ئەورۆ بە حیسابی پاسپۆرتی هۆڵەندی تێی خێر بێت و بە زێدە نەبێت!

   م.دادار

لەساڵیادی ڕۆژی لەدایک بوووونم.. 1/6/1960
دەنا لەڕاستیدا بەندە ١٠ ی خەزەڵوەری ١٣٣٩ هەتاوی  بەرانبەر بە 1/11/1960 زاینی لە دایک بووم!

 دەی بابڵێین بە حیسابی نووسینی وەرگێردراوەی وەرگێڕی وەزارەتی کۆچبەری سیاسی، ئەورۆ ساڵڕۆژی لە دایک بوونمە..! 
دەک بە زێدە نەبێت!

کوردینە،خوشک و برای هاونیشتمانە بە شەڕەفەکانم، ئەوەی راستی بێت و درۆی تێدا نییە، ئەگەرەکوو بێم و بلێم، بەندە لە مەودای تەمەنی تووڕەهات و بێ کەلک و بێ بایەخی هاتنە سەر دونیای پەستی هەستی  کورتیلە و درێژووکە و پیسۆکە و سیسۆکەی پڕ لە ژان و کوڵ و کەسەر لە نێو خۆی وڵات و بە تایبەت خەمی بێ وڵاتی و لە هەندەران ،هەرگیز بۆ جارێکیش بێت،ساڵڕۆژی لە دایک بوونم بە جێژن نەگرتوە!

هەرگیزیش ساڵوەگەڕی ژانی لە دایک بوون و بە کۆیلە بوونم بە جێژن ناگرم!

یەکەم چونکە دوای تێپەڕ بوونی چەن هەفتە یەک لە تەمەنم، (گوێزەبانە) ی بۆ کراوە و بۆ هەتاهەتایە بەسم بوە و بەسمە..!

دووهەم بەندە کە لە ژانێکی بێ بڕانەوەی لە دایک بوونێکی نوێی  هەر دەم کۆیلە و بەندی بێ ولاتی و بێ نیشتمانیدام، شەرم دەمگرێ و دەمرم لە داخان و دەستی لەرزۆکی دەمگرێت و مێژۆکی شەقژنی  مچوڕکی تاڵی پڕ لە سامی مەرگ دامدەگرێت.. کە چلۆن من شاد بم ودایکی  نیشتمانم کۆیلە بێت ..

 بزەی درۆزنانە بێتە سەر لێوانی خەمبارم و دایکی نیشتمان و زارۆکەکانی ڕووت و قووت و بێ دەرپێ لە نێو قووڕ و چڵپاوان دا بتلێنەوە و کەچی داگیرکاران کانگاکانی بدزن و ڕەنج و بەر و بووی بە تاڵان ببەن..!

کاتێک بە دوو چاوی زەقی  زیت و  ورد و ژیری ماندوو و هیلاکی پیری،دەبینم دایکی نیشتمان،کوردستانی جوان کە هەناسەمە و هەناومە و کوولەکەی گیان و ڕۆحمە، کە خاکی پیرۆزی وڵاتەکەم کە  کوردستانەکەمە، ناشاد و خەمناک و دەست و پێ و پاو پووز بە زنجیری ئیخسیری و دیل و ژێردەستی  و دارملە و نیری  کۆیلەیی و بندەستی هەمیشەیی بە سەر مل و ئەستۆی بێ تاوانی داسەپێندراوە، چۆن دەڕوانم و دەوێرم، منێک وە کەسێکی  قوڕ بە سەرێک، بە ژانی ساڵرۆژی لە دایک بوونمەوە شادومان بم و جێژنۆکەی ساڵوەگەڕی لە دایک بوونم لەبخۆ بگؽڕم!.
 

(چونکە بۆ بەندە رۆژی لە دایک بوونم بە بێ نیشتمانی سەربەخۆ،بۆ منی شەیدا و سەودا سەری ئازادی و ئامادەیی و کوردستانپەرستی،  هەر چرکە و خولەکێکی ژینی کۆیلەیی، مەرگی گەزیزەی ئازیزی ژینمە..!)

