بومەلەرزە ئابورییەکەی ترەمپ دۆست و نەیار دەگرێتەوە

 

​​​​​​​نەوزاد عومەر

دواجار لە ڕێوڕەسمێکیسەرۆکایەتیدا،وەک بەشێک لە مێژووی پرۆتۆکۆڵی ئاڵوگۆڕی دەسەڵاتی سیاسی لە ئەمریکا،لە (٢٠)ی ئەم مانگەدا کە تێچووەکەی زیاتر لە (١٧٠) ملێۆن دولاربوو، کە کۆمەڵێک سەرمایەداری ئەمریکا گرتوبیانە ئەستۆی خۆیان،بایدنکلیلی کۆشکی سپی ڕادەستی ترەمپ کرد،ئەگەرچیترەمپ وەک یەکەم سەرۆک لە مێژووی ئەمریکالە ساڵی (٢٠٢١) داڕێوڕەسمەکەی شکاند، خۆیتۆراندوئامادەی ئاڵوگۆڕکردنی دەسەڵات لەگەڵ بایدندا نەبوو.

هەر لە (٢٠)یمانگەوەترەمپ دونیای بە لێدوان و فەرمانەکانیەوە سەرقاڵکردووە،لە ڕاستیدا دەمەوێت ئەوە بڵێم کە ئەم وتارە درێژکراوەی ئەو بابەتەیە کە لە (١/١٢/٢٠٢٤)لە دۆسیەی کوردستانی نوێدا بڵاوکرایەوە، کە لەوێدا تیشکمان خستبووە سەر بیروباوەڕی ترەمپ و دیدگای بۆ جیهان پێش دەستبەکاربوونی وەک سەرۆکی ئەمریکا.

ڕەنگە لێدوان و بڕیارەکانی ترەمپ پێشو دوای دەستبەکاربوونی بۆ تێڕوانین لە ڕۆڵی سیاسەتی ئەمریکا لە ئابووری جیهاندا ڕەهەندی زیاترمان پێببەخشن، بەڵام پێش ئەوەی ئەم تێڕوانینانە بخەینە ڕوو، دەمەوێت خێرا ئاماژە بە چەند تێبینییەک بکەم کە بۆ هەمووانزۆر ناڕەحەتکەر و سەرنجڕاکێشە.

تێبینی یەکەم:مەزنی ئەمریکا وەک ئیمپراتۆریەتێکی جیهانی، بەندە بەو تایبەتمەندییەیکە لە مێژووداهەمیشە دەوڵەتی یاسا ودەوڵەتی دامەزراوەکان بووە و یاسا ڕێزی لێگیراوە، بەڵام لەسایەی ململانێی سەرۆکایەتی ئەمریکادا یاسای ناوخۆیی و نێودەوڵەتی، لە چەند ڕووەوە بە شێوەیەکی دیار و بەرچاو لە پاش بردنەوەی ترەمپەوە بێڕێزی پێدەکرێت و کەوتۆتە ژێر ڕەخنەیەکی زۆرەوە.

وەک چۆن هەموو سەرۆکێک هەوڵ دەدا خێزان و لایەنگرانی لە ترسی تۆڵەسەندنەوە بپارێزێت، بۆئەوەی لە ئەگەری هەر لێپێچینەوەیەک لەلایەن ئیدارەی داهاتووەوە بپارێزێن.جۆ بایدن،بۆ ئەم مەبەستە چەند خولەکێک پێش کۆتایی هاتنی خولی سەرۆکایەتییەکەی، لێبوردنی بۆ ژمارەیەک لە ئەندامانی خێزانەکەی (بۆنموونە هانتەری کوڕی) لە هەر تاوانێکی ناتوندوتیژی دژ بە ئەمریکا کە لەوانەیە لەو ماوەیەدا ئەنجامیان دابێت یان بەشدارییان تێدا کردبێت دەرکرد. جگە لەوەش لێخۆشبوونی بۆ ئەو بەرپرس و ئەندامانەی لیژنەی ئەنجومەنی نوێنەران دەرکرد، کە لێکۆڵینەوەیان لە هێرشەکەی سەر بینای کۆنگرێس لە (٦)ی کانوونی دووەمی ساڵی (٢٠٢١) دا کرد.لە بەرامبەردا ترەمپوەک تۆڵەسەندنەوەیەک، پاش چەند خولەکێک دوای چوونە ناو کۆشکی سپی،لێخۆشبوونی سەرۆکایەتیبۆ نزیکەی هەزار و پێنج سەد کەس لە لایەنگرانی کە تۆمەتباربوون بە هێرشکردنەی سەر بینای کۆنگرێس لە ساڵی(٢٠٢١)دا دەرکرد، ئەو سزایانەی گۆڕی کە لە دژی هەندێکیان دەرکرابوون و کەمیکردنەوە، دەستی کرد بە دەرکردنی هەندێک لە نەیارەکانی لەناو کۆشکی سپیدا کە پێشتر لە لایەن جۆ بایدنەوە دامەزرابوون، و زیاتر لە هەزار کارمەندی لە کارەکانیان دوورخستەوە. ئەو دیمەنەمژاوییەبە شێوەیەکی بێمانا نموونەیەکەی ڕوونە پێمان دەڵێت کە نەک هەر پێشێلکردنی یاسایە، بەڵکو دەسکاریکردنی ڕۆحی یاسایە.

لە ڕاستیدا نموونەیپێشێلکردنی یاسا زۆرن، بەبێ گوێدانە بۆچوونی هەر کەسێک لەسەر هەلبژاردنی ترەمپ، جا چ لایەنگر یان نەیار بێت. هەر ئەوەی کە زیاتر لە نیوەی ئەمریکاییەکان بڕیاریان دا سەرۆکێک هەڵبژێرن کە بەپێی یاسای ئەمریکا تاوانبارە و بە (٣٤) تاوان سزا دراوە، دەتوانیین بڵێین نمونەیەکی تەواوەتیی سەیرە لە پێشێلکردنی یاسا لە لایەن ئەمریکایەکانەوە، کۆمەڵێک مانا لە خۆ دەگرێت، یان گەلی ئەمریکا پێیان وایە کە یاساکان کەموکوڕیان تێدایە و نابێت لە هەڵسەنگاندنی شایستەیی کەسێکدا وەک پێوەر وەربگیرێت، یان یاساکان تەواو دروستن، بەڵام دەسەڵاتی دادوەری گەندەڵەن، بڕیارەکانی دژ بە ترەمپ بە سیاسی کراون، یاخودترەمپ لە ڕاستیدا تاوانبارە،هەمووئەمریکاییەک ئەو زانیارییانە لەبارەی تاوانەکانی ترەمپەوە دەزانن، بەڵام گەلی ئەمریکا بەلایانەوە یاسا گرنگییەکی نییە، چونکە ترەمپ بە بەراوود لەگەڵ ئەو تاوانبارانەی تر کە توانیویانە لە سزا ڕزگاریان بێت پێ باشترە. بێگومان لە هەموو حاڵەتەکاندا قوربانی سەرەکی یاسا و سەروەری یاسایە، کاتێکیش یاسا نامێنێت، زۆر ئەستەم دەبێت دەوڵەت وەک دامەزراوەیەک، یان لانیکەم وەک دەوڵەتێکی زلهێزی جیهانی بەردەوام بێت.

