كۆڕی ناساندن و ئیمزاكردنی كتێبی (ئەو گوڵە گەنمانەی بوونە گسك) بەئامادەبوونی نووسەری بەرهەمەكە (تەڵعەت تاھیر) سازدەكرێت.
كۆڕەكە سەعات (5)ی ئێوارەی ڕۆژی شەممە (11-6-2022) لەكتێبخانەی ئاشتی، هۆڵی عەزیز گەردی- داون تاون-نهۆمی دووەم، بەپێشەكی د. موحسین ئەحمەد عومەر بەڕێوەدەچێـت.
(ئەو گوڵە گەنمانەی بوونە گسك) ناونیشانی دووایین كتێبی نووسەر (تەڵعەت تاهیر)ە ، لەدووتوێی 250 لاپەڕە، 43 بابەتی لەخۆگرتووە كە بریتین لە چیرۆك و گێڕانەوە و شیعر و پەخشان.
تەڵعەت تاهیر ، خاوەنی چەندین كتیبی شیعری و توێژینەوەی ئەدەبییە، لەوانە: كتێبی شیعریی (لەبەر ئاوازێك نایەوێت ببێتە گۆرانی، ناوی تۆ ئیمزای منە) و كتێبی دنیابینی ئەدەبیی و توێژینەوە (ڕۆژگاری وشك و چاوی تەڕ)، هەروەها وەڕگێرانی بەرهەمە شیعرییەكانی شاعیری گەورەی عەرەب ئەدۆنیس بەناونیشانی ( عەتری ئەو عاشقانەی مردن).
سەرچاوە: galawej