 دەجا ئیدی ژیان بە بێ دەستەلاتی و بە بێ ولاتی و ئاوارە بوون و دوور لە زێد و نیشتمانی دایک،چ کەلکی هەیە و ناشزانم چۆن توانیومە سەڕەڕای خاوەندارێتی لووتکە و دوندی و  ترۆپکی ژانی ئاوارەیی و چووککردنەوە و عەڕەب و فارس گوتەنی 'تحقیرات" و بێ ولاتی،سەگ مەرگ و گیان سەخت ،پیرانە نەمرم و خۆڕاگر بم،لە چەشنی کۆیلەی نوێی ئەم جیهانە خوێڕیەی سەرمایەداری جیهانی  و کۆلۆنیالیزمی رێککاری و نەزمی نوێی دونیای ئیمپریالیزمەکان و نە داردەست و داوەڵ کردن و "رۆبۆت" کردنی مرۆڤەکانی پلەی یەکەمی خۆیان و دواجار نۆکەرەکانیان لە فارس و تورک و عەڕەب کە داگیرکارەکانی کوردستانی موقەدەسی منن!
جا پاشان منی مرۆڤی پلە سێهەم کە دیلیان دەستی دیلەکانم،کە ئەو دیلانە خۆیشیان سەڕەڕای بێ شەڕەفی و بێ ویژدانی و چاوچنۆکی و کۆیلە بوونی خۆیان،بێ بەزەییانە و دەعبایانە و دڕندانە و وەحشیانە، خوێنخۆرانە ئاوساون لە مژینی خوێنی نەتەوەی کوردستان!

لەڕاستیدا پێموایە ژیان گشتی بێباێەخە!
بەس کە مرۆڤ  بێ ولاتیش بوو،ژیان دەهێندەی دیکە بێ بایەختر دەبێت!
تەمەنی ٦٤ساڵ تەمەنێکی گەلێک پڕ لە هەوراز رژد و هەڵدێر و نسکۆ و بێ بایەخە بۆ بەندەی بێ نیشتمان!

 نەخۆشی ئازاری بێ نیشتمان بۆ بەندە لە سەرووی هەموو نەخۆشیەکان و شێرپەنجە کانەوەیە!

مرۆڤ مەگەر یاریزان وەرزشکارێکی گەلێک کارامە بێت،دەنا نەخۆشی لە هەموو لاوە گەمارۆت دەدەن!

مەزنترین کارەسات بۆ بەندەی باب گوژراو لە ڕێگەی ئازادی کوردستان، دەردە کوردە و خۆفرۆشی کوردیش لەم لاوە!
مخابن تاهەنووکەش کورد بە شێوەیەکی گشتگیری"بوێرم بێژم "سەڕەڕای قورابانیدان و شەهیددان و گیانفیدایانی ڕۆڵە بە ئەمەکەکانی، کوردان کۆمەڵە گەلێکن بە تێکەڵاوی خوێن و ئاوێتە کەسایەتێکی کەسانی جۆراو جۆرن و وەک زۆربەی گەلانی سەرزەوی و بەس ئاپۆرە مرۆڤانێکن بە زمانێکی هاوبەش و خاکی هاوبەش،نەک ئابووری هاوبەش..!

سەت مخابن  ئەو کۆمەڵە گەلە ،چوار بەش و پێنچ بەشکراوە..تەنیا زمانی هاوبەشێتی کە پێناسەی بەلگەی مانەوەیەتی، دەنا شتێک بە نێوی ڕەگەزی کورد و خوێنی مرۆڤی کورد و جوومجمەی کورد پێموانییە مابێت..!

بە کورتی کوردەکانی چاخی نوێ  کۆمەڵە خەلکانێکی چەندین ملوێنین ،کە زیاتر لە زۆرینەی هەژمار و جەمعییەت لە خۆگرتووی ژیانی  کۆیلەیییان "ستاتستیک " یان تەنها و تەنیا، شتێک کە خانۆکی مێشک و هان و هەست و هەناسەی ئابلۆقەی داوە و بۆتە مۆتەکە و مۆرەکەی گیان و رۆحی،مادە پەرستی و جنسێتی و هەوا و هەوەس و زاو و زێ کردن! دەنا بە هیچ شێوەیەک دە بیر رزگاری دایکی نیشتمان و مەوتەنی بابانیان دا نین..!