تێبینی دووەم: سەرۆک ترەمپ لەگەڵ چوونە ناو کۆشکی سپییەوە،دەستبەجێ (٢٦) فەرمان یان بڕیاری سەرۆکایەتی دەرکرد، یەکەمیان هەڵوەشاندەوەی (٧٨) بڕیاری سەرۆکایەتی بوو، کە جۆ بایدنسەرۆکی پێشووی ئەمریکالە ماوەی ساڵانی حوکمڕانییەکەیدا لە کانوونی دوومی ساڵی (٢٠٢١)وە تا کانوونی دوومی ساڵی (٢٠٢٥)دریکردبوو. ئەوەی زۆر سەیرە بایدنیش هەمان کاریبە کۆمەڵێک فەرمانی سەرۆکایەتیلە ماوەی ساڵانی حوکمڕانییەکەیدا ئەنجام دا، زۆرێک لەبڕیارەکانی سەرۆکایەتی پووچەڵ کردەوە، کە ترەمپ لە یەکەم خولیخۆیدالە مانگی کانوونی دووەمی(٢٠١٧) تا ساڵی (٢٠٢١) دەریکردبوون. بۆ نموونە، لەنێو فەرمانەکانی ترەمپ لە یەکەم ڕۆژی وەرگرتنی دەسەڵات بۆ جاری دووەم، دەرچوون بوو لە ڕێککەوتننامەی پاریس کە تایبەتە بەپێوەرە ستاندارەکانی پاراستنی ژینگە لە پیسبوون و دەردانیگازی کاربۆن، کە ترەمپ لە خولی یەکەمی خۆیدا هەڵیوەشاندەوە،چونکە پێی وایە هەموو قسەکردنێک لەسەر گۆڕانی کەشوهەوا تەنها ساختەکارییە،دواتر بایدن لە خولی خۆیدا دوای ترەمپ دوبارە پابەندبوونی بۆ ڕێککەوتنی پاریس ڕاگەیاند وئەم ڕێککەوتننامەیەی چالاک کردەوە.لێرەدا پرسیارە جەوهەرییەکە ئەوەیە ئایا ئەم یاری مشک و پشیلەیە ڕێک بە مانای دروست کردنی درزێکی گەورەنییەلە چەمکی دەوڵەتی دامەزراوەییو دواتر نابێتە هۆی داڕمانی؟.هەروەها ئایا نابێتە هۆی نەمانی متمانەی جیهانی دەرەوە بە بڕیار و ئاراستەکانی دەوڵەتی ئەمریکا، کە لەگەڵ گۆڕینی هەر سەرۆکێکدا جیاوازییان تێدەکەوێت و هەندێکجاریش بە شێوەیەکی ڕیشەیی؟. تەنانەت زۆربەی ئەو بڕیارانەی کە ترەمپ لە یەکەم ڕۆژدا واژووی لەسەر کرد، ئالنگاریی گەورەن لەبەردەم دەوڵەتی دامەزراوەیی و دەستوردا کە هێندە زۆرن قسەکردن لەسەریان هەر تەواو نابێت، زۆربەشیان لەگەڵ دەستوری ئەمریکادا ناکۆکن،سەرەڕای ئەوەیهەندێک لە ئەمریکاییەکان باوەڕیان پێی هەیە، بەڵام ئایا بەڕاستیشایەنی ئەوە نییە بوەستێنرێت؟بۆنموونە: هەڵوەشاندنەوەی مافیبەدەستهێنانی ڕەگەزنامەی ئەمریکیبۆ ئەو منداڵانەیکە لە ئەمریکا لەدایک دەبن، ئەگەر دایک و باوکەکە بە شێوەیەکی نایاسایی لە ئەمریکادانیشتەجێ بن.هەروەها لە سیاسەتی پەروەردەییدا ڕایگەیاند گرنگی زیاتر بە قوتابخانە تایبەتەکان دەدات و خوێندنی ماڵەوە بەرز دەکاتەوە، دەیەوێت وەزارەتی خوێندنی باڵا هەڵبوەشێنێتەوە. کەسانێک ئەمبڕیارە بە نادەستووری و پێشێلکردنی مادەکانی دەستووردەزانن،دەیانەوێت لە بەرامبەرئەو مادەیە و بڕیارەکانی تری ترەمپدا پەنا بۆ یاسا و دادگای فیدراڵیببەین.

بەڵامهەندێک لە بڕیارەکانی ترەمپڕاستەوخۆپەیوەندیان بە دەرەوەی ئەمریکاوە هەیە،بونەتە جێگەی نیگەرانی بۆ دەرەوە ئەمریکا. کە بە هیچ شێوەیەک ئاماژەیەکی باش نین بۆ نموونە: بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی سزاکاندژ بەو دانیشتووانە توندڕەوە جولەکانەی کە تەنانەت بە پێوەری یاساکانی ئیسرائیلیش تاوانبارن. کە بە وێرانکردنی موڵک و ماڵی فەلەستینییەکان و دەستدرێژکردنە سەریانتۆمەتبارن.

تێبینی سێیەم:لەسەر ئاستی یاسای نێودەوڵەتیشدا، ترەمپ لە وتاری ڕێوڕەسمی دەستبەکاربوونیدا، سەرجەم یاسا و نەریتە نێودەوڵەتییەکانی پێشێلکرد. نموونەی زۆر لە بەردەستن، ڕوونترینیان بەڵێنی وەرگرتنەوەی کەناڵی پەنەما لە وڵاتێکی سەربەخۆ، واتە ئامادەیە هێرش بکاتە سەر وڵاتێکی سەربەخۆ بەبێ هیچ پاساوێکی یاسایی، تەنها بە هۆکاری ئەوەی کە پێی وایە گەڕاندنەوەی کەناڵی پەنەما لە بەرژەوەندی ئابووری ئەمریکادایە، لە وتارەکەیدا دەقاودەق ئەمەی ووت: ( ئەو کەناڵەمان بە دیاری لە ساڵی (١٩٧٧) بە گەلی بەنەما بەخشی بەو مەرجەی ئەوان دادپەروەرانە مامەڵەمان لەگەڵدا بکەن، بەڵام ئەوان دادپەروەرانە مامەڵەیان لەگەڵ ئەمریکادانەکردووە).دیارە دەیەوێت لە ڕێگەی ئەو وتارەوە مەسجێک بە جیهان بگەیەنێت، بڵێت ئەو کەسەی کە دادپەروەری یەکلادەکاتەوە، هەروەهائەوانەشدەسنیشان دەکات کە مامەڵەی دادپەروەرانەیان لەگەڵدانەکراوە و ئەوانەش کەدادپەروەرانە مامەڵەیان نەکردووە،تەنهاخودی ترەمپە.بێگومان ئەمە تەنها بیانووە و هیچ بنامایەکی یاسایینییە و لە نۆرمی نێودەوڵەتیدا جێگای نابێتەوە.

