انگهێشتنامە لە کۆڕبەندی سەکۆ بۆ نیشتمانسازیی

 

View Mani Avrin’s  graphic link

Mani Avrin

 

🔸️ لە درێژەی کارە زانستی و نیشتمانییەکانی کۆڕبەندی سەکۆ، ئێمە شانازی دەکەین بە ڕاگەیاندنی وێبینارێکی تایبەت لەسەر «دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و دۆزی کوردستان: چارەنووسی ئێران و دەرفەتەکانی ڕۆژهەڵاتی نیشتمان» کە گرنگییەکی تایبەتی هەیە بۆ تێگەیشتن لە دواین گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە.

🔸️ لەم وێبینارەدا، پرۆفیسۆری یاریدەدەر د. نیکۆلا ئەشرەف شاڵی شارەزای یاسا و سیاسەتی نێودەوڵەتی، شرۆڤە و خوێندنەوەی تایبەتی خۆی لەسەر دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کاریگەرییەکانی لەسەر داهاتووی کورد بەتایبەتی لەسەر دۆخی هەنووکەیی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کاریگەرییەکانی لەسەر داهاتووی کورد پێشکەش دەکات.

🔸️ د. نیکۆلا پسپۆری یاسای نێودەوڵەتی لە قاهیرە و خاوەنی چەندین توێژینەوەی ئەکادیمی و بڵاوکراوەی زانستییە لە بواری کاروباری نێودەوڵەتی، ئەوروپی و ئەمریکی. لە ئێستادا وەک مامۆستای زانکۆ لە باشووری نیشتمان کار دەکا و خاوەنی ئەزموونێکی بەرفراوان لە بواری توێژینەوە و خوێندنەوەی ستراتیژی و سیاسەتی نێودەوڵەتییە.

⭕️ کات و ڕێکەوت: یەکشەممە، ٤ی ٥ی ٢٠٢٥

⭕️ کاتژمێر بەپێی ناوچە جیاوازەکان:
🕙 کوردستان/هەولێر: ٢٢:٠٠
🕙 کوردستان/کرماشان: ٢٢:٣٠
🕙 ئەوروپای ناوەند: ٢١:٠٠

⭕️ ماوەی کۆڕ: ٢ کاتژمێر


⭕️ کۆڕبێژ:
بەڕێز د. نیکۆلا ئەشرەف شاڵی
توێژەر و شارەزای یاسا و سیاسەتی نێودەوڵەتی


⭕️ کۆڕگێڕان: ئەلەند ئیبراهیم و مانی ئاڤرین

⭕️ پلاتفۆرم: زووم

⭕️ لینکی زووم: دواتر بڵاو دەکرێتەوە

داوای بەشداریکردنتان لەم وێبینارە گرنگە دەکەین کە تیشک دەخاتە سەر یەکێک لە هەستیارترین پرسەکانی ئێستای گۆڕەپانی سیاسی کوردستان و ناوچەکە.

⚠️ تێبینی گرنگ:
- لینکی زووم دواتر بڵاو دەبێتەوە و تکایە پابڵیکی مەکەن
- بەهۆی ئەمنیەتی وێبینارەکە، داوا دەکەین هەمووان بە ناوی خۆیان بەشدار بن تاکو بەڕێوەبەران ڕێگەیان بدەنە ژوورەوە