بوێرانە دەیلێم،کوردەکان تەنها و تەنیا گیرۆدەی  رێژەی بەرزکردنەوەی ژیانی رواڵەتی  و ماڵداری و سامانداری و تریفە و بریقە پەرست و پارەپەرستی و  ژیان پەرست و کۆیلە بوون و بێگانەپەرستین..! نەک هەوڵدانیان بۆ ڕزگاری نیشتمانیان و کوردستانێکی سەربەخۆ و خاوەن پاسپۆرتی کوردستانی کە پارێزەری دەستەبەری مافی مرۆڤی خاوەن ئابڕووی کورد و بەرزێتی ژینی سەربەستی و خاک پەرست و نیشتمانپەرستی بێت..!

هۆدار و هۆکار ی ئەم ئاکارە پەست و ڕەزیلانەیان، فرەن !

یەکەم "فەقر و جهل"

فەقر و هەژاری فەرهەنگی و ناهۆشیاری نەتەوەیی!
نەبوونی (بەرەیەکی رزگاریخوازیی نیشتمانی )بۆ هەرهەموو پارچە کانی کوردستان و بەرزکردنەوەی هۆشیاری نەتەوەیی و ڕقی پیرۆز لە ئاست داگیرکارانی (عەجەم) واتە فارس و تورک و عەڕەب، و بە تایبەت بەر لە دابەش بوونی نیشتمانەکەی،وە  بە تایبەتی دوای دابەش بوونی نیشتمانەکەی و گرێبەستی هاوپەیمانە داگیرکارەکان،بە  پەیمانە نەگریسەکانی( سایکس پیکۆ) و (لۆزان) و هتد 
 
هەروەها کارەساتی پڕ لە ژانی پەیدابوونی چەندین سەدەی  ڕابوردووی پێشسوارەکانی قورس و ناوەستای بزووتنەوەکانی کوردستان و ئێستاکەشی لە گەڵدا بێت، پەتا و ئافەت و بەڵای نەگریسی عەشیرەت بازی کۆن و خزم خزمێنە و دزە خونجێنە و دیزە بە دەرخۆنە و عەشیرەت بازی نوێی حیزب حیزبێنە و حیزب چێتی و دووکانچێتی و بەرژەوەند خوازی حیزبۆکان و کوڕی کورد کردنە قوربانی کچی خەلکی و  کێشەی مل ملانێی خۆپەرستی شەخسی و کەسێنی و خۆپەرستی  سەرکردایەتی خۆیان و شەڕی خۆگوژی و گیرفانپڕی خۆیان..!هتد
  
(خوێندەواری نەخوێندەوار)
لە لایەکی دیکەوە،لە دەرد هەورازتر کەدەردێکی پیس و کارییە ،نۆبەتێ و تای دیپلۆم وەرگرتن و بەرزە دیپلۆم وەدەست هێنانان و گەمژە و نەبەگە و دەبەنگ و خۆنەناس مانەوە،لە کارەسات مەزنترە و کاریگەرترە لە هەموو دەردان، دەردی بە زۆر بڕوانامەی دکتۆرا بە دەستی خۆ بە زلزان و نەخوێندەوار! گالتە کردن بە گشت باێەخەکانی پیرۆزی نەتەوەیی و ئامانج و هەوەسبازی خۆیان ،درووشمی زل و قەبە هەلگرتن و بۆ فریودانی خۆیان و مرۆڤی ژن و مرۆڤی پیاو،واتە  گەل و نیشتمان،بە درۆ درووشمی(ژن ژیان ئازادی)هەلگرتن،کە زەبرێکی گوورچوو بۆ دوور بوونەوە و دوورخستنەوەی گەلی داماوی کوردستان،لە  بیری سەربەخۆیی  نەتەوەیی و ڕزگاریخوازی کوردستان! 
هەروەک چۆن لەماوەی نێزیکەی کەمتر لە سەدەیەک بە نێو فشە رووناکبیری کورد،خەریکی لاساییکەرەوەیی بیرە نەزۆکە پڕ لە نسکۆکان و نامۆکانی رۆژئاوای ئاورۆپایە،جا بەهە موو ناوەکانەوە بیگرە تا ئەم درووشمە شەکەت کراوە بۆگەنیوە پیر بوو لە شەتەک دراو و لە کەلک کەوتوەی و لە کەلاکە تۆپیو چوو،کە زۆر لە رۆژئاواییەکان، خۆیشیان باوەڕیان پێی نەماوە وەکوو ،چەپ و کۆمۆنیزم  تا دەگاتە "فێمێنیزم.."