هەر خودی ترەمپچەند ڕۆژێک پێش دەستبەکاربوونی،لەسەر لکاندنی دوورگەی گرینلاند بە ئەمریکاوە،ڕایگەیاند ئەگەر دانیمارک پێشنیاری کڕینیئەمریکا ڕەتبکاتەوە،بەکارهێنانی هێزی سەربازی مومکینە و ڕەتی نەکردەوە. ئەو زمانە زبرە مانای چییە؟ جگە لە هەنگاونان بۆ جیهانێکی بێ یاسا.

بایدن سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، هەندێکجار ڕێزی لە یاسانێودەوڵەتییەکان نەدەگرت، هەموو ئەو یاسایانەی لەپێناو پاراستن لە دەستدرێژییەکانی ئیسرائیل بوون پێشێل دەکرد، بەڵام وا خۆی نیشان دەدا کە ڕێز لە یاسا نێودەوڵەتییەکان دەگرێت، لە کاتێکدا ترامپ بەهیچ شێوەیەک وا خۆی نیشان نەدا کە ڕێز لە یاسایا نێودەوڵەتییەکان دەگرێت.

تێبینی چوارەم: ترەمپ لە نەریت و نۆرمە پتەوەکانیئەمریکای کەمکردەوە کە بە شێکن لەمێژووی شکۆیسەرۆکەکان، بەکەم سەیریکردن،؛ە بە باوکی ئەمریکاییەکان ناسراون.وەک نۆرمێک هەمیشە یەکەم سەردانی دەرەوەی سەرۆکی هەلبژێردراو بۆ هەر وڵاتێک، گرنگی ئەو وڵاتە بۆ ئەمریکا نیشان دەدا. سەرۆکەکان بە درێژەی مێژوو یەکەم سەردانیان بۆ بەریتانیا بووە، بەڵام لە کاتی واژۆکردنی ئەو (٢٦) بڕیارە سەرۆکایەتییەدا، لە لایەن ڕۆژنامەنووسێکەوەبە وریاییەوە پرسیارێک لە ترەمپ دەکرێت، جەنابی سەرۆک یەکەم سەردانت بۆ دەرەوەی ئەمریکا بۆکام وڵات دەبێت؟،لە وەڵامدا ئاماژەی بەوە کردلە ئێستادا نازانم، سەرۆکەکانی پێش من دەچوونەبەریتانیا،بەڵام من لە ماوەی خولی یەکەممدا ئەم داب و نەریتەم پێشێل کرد و سەردانی سعودیەم کرد،دوای ئەوەی مەرجەکەمیان قبوڵ کرد و بەبڕی (٤٥٠) ملیار دۆلار گرێبەستیان لەگەڵ ئەمریکادا کرد، زۆر شانازیش بەو دەسکەوتەوە دەکەم سەڕەڕای ئەوەی میدیاکانی ئەمریکا هیچ گرنگییەکیان بەو سەرکەوتنەم نەدا، بەڵام ئامادەم سەردانەکە دووبارە بکەمەوە، ئەگەر سعودیە ئامادەبێت لە نێوان (٤٥٠ بۆ ٥٠٠)ملیار دۆلارگرێبەستمان لەگەڵدابکات، چونکە لە ئێستادا نرخەکان بەهۆی هەڵاوسانەوە بەرزبوونەتەوە. دواتر ئاژانسی هەواڵیسعودیە ئەوەی پشتڕاست کردەوە، کە شازادەی جێنشینی سعودیە لە پەیوەندییەکی پیرۆزباییدا بۆ سەرۆکی نوێی ئەمریکا، پێی وتووە ئێمە ئامادەین وەبەرهێنانەکانمان لە ئەمریکا بۆ چوار ساڵی داهاتوو بە بڕی (٦٠٠) ملیار دۆلار زیاد بکەین. ئەمەش جگە لە یەک مانا ئەوەش ئەوەیە سەرۆکی گەورەترین وڵاتی جیهان بۆ هەموو کەسێکلەبەردەستە ئەگەر زیاتر پارە بدات. .

تێبینی پێنجەم:جگە لە پرسی ڕێزگرتن لە یاسا و داب و نەریت، تێبینییەکی دیکە، پەیوەست بە داب و نەریتی کەسی لە وتاری دەستبەکاربوونەکەیدا هەیە، ئامانج لە ڕێوڕەسمیدەستبەکاربوون دوای شەڕی هەڵبژاردن، بریتییە لە ساڕێژکردنی گرژییەکانو هێورکردنەوەی ڕۆحی نێوان لایەنە سیاسییەکان. بەڵام ترەمپتەواویماوەی وتارەکەی بەکارهێنا بۆ هێرشی توند بۆسەر هەموو سەرۆکەکانی پێشوو تر، بێگومان بەبێ ئاماژەکردن بە ناو، تۆمەتباری کردن بە لاواز و گەندەڵ و ناکارامە. ئەم سنوور بەزاندنە بە پێچەوانەی ئامانج و نەریتی ڕێورەسمەکەیە، ڕاستەوخۆ مانایقوڵبوونەوەی دابەشبوونی دۆخی سیاسییە لە ئەمریکا.

لە هەموو حاڵەتێکدا ئەگەر پرسی ڕێزگرتن لە یاسا و داب و نەریتەکان بخەینە لایەک و سەرنجمان لەسەر ئاڕاستە دەرەکییەکانی ترەمپ بێت، کە زۆرتر پەیوەندی بە ئێمەی غەیرە ئەمەریکییەوە هەیە.وەک باوە، ئەگەر وتاری دەستبەکاربوونی هەرسەرۆکێکئاماژە بۆ ئەولەویەتەکانیبێت،هەر لەبەرئەمەشترەمپ لە وتاری دەستبەکاربوونیدا هەندێک بابەتی هەڵبژاردوو گرنگی پێدا، سەرنجی ئەوە دەدەین کە ئەولەویەتەکانی ترەمپ بەپێی وتارەکەی لە ئاستی سیاسەتی دەرەوەدا، کەمکردنەوەی کورتهێنانی میزانی بازرگانی لەگەڵ جیهانی دەرەوە لە ڕێگەی سەپاندنی گومرگەوە،هەروەها گەڕاندنەوەی کەناڵی پەنەما بوو. لەکاتێدازۆرترین نیگەرانیو سەرنجیسەرۆکەکانی پێشوو ترلەسەر چین و ڕوسیا،لەسەرکورتهێنانی ئابووری و سیاسی و سەربازیی بوو،نەک تەنها کورتهێنانی میزانی بازرگانی، بەڵام سەرنجی ترەمپ تەنهالەسەر ئەم بابەتە، بەو واتەیەیە، ئەگەر چین زیاتر لەوەی بە ئەمریکای دەفرۆشێت بکڕێت، ئەوا ترەمپ هیچ کێشەیەکی لەگەڵ چیندا نییە، هەمان چیرۆکیش بۆ وڵاتانی دیکەی نەیار وزۆرێک لە هاوپەیمانەکانی ئەمریکا. پرسی دووەم: لە وتاری دەستبەکاربوونیدا زۆر سەرنجی خستە سەر گەڕانەوەی کەناڵیپەنەما،لەکاتێکدا زۆر کەمتر تیشکی خستە سەر ئەو نائارامییەی کە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست یان هەر شوێنێکی دیکەی جیهاندا هەیە، تەنها لە چوارچێوەی هاتنەناوەوەی بۆ وڵاتی پەنەمادا نەبێتباسی لە چیننەکرد،سەبارەت بە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وەک ناوچەیەک کە لە نیگەرانی و ترس دایە، تەنها ئەو کاتە نەبێت، کە ئاماژەی بەوەدا لە گەیشتن بە ئاگربەستلە شەڕی غەززە و گەڕانەوەی بەشێک لە بارمتەکان سەرکەوتوو بووە.ئەمەش تەنها بۆ کەمکردنەوەی ڕۆڵی ئیدارەی بایدن بوو، کە نەیتوانی ئەو دەسکەوتە بەدەست بهێنێت. هەرگیز ڕاستەوخۆ باسی ئۆکرانیای نەکرد، جگە لە ئاماژەیەکی ناڕاستەوخۆ بۆ ئەو ڕاستییەی کە ئەمریکابۆ پاراستنی سنوورەکانی دەرەوەی ملیارەها یان سەدان ملیار دۆلار خەرج دەکات، بەڵام زۆر باشتر دەبوو ئەگەر ئیدارەکانی پێشوو هەمان پارەیان بۆ پاراستنی سنوورەکانی ئەمریکا لە کۆچی نایاساییداخەرج بکردایە.

