باسی کێیە ئەمجارە؟

 

 

 

 

 دەلیل جەمال

 

بۆ یەکەمجار جۆر و شێوازی بانگەشەی گۆڕی، هێزوو وزەی دیمووکراسی و ڕکابەری درروستکرد، نابەرانبەری لە بانگەشەدا هاوسەنگکرد، توانی سنوورە دەستکردەکان بشکێنێت، بەریەک کەوتن و خوێنڕشتن و گرتن و پەلاماردانی، لەبانگەشەدا نەهێشت، لەسنووری قەڵەمڕەوی خۆیدا، تەواوی ئازادی فەراهەمکرد و هەموان بەوپەڕی ئازادییەوە بانگەشەیانکرد. بەمتمانە و خاوەنداری هەرێمی، بۆیەکەمجار بەخیتاب و بانگەشەیەکی جیاواز و توند و ڕکابەر چووە هەولێر و دهۆک. خۆی بەدوور گرت لە ڕکابەری لابەلاو ڕکابەرەسەرەکییەکەی خۆی دۆزییەوە و لەوپەڕی ئازادیدا ڕووبەڕووی بوویەوە، لە حەوت پەیامدا ئامانجی خۆی پێکا.

بۆ یەکەمجار وای لەڕکابەرەکانی کرد، لەو سەری سەرەوە، لەهەڕەمی دەسەڵات و خۆ زلبوونەوە، بهێنێتە خوار، جاران دەستی دوو یان سێ بانگەشەی دەکرد، ئەمجار لەناو حزبەکەی خۆیەوە دەستی پێکرد، خۆی بوو بە کەواسووری بەرلەشکر، ڕکابەرەکەشی هێنایە خوارەوە، هەنگاوی یەکەم وایکرد لەهەڕەمی لوتکەوە بێنە ناوخەڵک، ئەمە پێمان دەڵێت، دوای هەڵبژاردنیش چوونەسەرەوە نییە، تازە  قۆناغێکی ترە و هەوکێشەکانی گۆڕی و هەموو عورفەکان تێکدەشکێنێت. 

هەڵبژاردن دوو بەشە بەشی یەکەم بانگەشەیەو گەیاندنی پەیام و بەرنامەیە بەدەنگدەر،  لەم بەشەدا سەرکەوت وتوانی ئاهێ بەبەر بانگەشەدا بهێنێتەوە، ڕۆحی خستەوە ناو بانگەشە، مەساحەیەکی گەورەو بەرفراوانی بۆ بانگەشە درووستکرد، کەپێشتر حزبەکەی خۆی لەچەند گەڕەکێکی سلێمانی و جارجار لەژێر لێوەوە لەم لاو ئەولا شتێکیان دەوت. ئەوتوانی زۆرترین مەساحەی باگەشە بخاتە خزمەتی خۆی و حزب و پەیامەکەی.

زمانی بانگەشەی گۆڕی بەڕادەیەک هێندە نزیکیکردەوە لەخەڵک هەموو کەسێک تێی دەگەیشت، زمانی جەستە زمانێکی باڵابوو، کەئەمە خاڵی وەرچەرخانبوو لەبانگەشەدا،  ئەوەی بە وشە نەیدەوت، بەزمانی جەستە دەیوت، نابیستێک زۆر باش تێدەگەیشت. 

بەکەمترین میدیا زۆرترین پەیامی گەیشت. یەکێک لەخاڵە هەرئیجابی و سەرکەوتووەکانی ئەوەبوو، بەسیاسەتێکی حەکیمانە، میدیای ڕکابەرەکانیشی خستە خزمەت خۆی و حزبەکەی. زاڵترین سەرکردەی ئەم بانگەشەیەبوو، پەیامەکانی زوو دەگەیشتن، بەڕادەیەک وای لێهاتبوو، یار و نەیار چاوەڕێی پەیامی نوێی بوون، وەک چۆن جاران خەڵکی چاوڕێ بوون ئێوارەبێت و دانیشن بەدیار درامایەکی بەهێز. تاتەواوبوونی بانگەشەی هەڵبژاردن ئەو لە ڕەقەم یەکدا بوو.

بۆیەکمجارە، حزبەکەی لە حزبی بەرگریکارەوە گۆڕی بۆ حزبی هێرشبەر، ڕکابەرەکانی لەگۆشەیەکدا قەتیسکردبوو، تەنها فریای وەڵام دانەوە دەکەوتن، وای لەڕکابەرەکانیکرد، لەبری گەیاندنی بەرنامەو پەیامی خۆیان هەرخەریکی پەرچەکرداربوون. وەک یاری دوۆگۆڵی خۆی پێش یاریزانەکانی کەوتبوو، تیمەکەی لە تیمی بەرگریکارەوە گۆڕی بۆ هرشبەر، ئەو تیمەی یاری هێرش بردن بکات، حەتمەن گۆڵ دەکات. 

لەڕابردوودا میدیای یەکێتی خەسێنرابوو، بینەری لەوپەڕی کەمیدابوو، ئەم وایکرد میدیای یەکێتی بەهێزبێتەوە، بینەری هەبێت، کەوابوو سەلماندی ئەگەر پەیامی ڕاست و ڕوون و ڕاست هەبێت، بینەر و جەماوەریشت هەیە.

بەشی دووەمیش دەنگدانە، لەویشدا سەردەکەوێت.

خوێنەری بەڕێز دوور لەتەعەسووبی حزبی هەموو ئەمانەی وتم تۆ دەزانیت  کێیە... کەزانیت کەواتە کەس لەونەچووە و دەزنیت، هەموو ئەمەی سەرەوە، تۆش ئەزانی کاک بافڵە باسەکە

سەرچاوە : خەندان