لەم دواییانە لە ئەدەبیاتی چاوبەستەکێی گرۆیەکی سەرلێشێواوی خواری چەپ و تێکدەر و گێرەشێوێن و لاسار و  لاساییکەرەوەی "بووکچیزم" ژنۆلۆژی،یان بە دیاری بۆ کوردی خاک بە سەر و بێ نیشتمان،هێنایەوە بە دیاری!

بە ڕاستی (نەزانین چ بەڵایەکی زلە!)

ئەمەیە،نامۆ لە خۆ و لەنیشتمان..!

(بڕینی ڕێگەی دووری پڕ برینی لە تەشەنە بوونی دەربەدەری و بچووک کردنەوەی مرۆڤی کورد "تەحقیرات.." زۆر زۆر بە ژانە..!)
بە وێنە،ئەوەی دوێنێ لە train و قیتار ،واتە لە نێو (شۆمێندێفێر)لە هۆڵەندا بۆ من رووی دا لە لایەن کچێکی بێ دەرپێ و بێ بنکراو، هەموو کەس گاوێ و هەموو کەس  پێ فێر و ئەحمەق و پیسەکەی کەس نەزان و ترسەنۆکێ ئەورووپیی headphone لە گوێی دا، ترۆکرام! 
واتە منی میوانی ئەم سەر خاکە گوێ زەوییە بچکۆلانە،  ژنەتیوێکی جحێڵی سیسۆکە و ڕزیو، بە چاوی ئیشارەی خێل و بە قێز و بێز، وبە چاوی پیسی ورد و بە مۆڕە  مۆڕ ترۆ کرد و منیش شەرمم بە خۆ و شاییم بە خۆ،نەچووم لە پەنای کورسی بەتاڵی دابنیشم!..
بەس مۆرکی( راسیست بوونی)
لێدا و ٢تا ٣ جاران،بە گوێیدا چرپاندم و گوڕاندم،خانم تۆ راسیستی؟
بەس گوێ ئاخنەکەی لە سەرسەری و گوێچکەکانی لا نەبرد..!
دەی ئەو ژنە گەنجە نەزانە و پیسۆکەیە،قەید ناکات و با بلێین بە هۆی بە ئۆرووپایی بوونی مافی خۆیەتی بەندە بە پلەی کەمتر لە بەشەری پلەی دووهەم سەیر بکات و هیچمافێکم پێ ڕەوا نەبینێت..!

بەڵام هەی داد و هەی بێداد،جا تۆ وەرە لە ولاتی خۆشت کە کوردستانی پیرۆزە بە کەمتر لە  میوان سەیرت بکەن،تاڵانت بکەن و دەستدرێژیت پێ بکەن و کۆمەڵگوژیت بکەن،عەڕەب دەلێت "ئەنفال "ت بکەن و عەجەمێکی خوێڕی و فسۆسی دایک حیز و بیژووی (فارس و تورک و عەڕەبێک) ببێت بە خاوەن ماڵت،چ دەردێک و چ ژانێکی لە بن نەهاتوو،چ تابلۆیەکی "فاشیزمانە "دەنەخشێنێت و دێنێتە دیمەنی بەرچاوت !؟

ئەوە بۆ کەسێکی خاوەن ویژدان، کە خاک و نیشتمانی خۆی خۆش بوێت، شەرمەزاری و مەرگێکی بەردەوامە!

بێگۆمان ئێمە دەبێت تاوانی٣٠٠٠ساڵەی گەمژەیی و نەزانینکاری و  میراتی تاڵی نسکۆی باپیرانمان و ترسنۆکی و خیانەت کردن و بێگانەپەرستی و پشت کردن لە دایکی نیشتمانی خۆشەویستمان بدەینەوە..!

دیسان سپاس بۆ ئەو مرۆڤە کوردانەی ڕقی پیرۆزیان لە مێشک و دڵ دایە و دژمنی داگیرکاران و دڵسۆزی  دایکی نیشتمانن و دایکی نیشتمانیان خۆش دەوێت!
خاک و ئاو و ڕوەک و گردۆلکە و دۆڵ و داڵ و تاڤگە و ملەی بەرز و ئاوهەڵدێر و کێو و دوندی چیاکان و سرووشتی کاولکراویشیان هەر خۆش دەوێت !