بێگومان پرسی دەستبەسەرداگرتنی کەناڵی پەنەما پرسێکی زۆر جددی و سەرسوڕهێنەرە، بۆچی جێگەی سەرسوڕمانە؟ چونکە ئەو سەرۆکەی لە وتارەکانیدا بەڵێنیدا کە ئاشتی لە جیهاندا بڵاودەکاتەوە، هەموو کاتێکیش باسی ئەوەی دەکرد ڕۆڵی ئەو دەبێتە هۆی وەستاندنی شەڕی زیاتر و بڵاوکردنەوەی ئاشتی لە جیهاندا، بەڵام هەر ئەم سەرۆکە دوودڵی لە ڕاگەیاندنی نیازی خۆی بۆ دەستبەسەرداگرتنی ڕێڕەوێکی کەشتیوانیناکات، کە خاوەندارێتی وڵاتێکی ترە، تەنانەت ئەگەر بە زۆریشلەڕێگەی سەربازییەوە بێت ، واتە نیازەکانی ترمپ پڕنلە ناودژی و مەترسیدارن، چونکە دواتر لێکەوتەیان دەبێت. بەڵام لە هەمووی مەترسیدارتر ئەوەیە کە خواستی ترەمپ بۆ دەستبەسەرداگرتنی کەناڵەکە بەشێکە لە خواستەکانی بۆ دروستکردنی ئەوەی کە دەتوانین پێی بڵێین ئەمریکای گەورە، ڕوونە کە یەکێک لە خەونەکانی ترەمپ لە خولی دووەمیدا بریتییە لە دروستکردنی ئەو شتەی کە پێی دەوترێت ویلایەتێکیگەورەی یەکگرتووی ئەمریکا.ئەمەش هەر بەمانای گەورەیی مەعنەوی نییە، بەڵکوگەورەبوونی جوگرافیای ئەمریکاش دەگرێتەوە.

هەندێک لە چاودێران لەسەر نەبوونی بنەمای دڵنیایی لەجددیەتیترەمپ لە جێبەجێکردنی بەشێکی زۆر لەلێدوانەکانی کە پڕن لە ناودژی و دەیان پرسیار هەڵدەگرن کەمدەکەنەوە، بۆیەبەهەندەوە مامەڵەی لەگەڵدا ناکەن، بۆ نموونە کاتێکدەڵێت باجی گومرگی بەسەرزۆرێک لە وڵاتاندا دەسەپێنێت، کە ڕەنگە لەسەر کاڵای چینی بگاتە(٦٠٪) ئایا لە ڕاستیدا جێبەجێ دەکات؟، ئایا وەک خۆی دەڵێت بەسەر هەموو وڵاتاندا وەک یەک جێبەجێیان دەکات؟، یان قۆناغ بە قۆناغ؟، یان تەنها ئامرازێکی فشارە؟

یان ئایا هەر بەڕاستی دەیەوێت لە ڕێگای سەربازییەوە کەناڵی بەنەما داگیر بکات؟، یان تەنها فشارەبۆ کەمکردنەوەی کرێی ترانزێت تایبەت بە کەشتییە ئەمریکییەکان؟.

هەر ترەمپ بوو لە هەڵمەتی هەڵبژاردندا چەندین جار وتیلە ماوەی (٢٤) کاتژمێردا، بگاتە کۆشکیسپی شەڕی ئۆکرانیا دەوەستێنێت، بەڵام بەپێی وۆڵ ستریت جۆرناڵ، لە ئێستادا نێردراوێکیڕاسپاردووەبۆ ئەوەی ئەو ئەرکە بگرێتە ئەستۆ،بتوانێت لە ماوەی (١٠٠) ڕۆژدا کۆتایی بە شەڕەکە بهێنێت، خۆشی بە شێوەیەکی شەخسی سەرپەرشتی دەکات. دەپرسین ئایا ئەم دەرئەنجامە زۆر هاودژ نییە لەگەڵ وتەکانی پێش چوونە کۆشکی سپی؟.

بە هەر حاڵ، هەندێک لە چاودێرانی سیاسی لە ئەمریکا و دەرەوەی ئەمریکاش،پێیان وایەترەمپ لەڕێگەی لێدوانە گشتییەکانیەوە دەیەوێت پەیامێک بگەێنێ، کە هەڵگری تێڕوانینێکیجیاوازە لەپەیوەندییئەمریکا لەگەڵ جیهاندا.پوختەی ئەو پەیامە بریتییە لەهەوڵ و تێکۆشان بۆ بنیاتنانی ئەمریکایەکی گەورەتر،لە ڕێگەی کۆنترۆڵی نیوەی ڕۆژئاوای جیهانەوە.مەبەست لە جوگرافیای نیوەی ڕۆژئاوای جیهانە، بە دیاری کراوی هەردوو کیشوەری ئەمریکا باکوور و باشوور و دوورگەکانی ناو زەریای ئەتڵەسییە.سەلماندنی ئەم بۆچوونە قورس نییە، ئەگەر بەدواداچوون بۆ لێدوانە گشتییەکانی ترەمپ لە دوای بەدەستهێنانی پۆستی سەرۆکایەتی لە مانگی نۆڤەمبەری ساڵی ڕابردوودابکەین، بۆ نموونە کاتێک داوای لە کەنەدا کرد ببێتە (٥١) هەمین ویلایەتی ئەمریکا،لەئەگەریڕازی نەبوندا، ڕێژەی باج لەسەر کاڵای کەنەدی بەرز دەکاتەوە بۆ(٢٥%)، بێگومان ئەم ڕێژەیە زیادکردنێکی زۆر گەورەیە بۆ وڵاتێک کە بە پلەی یەکەم و بەڕێژەی لە (70%) بەرهەمێنانیکاڵاکانی پشت بە هەناردەکردن بۆ ئەمریکا دەبەستێت. هەروەها نوێکردنەوەی پێشنیاریکڕینی دوورگەی گرینلاند کە گەورەترین دوورگەی جیهانە، بە بیانووی ڕەچاوکردنی ئاسایشی نیشتمانی و ئابووری ئەمریکا، بۆ ئەم مەبەستە بەکارهێنانی هێزی سەربازیشی ڕەت نەکردەوە.تا گەیشتە ئەوەی فەرەنسا و ئەڵمانیا بەیاننامەیەکی هاوبەش دەربکەن وهۆشداریبدەنە ترەمپ، لە پەنابردنە بەر هێز بۆ لکاندنیدوورگەی گرینلاندبە پێچەوانەی ویستی دانیمارک.

