بازرگانە شەڕواڵ کورتەکانی بریتانیا بەناوی دینەوە

 

 

 

زانا تۆفیق بەگ

 

ماوەیەکە هەندێ مەخلوقی دینی لە ووڵاتەکانی ئەوروپا و بەتایبەتی بریتانیا لە ژێر پەردەی دروستکردنی مزگەوت و گوڕینی کۆمەڵگای ئەوروپی لە مەسیحیەوە بۆ ئیسلام ، خەریکی گیرفان پڕکردن و قۆڵبڕینی هەندی کەسی دینداری ناو بەشێک لە مزگەوتەکانی ئەوروپان ، لە ژێر ناویی دروستکردنی مزگەوتوو ڕووخاندنی کەڵێسای مەسیحیەکان  .
 

 باشترین بازرگانی شەڕواڵ کورتەکان لە بریتانیا بەکارهێنانی کونسێرتی دین و تێکستە دینەکانی ناو قورئان و فەرموودەکانی پێغەمبەرن ، کە بتوانن  زۆرترین قەبارەی پارەو کڕینی باشترین ڤێلا وبزنزی هێنانی جگەرەی قاچاغ مادەی هۆشبەر بۆ  خەڵکی بریتانیا هاوردە بکەن بە بیانووی ئەوەی کە گوایە حەلالە ئەمانە کافرن  .
 

  تێنەگەشتن لە کەڵچەری ئینگلیزەکان دەردێکی کوشندەیی کوردەکانی بریتانیایە ، چونکە قسەیەکی کۆنی کوردیی هەیە دەڵێت ئەگەر دوو ماسی لەناو ئاودا شەڕ بکەن دەستی ئینگلیزیەکی تێدایە . هەربۆیە بەردەوام بەشێکی کوردە کۆنزەرڤاتیڤەکانی ئیسلامی سیاسیی یان سەلەفییەکان دەکەونە بۆسیەیی ئەم بازرگانە ئیسلامیانەوە کە بەناوی دین و خوا و پێغەمبەرەوە خەریکی خۆدەوڵەمەندکردن و کڕینی ڤێلاو مارکێتی گرانبەهان لە ئەوروپا بەتایبەتی بریتانیا.
 

ئەم دیاردەیە دەگەڕیتەوە بۆ ساڵەکانی ١٩٩٤ بەتایبەتی لە دوای هەڵگیرسانی شەڕی ناوخۆیی نێوان پارتی و یەکێتی وە سوود وەرگرتن لەو بۆشاییە گەورەیی کە لە ئەنجامی ئەو شەڕە ناخۆییە دروست ببوو لە کوردستاندا .
 

  لەو ڕۆژگارەدا کۆمەڵێک گروپ و پلاتفوڕمی ڕادیکاڵی ئیسلامی دروستکرا بەپارەیی ووڵاتانی کەنداو تورکیا و ئێران بۆ قووڵکردنەوەیی برینەکانی شەڕی ناوخۆیی نێوان پارتی و یەکێتی . وە دروستکردنی ئایدولۆژیایی ئیسلامە  توند ئاژۆکان لە رێگایی ئەو گروپانەوە وە کۆمەکردنی ئەو خێزانانەیی کە توانایی کڕینی فەردەیەك ئاردیان نەبوو لەو کاتەدا . بەهۆی لێکەوتەکانی شەڕی ناوخۆ وە گەمارۆیی رژێمی ئەو کاتەیی بەعس ، ئەم جۆرە بزنزە بووە سەرچاوەی بژوێ کۆمەڵی کەسی گوماناوی لە کوردستاندا .
 

ئەم  مۆدیلە گواسترایەوە بۆ ناو کوردانی تاراوگە بەتایبەتی ئەو کوردانەیی کە پێشتر لە گەڵ  دەزگا هەواڵگریەکانی کەنداو ووڵاتانی وەکو تورکیا و ئێران   کاریان  دەکرد . مەبەستیان بوو کورد لە ڕووی ئیرادەو فەرهەنگەوە تێک بشکینن ، پلانەکەیان تا ئەندازەیەک سەری گرت، توانیان بەشێک لە کۆمەلگای ئێمە لە ژێر کاریگەری پارەو دەسەڵات بکەنە کۆیلەی خۆیان .    دەزگا هەواڵگریەکان ئاڕاستە بکرن بۆ کاتی جێ بەجێ کردنی پلانەکانیان لە کوردستاندا. ئەو دەزگا یانە لە ڕێگەی ئەم شەڕواڵ کورتانەوە دەیاویست هەندێ

گەرایی هەواڵگریی لەناو ئیسلامیەکاندا دروستبکەن  بەتایبەتی  ئیسلامیە توندڕەوەکان .  هاوکات بەشێکی ئەو کوردانەی کە ئێستا مافی پەناهەندەیان هەیە ، وە توانایی دارایی بەهێزیان هەیە گیرفانە کانیان بە ناوی دینە وە  فەردهوودەکرێن وە بەشێکیان کەوتوونەتە ژێر کاریگەری گووتاری دینی و چیرۆکی ئەفسانەیی بەشێک لە بارزگانە ئیسلامیەکان کە گوایە ئەگەر بەشداری بەخشینی بەشێک لە سامانەکەت بکەیت ئەوا بەشێکی بە‌هەشت  مسۆگەر کردوە .

سەرچاوە : سپی میدیا