شوان سدیق
مامۆستا عەلی باپیر پێشتر دەیگوت چوونە پەرلەمان حەرامە، ئێستە دەڵێت حەڵاڵە.
یەکێتی دووجار وادەی هەڵبژاردنی دواخست، بەهۆی سەرقاڵیان بەداتاشینی کورسی سەرۆکایەتی بۆ بافڵی مام جەلال و تەسفیەکردنی باڵی لاهۆر جەنگی لەگەڵ هەڵبژاردن نەبوون بەڵام ئێستە دەڵێت بایکەین.
پارتی پێشتر ئەوەندە حەزی بە هەڵبژاردن بوو بەشداری هەڵبژاردنی شاجوانیشی دەکرد چوونکە لە نیوەی ڕێگا پرۆسەکەی بەقازاجی خۆی دەشکاندەوە.
جارێک هەڵبژاردن بوو لە بنکەی هۆڵی گەل لە هەولێر عەسرێکی درەنگ خەریکی وێنەگرتن بووم بەپاس خەڵکیان دەهێنا بۆ سندوق پڕکردنەوە.
لەپشتەوە پۆلیسێک بانگی کردم "گەنجۆ گەنجۆ" وەرە لێرە دەنگی بدە!
هەر ئاوڕمداوە کامێرام پێبوو وەکو زەردەواڵە پێنجیان هاتن کامێراکەیان برد ڕۆژی ١٦ی سێ بوو، لە ئاسایش کامێراکەم هێنایەوە میمۆریەکەیان فۆڕماتکردبوو!
ئەوجە ئێسته دەرفەت کەمەو باری لاربووە لەترسی شیعە پارتی دەڵێت هەڵبژاردن بەم چەشنە ناکرێت!!
نەوەی نوێی شاسواریش لەناوخۆدا پیاویان ناوێرن بکۆکن و داوای کۆنگرەو گۆڕانکاری لەنێو حزب بکەن، دەترسێن وەکو ئەنجوومەنی حزب شار بەدەریان بکەن، کەچی دەڵێن دەبێ هەڵبژاردن بکرێت، حەزمان بە پرۆسەی دیمووکراسیە!!
سەرچاوە : ئاوێنە