ئەمە جگە لە بڕیاری زۆرەملێ لە دژی وڵاتانی دیکەی نیوەی ڕۆژئاوای جیهان، وەک گەڕاندنەوەی کوبا بۆ لیستی دەوڵەتانی سپۆنسەری تیرۆر، هەڕەشەی بەکارهێنانی هێز لە دژی مەکسیک ئەگەر سنوورەکانی لەگەڵ ئەمریکادا کۆنتڕۆڵ نەکات، هەروەها ڕایگەیاند کە دەیەوێت ناوی کەنداوی مەکسیک بگۆڕێت بۆ کەنداوی ئەمریکا.

ترەمپ ئەو سەرۆکەیە کە دەیەوێتلە کێشەکانی جیهان بکشێتەوە، و مەبەستی کۆنترۆڵکردنی زیاترە بەسەر هەردوو ئەمریکادا، بەگوێرەی لێدوانەکانی سەبارەت بە پەیوەندییەکانیلەگەڵ باقی جیهاندا،بە هاوپەیمان و نەیارەوە، تەنهابۆ پڕکردنەوەی کورتهێنانی میزانی بازرگانی ئەمریکایە، لە سنوری کڕینی زیاتری کاڵای ئەمریکادا دەهێڵێتەوە، تەنانەتلەئێستادا ئامادە نییە چیتر هیچ بارگرانییەکیهاوپەیمانەکانی لە ناتۆ بگرێتە ئەستۆ و بەرگرییان لێبکات، داوای لە ئەندامانی ناتۆ کرد، دەبێت بڕی ڕێژەی تەرخانکراو لە داهاتی نیشتمانییان بۆ هێزی ناتۆ لە (٢٪) وە بۆ (٥٪) بەرز بکەنەوە، بۆئەوەیبتواننچەکی زیاتر لە ئەمریکا بکڕن و بەرگری لە خۆیان بکەن.هەروەها بەهاوپەیمانەکانی لە باشووری ئاسیا (ژاپۆن و کۆریای باشوور)ی ڕاگەیاندووە دەبێت تێچووی ئەو هێزە سەربازییەی بۆ پاراستنی ئەوان لەو سنوورەیە بگرنە ئەستۆ،و ڕێژەی (٥٠٪) یش وەک سوود بدەن بە ئەمریکا، ئەمەشبەو مانایەیە، کە ترەمپدەیەوێت هێزی سەربازیش وەک ئامڕازێکبۆ وەبەرهێنان دەسکەوتی ماددی بگۆڕێت.

وەک ئەوەی زۆرێک لە چاودێرانی سیاسی، نووسەران و پرۆفیسۆرەکانی پەیوەندیی نێودەوڵەتی ئاماژەیان پێکردووە، لەوانە بۆ نموونە: بابەتێکی بەڕێز دکتۆر ستیوەرت پاتریک، لە شیکارییەکی ووردا کە لە ماڵپەڕی کارنیگیبڵاوبووەتەوە، دەڵێت لێدوانەتوندڕەوەکانی ترەمپ کە دەبێتە هۆی ئاژاوە لە جیهاندا و سوکایەتی کردن بە یاسا، تەنها لە پێناو زیندووکردنەوەی بیروباوەڕێکە کە تەمەنی زیاتر لە (٢٠٠) ساڵە، ئەویش بیروباوەڕی مۆنرۆیە و هیچی تر نییە. بیروباوەڕی مۆنرۆ چییە؟، جەیمس مۆنرۆ سەرۆکی ئەمریکا لە ساڵی (١٨٢٣) بۆ یەکەمجار لە کۆنگرێس باسی لەوە کرد، کە هەردوو کیشوەری ئەمریکا ناوچەیەکی تایبەت بە نفوزی ئەمریکایە، نزیکبوونەوەی دەسەڵاتی بیانی لێێ قەدەغە کرد.

ئەم عەقیدەیە یان ئەم پرەنسیپە ڕەوتێکی مێژوویی زۆر سادەی هەیە، نزیکەی(٢٠٠) ساڵ لەمەوبەر لە سەرەتای ساڵانی (١٨٢٠) ئەو کاتەی زۆرێک لە وڵاتانی ئەمریکای لاتین سەربەخۆیی خۆیان لە ئیسپانیا و پورتوگالبەدەستهێنا.لەو سەردەمەدا ئەمریکا وڵاتێکی مۆدێرن بوو، دانی بە سەربەخۆیی زۆرێک لەو وڵاتانەدا نا، وەک ئەرجەنتین، شیلی، پیرۆ، کۆڵۆمبیا، مەکسیک...هتد، بەڵام سیاسەتمەدارانی ئەمریکا ترسیان لەوە هەبوو وڵاتانی دیکەی ئەوروپا دزە بکەنەوە و جارێکی دیکە ئەو وڵاتانە داگیربکەنەوە، کە وەک دەرگای پشتەوەن بۆ ئەمریکا ولە سنوورەکانی نزیک ببنەوە.سەرۆکەکانی ئەمریکا دوایساڵانیخولی جەیمس مۆنرۆ، ئەم بنەمایەیان لە ڕووی سیاسی و سەربازییەوە بۆ فراوانکردنی جوگرافیای ئەمریکا بەکارهێنا. بۆنموونەلە ساڵی (١٨٤٥) دا، سەرۆک جەیمس بۆک تەکساسی بە ئەمریکاوە لکاند، بەو بیانووەی ئەگەر تەکساس نەخرێتە سەر ئەمریکا،ڕەنگە ملکەچی کاریگەری زلهێزێکی بیانی تر بێت کەدۆستی ئەمریکا نەبێت،ساڵی دواتر هەمان سەرۆکبیروباوەڕی مۆنرۆی بەکارهێنا،وەک پاساوێکبۆ شەڕی مەکسیک، ئەنجامە گرنگەکەی بەلکاندنی کالیفۆرنیا کۆتایی هات.هەروەها لە ساڵی(١٨٦٧)دا سەرۆک ئەندرۆ جۆنسن ئەم بنەمایەی بەکارهێنا بۆ کڕینی ئەلاسکا لە ڕووسیا، ڕۆزڤێڵت هەمان بنەمای بەکارهێنا بۆجوڵەی سەربازیی ودیپلۆماسییە زبرەکانی لە دژی چەند وڵاتێکی نیوەی ڕۆژئاوای جیهان وەک نیکاراگوا و هایتی ئەوانی تر.

