واتا :
بەکەسێک دەوترێت ،کە کارەکان بەیەکچاو سەیرناکات و دادپەروەرانە حوکم نادات ..
دەگێڕنەوە، جارێکیان لەدێ یەکدا،خانمێک کە خەسووە دەعوەتی کچ وکوڕەکەی وبوک وزاواکەی دەکات شەولەسەربان جێگایان بۆ ڕادەخەن بخەون ..
شەو خەسوو دەچێت بەلای بووکەکەی پێ ی دەڵێ کەمێ ذۆشەکاکنتان دوورلەیەک ڕاخەن ..زۆرگەرمەئەمشەو با ئارەق نەکەنەوە !
دەچێت بەلای کچەکەی وپێ ی دەڵێ ؛ دۆشەکەکانتان بچەسپێنن بەیەکەوە ،شەو ساردە با سەرماتان نەبێت !
کوڕەکە کەگوێ ی لەقسەکانی دایکی دەبێ ،دەڵێ بۆ دایە " بانێکەو دووهەوا ! "