سروە نوری ئەزیز
ده‌گێڕنه‌وه ده‌ڵێن:
زه‌مانێک له کوردستان
هه‌بوو شایه‌ک
هه‌موو شه‌وێک ئه‌م پاشایه
به گۆشتی ساوایانی کورد
برینی خۆی ساڕ‌ێژ ده‌کرد
هه‌روه‌ک ده‌گێڕنه‌وه و ده‌ڵێن
نه‌وه‌ی داهاتووی ئه‌م شایه
گۆشتی ساواش دادی نه‌دا
لاویان هێنا کیژیان هێنا
باوکیان هێنا دایکیان هێنا
سه‌دوهه‌شتا و دووهه‌زاریان بۆ هێنا...
ده‌گێڕنه‌وه هه‌ر ئه‌وانه‌ی که له مردن گه‌ڕانه‌وه
ده‌یگێڕنه‌وه:
ئێمه زۆر بووین به هه‌زاران هه‌زار بووین
له ئۆردوگای زۆره ملێ له زیندانا...
له بیابانا
نه‌خۆش، په‌ککه‌وته
برسی و زه‌رد بووین...
ته‌نیا چاره‌سه‌ری نه‌خۆشانمان مردن بوو
گۆڕی مردووه‌کانیشمان بێکێل، بێ‌ناو
ته‌نها گردۆڵکه‌یه‌ک
دوور له کوردستان له بیابان بوو
ئێمه زۆر بووین،
به هه‌زاران هه‌زار بووین
قیبله و به‌رماڵمان ئه‌ستێره‌کان بوو
ئه‌ستێره‌کانی ئه‌م بیابانه کز و کوێرن،
بۆ نامان بینن
بۆ هه‌واڵێ ناگه‌یه‌ننه جێ !
ئه‌ستێره‌کانی ئه‌م زیندانه دیلن
به‌ندن
تۆ بڕوانه
باڵکراون
بۆ نافڕن... بۆ نامه‌یه‌ک هه‌ڵناگرن
ئەی با
تۆ لە کوێی
تا وێنەی ئەو دۆزەخەی لە بیابانا
بۆ ئێمەیان هەڵخستووە
بدەی بەگوێی خەوتووی وڵاتانا
ئه‌ستێره و با‌کانی ئه‌م ئۆردوگایه
یاخین
له ئاسمان یاخین
له خواشیان یاخین
تووڕه‌ن
به‌رد له بری پڕیشک ده‌هاوێژن
لەبری شنە،
ژەهر دەڕژێن
ئه‌ستێرە و با‌کانی ئه‌م ئۆردوگایه...
ئه‌م بیابانه... ئه‌م زیندانه
کوێرن دیلن تووڕه‌ن یاخین