گریمان ئەگەر بەڕاستیترەمپ جددی بێت لە جێبەجێکردنی ئەم بنەمایە، ئەوا مانای ئەوەیە کە ترەمپ بە جیهان دەڵێت، من بە نیوەی ڕۆژئاوایجیهان ڕازی دەبم، کارم بە نیوەکەی تری نییە، پیرۆزی خۆتان (مەبەست روسیا و چینە) بێت، تەنها کارمان لەگەڵ نیوەکەی ئێوە سنوورداردەبێت بە گرێبەستی بازرگانیو هیچی تر. بێگومان ئەمەلێکەوتەی زۆر خراپی دەبێت:-

یەکەم: بێگومان وڵاتانی ئەمریکایلاتین خاکێکی بێخاوەن نییە،خاوەن گەل و خاکە، بۆیە گەلانی ئەمریکای لاتین چۆن دژی کۆلۆنیالیزمی ئەوروپی وکۆلۆنیالیزمی ئەمریکایپێشووتر ڕاپەڕین، جارێکی دیکە لە دژی خەیاڵ و بیرۆکە کۆنزێرڤاتیزمەکانی ترەمپڕادەپەڕن.

دووەم:لەوەش مەترسیدارتر ئەوەیە کە زلهێزەکانی دیکەی جیهانوەک چین و ڕووسیا، کەهەمیشە شەرعیەت بە تەماحەکانیان دەدەن،پرۆفیسۆرانیپەیوەندیی نێودەوڵەتی بەوڵاتانی دڕندە یان ڕیڤیزیۆنیست ناویان دەبەن. ئەوکاتە هەوڵ دەدەن هەمان سیاسەت لە سنوورەکانی دەوروبەری خۆیاندا پەیڕەو بکەن. واتە ئەگەر ئەمریکا ڕایبگەیەنێتکەناڵی بەنەما بەزۆر داگیر دەکات، گرینلاند بەبێ ویستی خۆی دەکڕێت و هێز بۆ ڕێگریکردن و هەڕەشەلە مەکسیکدەنێرێت، کەواتەرێگر لەبەرامبەر چین چییە، ئەگەر هەنگاو بنێت بۆ لکاندنی تایوان بە زۆر، یان لکاندنی زۆرێک لە زەویەکانی وڵاتانی دراوسێی چین، کە بە خاکی مێژوویی خۆی دەزانێت؟ هەروەها هیچ ڕێگرییەک لەبەردەم ڕووسیانامێنێتەوە، هەوڵەکانی دوو هێندە زیاتر بکاتبۆ قووتدانی ئۆکرانیا،یان تەنانەت هەنگاو بنێت بۆقووتدانی وڵاتانی دیکەی پێشووی ئەوروپا کە پێشتر ڕووسیا کاریگەریی تێدا هەبووە وبە نوێنەرایەتییەکی گرنگی ستراتیژیبۆ خۆی دەزانێت؟. دەیان نموونەی تریش وەک داگیرکردنی باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا و هەرێمی کوردستان لەلایەن تورکیاوە، و باشووری عێراق لەلایەن ئێران و......هتد؟. .

سێیەم:بێگومانئەمەش دەبێتە هۆی داڕمانی جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەو بناغە یاساییانەی کە سیستمی نێودەوڵەتی لەسەری دامەزراوە، ڕێک هەمان ئەزموونی دواییەکەم جەنگی جیهانی و پێش دووەمجەنگی جیهانی دووبارە دەبێتەوە، و دەرئەنجامەکانی زۆر ترسناک دەبێت. لەدواییەکەم جەنگی جیهانی وڵاتانلە ساڵی(١٩٢٠) دا،بە ئامانجیڕێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی جەنگییەکەمی جیهانی بیریان لە دروستکردنی ئەو شتە کردەوە کە پێی دەوترێتکۆمەڵەی نەتەوەکان(عصبة الامم)، کە هەوڵێکی سەرەتایی بوو بۆ دامەزراندنی نەتەوە یەکگرتووەکان. بەڵام بەهۆی سووکایەتیکردن و ڕێزنەگرتنبۆ ئەمڕێکخراوەیە، لەلایەنهەندێک لە وڵاتە زلهێزەکانی ئەو کاتە، لە بەدیهێنانی ئاشتی لەسەر ئاستی جیهانداشکستیهێنا، بۆیە هیچی پێنەکرا. بۆنموونە،لە ساڵی (١٩٣١) دا کاتێک ژاپۆن بڕیاری داگیرکردنی مانشوریای دا، هەروەها نەیتوانی هیچ بکات، کاتێک ئیتالیا لە ساڵی (١٩٣٥) دا بڕیاری داگیرکردنی ئەسیوپیای دا، هەروەها هیچ سەیر نەبوو کاتێک ئەڵمانیالە ساڵی (١٩٣٨) دا بڕیاری داگیرکردنی پۆڵەندای دا، بێدەسەڵات و بێهەڵۆێست بوو. بەم شێوەیە دووەم جەنگیجیهانی هەڵگیرسا و کۆمەڵەی گەلان بەشێوەیەکی کرداری و تێۆری لە ساڵی (١٩٤٦) دا داڕما.

لە ئێستاشدا نەتەوەیەکگرتووەکانبێدەسەڵاتە،زیاتریش لەژێرسووکایەتیکردن و ڕێزنەگرتنەکانی ترەمپدا بە بناغە یاساییەکانی سیستمی نێودەوڵەتی بێدەسەڵات تر دەبێت، ڕەنگە ئەم بێدەسەڵاتییەش، بەو هیوایەبەرەو هەمان دەرئەنجامی بێدەسەڵاتیکۆمەڵەی نەتەوەکان(عصبة الامم)مان نەبات.

بێگومان ئەمریکا هەر لە مێژووی دروست بوونییەوە، وەک زلهێزێکی ناوچەیی دەرکەوت، بەڵام لە پاش دووەم جەنگی جیهانییەوەبەهۆی ئابوورییە بەهێزەکەیەوە، کە کۆی داهاتی نیشتیمانی ئەمریکا تا کۆتایی حەفتاکانی سەدەی ڕابردوو، نزیکەی (٤٥٪)ی کۆی داهاتی نیشتمانی هەموو جیهانی پێکدەهێنا،کە یەکێک لەو تایبەتمەندییانە بوو،کردی بەزلهێزی یەکەمی جیهان وتوانی لە نۆێنەرایەتی سیستمی سەرمایەداری جیهان تا ئەمڕۆ بەردەوام بێت، تەنانەت هەر ئەوەش وایکردئابووریناسان بڵێن، ئەگەر ئابووری ئەمریکا سەرمایەی بێت، ئابووری هەموو جیهان تووشی هەڵامەت دەبێت.

