ئەومنداڵەی تفی لەسەرۆک کرد !

دەگێڕنەوە دەڵێن جارێک عبالکریم قاسم بە ئوتومبیل سەردانی گەرەکی (اعظمیة) کردوە لەبەغدا جەماوەرێکی زۆر هاتنە سەر شەقامەکان و بە چەپڵە لێدان پێشوازی زەعیمیان کرد ؛

لەناکاو منداڵێك لە ئۆتۆمبیلەکە نزیك دەبیتەوە و یەك تفی بەڕووی زەعیمی دادەکا و ڕادەکا،

حیمایەکانی دەشڵەژێن و بەراکردن بە دوای دەکەون و پشتەملی منداڵەکە دەگرن و دەیهێنە لای زەعیم،

زەعیم لە ئوتومبیلی خۆی دێتە خوارێ و تەماشایەکی منداڵەکەی دەکا دەبینی دشداشەییکی دڕاو چڵکنی لەبەردایە،

نەعلەکانیشی هەر تاکەی نەوعێکە .

زەعیم نزیک دەبیتەوە و لێی دەپرسی دەزانم لەگەڵ من کۆک نیت بەڵام نەعلەکانت بۆ ئاوا ناکۆکن لەگەڵ یەکتری؟

منداڵەکە گوتی دایکم لە زبڵخانەی بۆی دۆزیومەتەوە

زعیم گوتی ئەی بۆ باوکت نیە ؟

گوتی بابم لەگەڵ تۆ بووشەهید بوو کاتێك ئیوە چوونە (رآس التل) مەبەستی ئەوەبوو کاتیک عبالکریم قاسم لەگەل کۆمەڵێك سەرباز و ئەفسەران هێرش دەکەنە شوێنێکی ئیسرائیلیەکان بەناوی (رآس التل) لەوێدا بابی شەهید دەکرێ، منداڵەکە بەردەوام بوو لە قسەکانی و گوتی تۆ وات کرد بابم بمرێ و نەعلەکانی من هەر تاکەی نەوعێك بن و دایک و خوشکم هەر بگرێن.

لەو کاتەدا زەعیم زۆر توڕە دەبی خەڵکەکە لێی دەترسن نەکا شتێك لە منداڵەکە بکات عبدالکریم قاسم ڕووی لە منداڵەکە کردوبەتوندی قیژاندی بەسەریا و گوتی هەر ئیستا شتێکت پێ دەڵێم و دەبێ بیکەی ئەگەرنا دەتخەمە زیندان ،،،

منداڵەکە زۆر ترسا گوتی قەیناکە ئەگەر جنێوێش بە دایک و بابم بدەی بەس لێم گەڕێ با بڕۆم .

زەعیم گوتی نەخێر ناڕۆی تۆ تفێکت لەمن کرد دەبی هەر ئیستا نۆ تفی ترم بەڕوودا بکەی تاوەکو یەکسان بین من و تۆ؛؛بەڵام منداڵەکە نەیکرد .

زەعیم گوتی ناوی خۆی و خێزانەکەی بنوسن خۆی و خوشکی بنێرنە خوێندنگەی تایبەت و ئیشێکی گونجاویش بۆ دایکەکە بدۆزنەوە، دەستی خستە گیرفانی و هەرچی پارەیەک لە معاشەکەی مابۆوە دای بە منداڵەکە.

بەس بەداخەوە پاش تێپەربوونی زیاتر لە نیو سەدە سەکردەکانی لاێ خۆمان بە ئۆقیانوسەکانیش تەڕ نابن؛؛ نەک تەنها تفی مندالێک.ئەگەر ئێستا کارێکی واڕووبدات بە دووری مەزانە بنەمالەیەکیش لەناوببڕێ. شێری ئەم پۆستە بکە باهاوڕێکانیشت بیبینن

 

لەپەیجی سەڵاح محەمەد وەرگیراوە