ئەمڕۆ کاتژمێرێک لە بانک لەگەڵ باوکم بەسەر برد...

ئەمڕۆ کاتژمێرێک لە بانک لەگەڵ باوکم بەسەر برد، ئەو دەبوو هەندێک پارە ڕەوانی کەسێک بکات
پاش کاژێرێ چاوەڕوانی وکاغەز پڕکردنەوەو ئیمزاکردنی چەند دەرگێک و قسەکردن لەگەڵ ئەم ئەو نەمتوانی بێدەنگ ببم  و پرسیم...

"بابە بۆچی ئۆنلاین بانکەکەت چالاک نەکەین؟" ئیتر لەم هاتووچۆو شەڕە شەقە ڕزگارمان دەبێت!
پرسیاری کرد: "بۆچی بڕیارە ئەوە بکەم؟"
"نا بڕیارنییە بەڵام کارێکی باشەو پێویست ناکات یەک کاتژمێر لێرە بەسەر بەریت بۆ کارەکانی وەک گواستنەوەی پارە.
تەنانەت دەتوانیت بازاڕکردنەکانیشت بە شێوەی ئۆنلاین ئەنجام بدەیت.
هەموو شتێک زۆر ئاسان دەبێت!".
زۆر بە پەرۆش بووم بە هاتنە ناوەوەی باوکم بۆ جیهانی ئۆنلاین بانکی وکڕین بە ئینتەرنێتی.

پرسیاری کرد: ئەگەر وا بکەم ناچمە دەرەوە لە ماڵەوە؟
''بەڵێ بەڵێ''! من وتم.
پێم گوت چۆن ئێستا دەتوانرێت بەقاڵی بۆ دەرگا بگەیەنرێت و چۆن ئەمازۆن هەموو شتێک دەگەیەنێت!
وەڵامەکەی باوکم  زۆر ساکاربوو بەڵام ئەوەندە کاریگەر بوو زمانی بەستم.

وتی: "لەو کاتەوەی ئەمڕۆ هاتوومە ناو ئەم بانکە، چوار هاوڕێمم بینیوە، و لەگەڵ ستافەکە ی بانکدا قسەم کردووە کە ئێستا بە باشی دەمناسنەوە."
دەزانی من لەماڵەوە هەر خۆمم... ئەمە ئەو هاوڕێیەتییە کە پێویستم پێیەتی. حەزم لە خۆئامادەکارییە تا بچمە بانک و بچمە لای میوە فرۆشەکەو دوکانی ئوتوچی یەکەی سەرکۆڵانی ماڵەوە، دەزانی کراسەکان هەمووی پێکەوە نابەم هارجارەی کراسێ یان دوانی بۆدەبەم هەندێک جار کراسە خاوێن و ئوتوکراوەکانی بۆدەبەم بۆم بشواو بۆم ئوتوبداتو ئەمە بەهانەیەکە بۆ چوونە دەرەوە.
کاتم زۆرە، ئەو جوڵەو سەردانەیە کە ئارەزوویان دەکەم.
دوو ساڵ لەمەوبەر نەخۆش کەوتم، خاوەنی ئەو دوکانەی کە میوەکەی لێ دەکڕم، هات بۆ لام و لە تەنیشت جێگاکەم دانیشت و گریا.
کاتێک دایکت چەند ڕۆژێک لەمەوبەر لەکاتی پیاسەی بەیانیدا کەوتبوو، ئوتوچیەکە بینیبوی و یەکسەربە ئۆتۆمبێلەکەی خۆی بە خێرایی گەیاندییە ماڵەوە چونکە دەزانێت لە کوێ دەژیم.
ئایا ئەو هەلسوکەوتە "مرۆییە"م دەست دەکەوێت ئەگەر هەموو شتێک بچێتە سەر ئینتەرنێت؟
بۆچی هەموو شتێک ڕادەستی ئینتەرنێت بکەم و ناچارببم  تەنها لەگەڵ کۆمپیوتەرەکەمدا ئاشنایی بکەم؟
من حەزم لێیە بزانم مامەڵە لەگەڵ کێ دەکەم نەک تەنها 'فرۆشیار اونلاین '. ئەمەش پەیوەندییەکانی مرۆڤەەکان دروست دەکات.
ئایا ئەمازۆن هەموو ئەمانەش پێشکەش دەکات؟"

تەکنەلۆژیا ژیان نییە،
کات لەگەڵ خەڵک بەسەر بەرە،
نەک لەگەڵ دەزگا بێ گیانەکان.