بگرە هەورەکانی ئاسمانی وڵاتی جار بە جار ساماڵ و شینی ولاتەکەیان هەر خۆش دەوێت!

 چڕ و کێو و داربەڕوە خۆڕاگرەکانی بەردەم ڕەشەبا و تۆف و ڕەهێڵە و برووسک و هەورە تریشقە و بوومەلەرزە سەختەکانیشیان هەر خۆش دەوێت و خاوەن (ڕقی پیرۆزن..!)

بەندە گەلێک دەردەدار و بیمار و دڵ برینداری بێ وڵاتیم!
زۆر جار بە خۆم دەلێم:
بۆ دەبێت بەندە، لە هەر ٤پارچەی ئەم کوردستانە، شوێنێک نەبێت تێیدا ئۆقرە بگرم و بێ ترس و دڵە ڕاوکێ،تێیدا بحەسێمەوە و وەک ڕێبواری ڕێگەی عیشق  ئازادی وڵات، دوا پشووی هەناسەدانی تێدا بدەم..!؟
کوردستان نیشتمانی منە!
کەچی عەڕەب و تورک و فارس،ناهێڵن بە سەربەستی تێیدا بژیم و ئەوان داگیرکاران و بەدکاران و دوژمنانی دز و جەردە و خوێنخۆر و سوێندخواردووی کاولکاری نیشتمانەکەم،زاڵ و ستەمکار ،دەبێ ناسنامەم بۆ بنووسن و پاسپۆرت و ئیقامەم، بۆ درووست بکەن و مۆرکی کۆیلە بووی ئەبەدی عێراقی و ئێرانی و تورکیاییم، بۆ بە پاساپۆرتەکەمەوە بنێن و کەوی و دەستەمۆم بکەن و ٢٤ کاتژمێر لە ژێر چاوەدێری ئەوان ٤ قەومی نامرۆڤان و ناجوانمێران دابم..!
تف لە زووڵم و زۆری!
تفوو لە داگیرکاران،نۆکەرانی ئیمپریالیزم و جیهانخۆری جیهانی!
تفوو لە هەرچی ئایدۆلۆژیایەک و ئیزاماتێکە،کە بۆتە هۆی سەت پارچە بوونی کورد و سەت بەرەکی کورد!
تفوو لە فارس و داگیرکاری  کە یەکەم خزم و دوژمن کوردە و جا پاشان عەڕەب و تورک! 
تفوو و لەعنەت و تووک و نەفرین لەوەی کوردی دابەشکرد! 
تفوو لە داگیرکار پەرستی!
تفوو لە ژێردەستە بوون!
تفوو لەم چەرخە بەدعەکسە و  لە جاش و خۆفرۆشی نێوخۆ!
تفوو  لە پارە پەرستی!
تفوو لە نێوچە پەرستی!
تفوو لە بێگانە پەرستی!
تفوو لە دێمۆکراتیزم!
تفوو لە کۆسمۆپۆلیسم!
تفوو لە کۆمۆنیسم!
تفوو لە هومانیزم!
تفوو لە گلۆبالیزم!
تفوو لە نێوی زل و دێی وێران!
تفوو لە دیاردەی درۆزنانە ی ژنۆلیسم!..
تفوو لە هەرچی بیر و بیرۆکەی نەزۆکە،کە بوە و دەبێتە هۆی لاواز بوون ویەکنەگری نەتەوەی کورد! 
تفوو لە مرۆڤایەتی داگیرکاران!

تفوو لە خۆ بە کەم زانینی کورد!
تفوو لە کڕنۆش بردن بۆ داگیرکاران!
تفوو لە برایەتی درۆزنانە (عەجەم) واتە فارس و عەڕەب و تورک !
 کوردستانی پیرۆز و موقەدەس ، مڵک و خاکی نەتەوەی کوردە و هەر دەبێ رۆژێ داگیرکاران لێی دەرچن!

وەفادار و داغدار و دڵ بریندار و ئاوارە و دەربەدەری هەندەران و وڵاتان ..مستەفا دادار