بۆکان جاف
بۆ ئیمۆجی ئاڵای تاجیکستان!؟
یەکەم /بۆئەوەی ئیمۆجی ئاڵای کوردستان نییە لە ئێستادا پێویستە ئاڵایەکی هاوشێوەی ئیمۆجی ئاڵای کوردستان بەکاربهێنرێت لە لایەن خەڵکەوە بۆ ئەوەی بۆ ماوەی یەک مانگ داتا وەربگرین کە چەند کەس بەکاری هێناوە!
دووەم/لەسەر ئیمۆجی ئاڵای تاجیکستان ڕێکەوتن کراوە چونکە زۆر لە ئیمۆجی ئاڵای کوردستان دەچێت لە شێوەدا وەک تاقیکاریەکە!
سێیەم /ئەم کەمپینە کە بۆ مانگێکە بۆ ئەوەیە خواست و ئارەزووی خەڵک بزانرێت چونکە ئیمۆجی ئاڵای کوردستان پشت دەبەستێت بە کە ئایا خەڵک ئارەزووی دەکات یان نا!
چوارەم / داتای ئەم مانگە بەکاردەهێنرێت لە لایەن لایەنی پەیوەندیدار وەک بەڵگەیەک، یان بیانویەک!
پێنجەم / ئیمۆجی ئاڵای تاجیکستان بەکاردەهێنرێت بۆ ئەوەی کە بڵێین کە " فەرموو نەتەوەیەک هەیە کە ئیمۆجی وڵاتێکی دیکە بەکاردەهێنرێت بەهۆی نەبوونی ئیمۆجی ئاڵای خۆی!
شەشەم /ئەم کەمپینە چاوی زۆر لەسەرە لە سەرەوە دڵنیا بن چاودێری دەکرێت! لە کۆتایدا دەزانن هەمووان
ئەمانە و چەندین خاڵکی دیکە قۆناغ بە قۆناغ ڕوونی دەکەمەوە! ئەگەر دەتەوێت ئیمۆجی ئاڵای کوردستان زیاد بکرێت تکایە هەموو سۆشیال میدیا پڕ بکەن لە ئیمۆجی ئاڵای تاجیکستان!
سوپاسی هەستی کوردانەتان دەکەین ...
سوپاس وپێزانینمان بۆگشت ئەوکەس ولایەن سایتانە کە هاوکاری پڕۆژەکەی کاک بۆکان جاف دەبن .. 💐👍