....

بەڵێن بێت.... ئێمەش وەک تۆ.... گوڵ و باخی ئەم نیشتمانەو وپەپولەکانمان خۆشبوێ 

تا سروشتی هەمیشە بەهاری ئەم کوردستانە سەوزو ڕازاوە تر بێ ونەهێڵین بێناز بکەوێ

کانی – کوردستان
جۆزەردانی2722