کەپیتاڵیزم وەک سروشتی هەمیشەیی خۆی پڕ لە قەیرانی خولی بەردەوامە، توانی پاشدووەم جەنگی جیهانی تا ساڵانی حەفتاکانی سەدەی ڕابردوو، لەسەر ئاستی جیهاندا گەشەیەکی ئابووری گەورە بۆ ئەمریکا بەتایبەت و ئەوروپا بەگشتی بەدەست بهێنێت، بەڵام لەو ساڵانە بەدواوە قەیرانی هەڵاوسان بە بەردەوامی بەرۆکی بەر نەداوە،تا لە سەردەمی ڕێگان ڕێژەی هەڵاوسان گەیشتە نزیکەی (١٠٪). بۆ ڕزگار بوون لەو قەیرانەڕێگان و تاتچەر بیریان لە داهێنان و دروستکردنی سیستمێکی ئابووری جیهانیی نوێ کردەوە بەناوی ئابووری ئازاد، بۆئەوەی کاڵا و سەرمایە لەڕێگەی ئاسانکاری باج و گومرکەوەبە ئازادی جووڵە بە هەموو جیهاندا بکات، ئەوەی کە دواتر خۆی لەژێر ناوی نیولیبراڵیزم و جیهانگیریدا ناساند، بەم شێوەیە توانییان لە چارەکی کۆتایی سەدەی ڕابڕدووە تا ناوڕاستی دەیەی یەکەمی ئەم سەدەیە کێشەیهەڵاوسانی ئابووری خۆیان پینەو پەڕۆ بکەن و هەناردەی دەرەوەی سنوورەکانیان بکەن، پێشەنگایەتی ئەمریکاش وەک زلهێزی یەکەمی جیهانی بپارێزێت. بەڵامهەڵاوسان بە تایبەتی دوای قەیرانی خانووبەرە لە ساڵی(٢٠٠٨)دا، بە دیاریکراوی لە پێش خولی یەکەمی ترەمپەوە،دووبارە بە ڕێژەیەکی دیار بە بەردەوامی ڕوو لە زیاد بوونە، لە ئێستادا گەیشتۆتە (٩،١٪) و کۆی داهاتی نیشتمانی ئەمریکاش ئەگەر چی تا ئێستا یەکەمی جیهانە، بەڵام دابەزیوە بۆ نزیکەی(٢٧٪)یکۆی داهاتی هەموو جیهان.

سیستمی ئابووریی نیولیبراڵیزم کە خاوەنداریەتییەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ئەمریکا،لە حەفتاکانی سەدەیڕابڕدوودا دەرئەنجامی زیادبوونی کێشەکانی لیبراڵیزمی کینزی وەک زەروورەتێک بۆ رزگار کردنی سەرمایەداری لە دایک بوو، زیاتر لە پەنجا ساڵە باڵی بەسەر جیهاندا کێشاوە، لە ئێستادا کێشەکانی گەورە بوون و چێتر ناتوانێت بەو فۆڕمە نەریتییەی خزمەت بە سەرمایەداری ئەمریکا بکات،چونکە ئابووری ئەمریکا لە ئیستادا نەک سەرمای بووە بەڵکو نەخۆشە.

ترەمپ لە خولی دووەمیدا وەک کۆنسێرڤاتیڤێک، دەیەوێتئەو ڕۆڵە مێژووییەی ڕێگانبگێڕێت،لەژێر ناوی تەنها بەرژەوەندی ئەمریکا و بەس،لەڕێگەی زیادکرنیباج بەسەر کاڵای بیانیدا، سەرنجی زیاتربخاتە سەر پەڕەپێدان بە ژێرخانی ئابووری نیشتمانی وپێشکەشکردنی پرۆژەی گەورە، بەتایبەت لە بواری زیرەکیی دەستکردا، تا بتوانێت هەتوانی نەخۆشییەکانی ئابووری ئەمریکا بکات.پێشەنگایەتی ئەمریکالە بەرامبەر ڕکابەرەکانیبەتایبەت چین بپارێزێت،بۆ ئەم مەبەستە خۆی لە جیهانی دەرەوەداببڕێت. بەنیازە ڕێژەی باجلەسەر هەندێ وڵات بۆنموونە چینبیگەیەنێتە (١٠٠٪).

بەبێ دوودڵی ئەم هەنگاوەدەقاودەق پێچەوانەی بنەماکانی ئابووری نیولیبراڵیزمە، کە جیهان و خودی ئەمریکاش ڕادەکێشێتە ناو گێژاوێکی گەورەوە، چونکە بە شێوەیەکی نەسیجیوەک بلوزێکی چێنراوئابوورییە نەتەوەییەکانی وا تێکەڵ کردووە،ڕاکێشانی هەرتەڵە دەزوویەکی دەبێتە هۆی مەترسی و هەڵوەشانەوەی سیستمەێک کە تا ئێستا جیهانگیری و ئابووری جیهان پشت بە بنەماکانی دەبەستێت،کە لەسەر بنەمای پاراستنی بەرژەوەندی دەستەبژێری ئابووری و کۆمپانیا کیشوەر بڕەکان یان ئەوەی پێی دەڵێن دەوڵەتی قوول دامەزراوە، خاوەن هێزی سیاسی و ئابووری و ڕاگەیاندنیزەبەلاحن زۆر زیاتر لە دەسەڵاتەکانی ترەمپ، ڕەنگەوەک ئەوەی هەندێک لە سەرکردەکانی جیهان پێشبینی دەکەن، بە تایبەت بۆتین ببێتە هۆی دروست بوونی شەڕی ناوخۆ لە ئەمریکادا وبە کوشتنی ترەمپ کۆتایی بێت،دواجار پێشەنگایەتی سەرمایەداری جیهان لەبندەستی ئەمریکادەربچێت،هەمان چارەنووسی بەریتانیای عوزما لە پەنجاکانی سەدەیڕابردوودا،ئەمریکاش لە زلهێزێکی جیهانییەوە بیکات بە زلهێزێکی ئەقلیمی.

هەرچەندە ترەمپ لە ڕۆژی دەسبەکاربوونیەوە لە دەرکردنی فەرمان و بڕیارە سەرۆکایەتییەکانیدا بەردەوامە، لە هێرش و نمایشە نەرگسی و پەهلەوانییەکانی نەوەستاوە، لە بەرامبەردا ڕکابەرە چینییەکەی وەک ئەوەیبە بەرنامە خۆی بۆ هەلێکی لەو جۆرە ولەئاوا کاتێکیگونجاودا ئامادەکردبێت،توانی بۆمبێک بتەقێنێت و ترمپ شۆک بکات، دابەزاننیبێبەرامبەری ئاپی زیرەکیی دیب سیکی چینی(DeepSeek-AI)، کە لە ماوەی چەند ڕۆژێکدا بە بڕی زیاتر لە تریلۆن و نیودۆلار، زیان بە وەبەرهێنان لە بواری زیرەکیی دەستکردا بە کۆمپانیا ئەمریکییەکانبگەیەنێت.ئەمەشئاماژەیە بۆئەوەی چین دەیەوێت بە ترەمپ بڵێت،سەرەڕای ئەو هەموو ئابلۆقەیەی کەتایبەتە بە چیپە زیرەکەکان، بەڵام چین دەتوانێت لە داهاتوویەکی نزیکدا پێشەنگایەتی تەکنەلۆژیای زیرەکیی دەستکرد،کە تەکنەلۆژیایی ئایندەیەبگرێتە دەست.بەڕوونیش ئاماژەی شکستێکی گەورەیە بۆ خولی دووەمی ترەمپ لە هەفتەی یەکەمیەوە.

