كونسوڵخانه‌ی بریتانیا له هه‌ولێر رایگه‌یاند، زۆر نیگه‌رانن له مانگرتنی رۆژنامەنوس گوهدار زێباری لە خواردن لەناو زینداندا و له نزیكه‌وه چاودێری دۆخه‌كه ده‌كه‌ن.
كونسوڵخانه‌ی بریتانیا له هه‌ولێر له په‌یامێكدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی "X" (پێشتر تویته‌ر) رایگه‌یاندوه، "بریتانیا زۆر نیگەرانە لە مانگرتنی رۆژنامەنوس گوهدار زێباری لە خواردن لەناو زینداندا، ئێمە لە نزیکەوە چاودێری ئەم بابەتە دەکەین لەگەڵ ئەو رۆژەی کە دیاریکراوە بۆ دادگایی‌کردنی لە ۱‌ی تشرینی یەکەمی ئەم ساڵ".
رەوشی تەندروستی گوهدار زێباری لە ئاسایشی گشتی هەولێر زۆر نا جێگیرە
بنەماڵەی گوهدار زێباری رایدەگەیەنن، رەوشی تەندروستی گوهدار زێباری لە ئاسایشی گشتی هەولێر زۆر نا جێگیرە و "هەر حاڵەتێكی نەخوازراو ڕوبدات و دۆخی تەندروستی گوهدار زێباری لە ئەستۆی دەزگای ئاسایشە".
گوهدار زێباری كراوە مان گرتنەكەی بشكێنێ و دەستهەڵگرێت
ئاماژەی بهوهشدهكهن، "گوهدار زێباری كراوە مان گرتنەكەی بشكێنێ و دەستهەڵگرێت، بەڵام گوهدار زێباری بەردەوامە لەمانگرتن تا ئازادبونی، لەئێستادا گوهدار زێباری لە هۆڵێكە كە 160 كەسی تێدایە و بارودۆخی لەناو زینداندا زۆر مەترسیدارە".
سێ ساڵ لەمەوبەر ده‌یان رۆژنامه‌نوس و چالاکوانێکی بادینان لەلایەن دەزگای هەواڵگری هەرێمەوە دەستگیرکران
سێ ساڵ لەمەوبەر ده‌یان رۆژنامه‌نوس و چالاکوانێکی بادینان لەلایەن دەزگای هەواڵگری هەرێمی كوردستانەوە بە چەند تۆمەتێک دەستگیرکران و لە ئێستادا ژمارەیەکیان ئازادکراون و ژمارەیەکیان لە زینداندا ماونەتەوە، یه‌كێك له‌و زیندانیانه‌ی گوهدار زێبارییه.
سەرچاوە : خەندان