ئەوەی لەم نێوەندەدا پەیوەست بە ڕۆژهەلاتی ناوڕاست و بەتایبەت باشوور و ڕۆژئاوای کوردستانە، ڕاستییەک هەیە دەبێت ئێمەی کورد بە باشی بیزانین، ئەو دەسکەوتانە وپاراستنیشی، کە کورد لە باشوور و ڕۆژئاوالە نەوەدەکانی سەدەی ڕابردووە بەدەستی هێناوە، دەگەڕێتەوە بۆ بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا و بوونی هێزی سەربازی ئەو زلهێزە لەم ناوچەیەدا.

لە هەموو ئەو ئەگەرانەی سەرەوە، لە بوونی ئەمریکا بە زلهێزێکی ناوچەیی لە جیهانییەوە، لە غیابی سەربازی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوڕاست، جێبەجێکردنی بیروباوەڕەکانی مۆنرۆ لە لایەن ترەمپەوە، سەرەتای لێدانیزەنگی لە ناوچوونی هێزە لیبراڵ و سکیولارەکانەلەم ناوچەیەدا،هەڵکشانی هێزی تووندڕەوی ئیسلامی و شۆفینیزمی تورکی و عەرەبییە بەرەو دەسەڵاتی زۆرەملێ، کە وەک دوانەیەک هاوتان و ڕووی یەک دراون،کە بە درێژایی مێژوو بە خۆێنی کورد تینوون. لە چوارچێوەی ئەو شیکارییەی سەرەوەدا، ئەگەر ستراتیژی ترەمپ بۆ پاراستنی هاوپەیمانە مێژووییەکانی لە ناتۆ و باشووری ئاسیادا تەنها پەیوەست بێت، بە ئەو دەسکەوتە ماددییانەی لە بەرامبەردا ئەمریکا بە دەستی دەهێنێت، ئەگەر نا، ترەمپ بەئاشکرا گووتی ئامادەین دەسبەرداریان بین. ئاخۆ دەبێت ئێمەی کورد خاوەن چی شتێک بین،یان دەتوانین چی پێشکەش بە ترەمپ بکەین، بۆئەوەی لەبەرامبەردا هێزی ئەمریکا نەکشێنێتەوە؟، ئایا شەڕی دژ بە داعش ئەو قوربانییانەی کورد لەو پێناوەدا بەخشی بای ئەوەندە دەبێت، بێبارێکیوەک ترەمپ لەبەر چاوی بێت؟، یاخود داعش ئەو هێزە مەترسیدارەیە کە پێویست بکات ئەمریکا هێزەکانی لە باشوور و ڕۆژئاوا نەکشێنێتەوە و کوردیش وەک شەڕکەر یان وەک هاوپەیمان لەو چوارچێوەدا گرنگی خۆی هەبێت؟، ئایا لە داهاتوودا دەسکەوتەکانمان بایی خواستەکانمان دەبێت؟، یانخولی دووەمی ترمپ بۆ دۆزێکی ڕەوای وەک کورد دڵخۆشکەر نییە و شووماوی دەبێت؟.

هەموو ئەو ئەگەرانە مومکیینە، بەڵامدەبێت کورد لە بەرامبەر ئەو هەموو ئەگەرانەدا، ئەلتەرناتیڤی دەرەکی جگە لە ئەمریکاشی هەبێت، کە لەو بەریەکەوتنەی ئێستای بەرژەوەندی زلهێزەکاندا شتێکی نامومکیین نییە دەتوانێت پەنای بۆ ببات.بەڵام یەکگرتن و وەلانانی کێشە ناخۆییەکانی خۆمان ئەگەر چی ئاسان نییە، بە گەڕاندنەوەی ئیرادەی نەتەوایەتی، دەتوانێت گەرەنتی دەسکەوتەکانمان بکات. بەو مەرجە دەتوانین سوود لەوقۆناغەڕاگووزەرەکە هەلێکی مێژووییە وەربگرین، چونکەلەم دەورانەدا جیهانلەقۆناغیڕاگووزەری تاک جەمسەرییەوە بۆ فرە جەمسەری، لە شۆڕشی چوارەمبۆ پێنجەمی پیشەسازییە. وەک فەیلەسوفی ئیتالی ئەنتۆنی گرامشی دەڵێت: قۆناغی ڕاگووزەر زۆر ناجێگیرە نە سیستمی تازە جێگیر بووە و نە کۆنەکەش بەتەواوەتی پایەکانی خۆی لەدەست داوە.هەر ئەو ناجێگیرییەش ئامڕازی درەوستکردنی ئەو هەلەیە، بۆیە نابێت هیچ بیانوویەک بۆ لەدەستدانی بهێڵرێتەوە،وەک ئەرکێکی میژووی چیتر با هێندە کای کۆن بە بادا نەکەین،چونکە سەد ساڵی تر هەلێکی تری وادووبارە نابێتەوە.خەوەنی نۆی بۆ ئایندەیەکی باش بنیات بنێین،وەک چۆن ڕەسول حمزەتۆڤ لە داغستانی مندا دەڵێت: تفەنگ بەڕابردوودا بنێیت داهاتوو تۆپت پێوە دەنێت.

 

__________

سەرچاوەکان:

1- Here are the executive actions and orders Trump signed on Day 1

https://www.washingtonpost.com/p...​

2- Biden pardons his son Hunter despite previous pledges not to

https://apnews.com/article/biden...​

3- Trump announces purge of over 1,000 Biden appointees: ‘YOU’RE FIRED

https://nypost.com/2025/01/21/us...​

4-Trump convicted on all 34 counts in New York trial

https://www.pbs.org/newshour/cla...​

5-Trump cancels sanctions on West Bank Israeli settlers on first day back in office

https://www.jpost.com/breaking-n...​

6- Don’t panic about Trump’s refusal to rule out Greenland invasion, Denmark says

https://www.politico.eu/article/...​

7- Trump says he will visit Saudi Arabia for $500B in trade

https://www.semafor.com/article/...​

8-Trump, in his inaugural address, rips into the country's past leaders and makes sweeping promises

https://www.yahoo.com/news/trump...​

9- Trump says he can end the Russia-Ukraine war in one day. Russia’s UN ambassador says he can’t

https://www.usnews.com/news/us/a...​

10- Trump tasks US envoy Kellogg with ending war in Ukraine within 100 days – WSJ

https://newsukraine.rbc.ua/news/...​

11- Jimmy Carter gave Panama control of the canal. It's one of his most controversial achievements

https://www.houstonpublicmedia.o...​

12- The new American imperialism

https://www.economist.com/united...​

13- Trump says he’d use ‘economic force’ to make Canada 51st state

https://fortune.com/2025/01/07/d...​

14- Germany and France warn Trump over threat to take over Greenland

https://www.bbc.com/news/article...​

15- Trump’s Greenland and Panama Canal Threats Are a Throwback to an Old, Misguided Foreign Policy

https://carnegieendowment.org/em...​

16- The Monroe Doctrine

https://www.history.com/topics/1...​

17-Trump’s Greenland and Panama Canal Threats Are a Throwback to an Old, Misguided Foreign Policy

https://carnegieendowment.org/em...​

18- Inaugural Address

https://www.presidency.ucsb.edu/...​

19-Trump wants to redraw the map of the Western Hemisphere

 

سەرچاوە : سپی میدیا