ئەرکی پارێزگا (پارێزگاری کردنە) لە ناوچەکەو خەڵکەکەی!

فەرەیدون کونجرینی- ئەڵمانیا

بارێزگار ئەوکەسەیە کە دەتوانێ "بپارێزێ " دووربیینبێت و پارێزگاری بکات لە خەڵک و ئەوشوێنەی  پێیی سپێردراوە .

لەجیهاندا بەدەگمەن خۆپشاندانی زۆرمەودای لەوجۆرەبکرێت کە لەشاری سلێمانیدا ئەنجام دەدرێت و هاوڵاتیانی بێ نوێنەرن و نوێنەرو داواکاری گشتییان نییە" لە کاتێکدا ئەرکی سەرەکی پارێزگارە بەدەنگ داواکانیانەوە بچێت و بیگەیەنێتە بەشی سەرەوەی دەوڵەت.

لە وڵاتانی دیموکرات لەمەڕ کەمتەرخەمی فەرمانبەران و ژینگەو هەر خزمەتگوزارییەک داواکانیان لە ڕێگەی پۆست و ناونیشانی ئەلکترۆنی دەگەیەندرێت بە فەرمانبەرانی ئەنجومەن و پارێزگاری شار" پارێزگار دووربینانە بەدواداچونی بۆدەکات گەر لێپرسینەوە نەکات داواکان بۆ جاری دوەم و سێهەم و زیاتر بەهەمان جۆری یەکەم دەگەیەندرێت بە پارێزگاری شارو کێشەکان لە تەلاری پارێزگا چاکدەکرێ، گەرنا داواکە  بەرزدەکاتەوە بۆ دەوڵەت.

لەوادەی خۆیدا ئەنجامی نەبوو! ئەوا هاوڵاتیان لەسەر مافەکانی خۆیان ڕێگەی باشتر دەگرنەبەرو پلانی خۆپشاندان بە قۆناغێکی ڕێکخراوەیی ئەنجام دەدرێت لە ڕێگەی ڕێکخراوە ناحکومەیەکان و پشتیوانی لە مافەکانیان دەکرێت و لە ڕێگەی مێدیاو ڕۆژنامەکانەوە گرتبونەوەی ناڕەزایەتی دەگەیەنن بە دەوڵەت ئەمە جۆری داواکاریی خەڵکە بە یاسایی..

بەڵام بەداخەوە سەدان ڕێکخراوی مرۆیی و کۆمەڵایەتی بەناو ناحکومی هەیە نەیان توانیوە خۆیان بکەن بە پێشڕەوی خەڵک و داواکارییەکانیان بگەیەنن، واتە ئەم جۆری خۆپشاندانانە ناڕێکخراوەییەو بەدەنگەوە هاتنی دەوڵەت بەجۆرێکی ڕاستەوخۆ داواکارییەکانیان بۆ جێبەجێ ناکرێ ، بەنەبوونی هەڵوێستی ڕێکخراوە مەدەنییەکان پێویستە پارێزگارو ئەنجومەنی شار ڕاستەوخۆ بەنوێنەری داواکاری خەڵک خۆیان بناسێنن و سەرچاوەی چاکرتنی کێشەکان بەسەربکەنەوە!

ئەرکی پارێزگار پارێزگاری لە ناوچەو خەڵکەکەی :

١/ بە دوادا چون لە ڕێگای ئەنجومەنی پارێزگا و لیژنە تایبەتەکانی ئەنجومەن و پارێزگاوە.
٢/ لێکۆڵینەوەو پێداچونەوەی کارەکانی ڕابوردوو پلان و بەرنامەکاری نوێ و گونجاو بۆ بەرەوپێشبردنی شار.
٣/  ڕێکخستن و پەیوەندییە کۆمەڵایەتیەکان لەگەڵ چین و توێژەکان.
٤/ هەمەڕەنگی لە جۆر و چۆنایەتی چالاکیەکانی شەقام و مەبەستیان.
٥/ هەڵبژاردن و دەستنیشان کردن و کارکردن لەسەر تاك و ئامانجەکانیان.
٦/ پێگەیاندن و ڕاهێنان بەسیستەمێکی نوی و جیاواز لە ڕابوردو.
٧/ ڕاگەیاندن و گەیاندنی پەیام و قبوڵکردنی داواکاریەکانی هاوڵاتیان.

٨/ کۆکردنەوە لە چوار چێوەیەکی گونجاو و شیاو بۆ گۆڕانکاری و هاتنەکایەیی بیری نوی و ڕۆشناییەکانی کۆمەڵی مەدەنی کەکاری لەسەر دەکەن وەك "خۆبەخش” لەوانەش شاعیر نوسەر هونەرمەندو بیرمەندانی شار.
٩/ چۆڵکردنی دەسەلاتی پیاو لەهەندێ نەریتی باوی ناو کۆمەڵگە بە تایبەت بۆ کاری ڕێکخراوەیی ژن و ئازاد بوونیان، کە بەشێکی ئەودەسەڵاتە وادەکات بایەخ نەدرێ بە کاری ڕێکخراوەیی.
١٠/ ژینگەپارێزیی و جوانکردنی شاروو گۆڕانکاری ساڵانەو خزمەتگوزارییەکان و نوێژەنەگەری لە هەموو ڕوانگەیەکداو پارێزگاری لە کولتوری کۆنی ناوچەکەو هێشتنەوەیان.
١١/ پاش تەواو بونی ئەرکی بەرپرسیاری جێهێشتنی پۆستەکەی بکاتە دەستپێکی مێژوویەکی نوێ و کراوەتر گشت کارەکانی بخاتە بەردەم لیژنەیەکی پسپۆڕ و ئەستۆپاکی لە گشت کارەکانی خۆی دا پیشانی هەمووان بدات و دەرخستەی کارە تەواونەکراو و بەردەوامەکانیش بخاتە ئەستۆی پارێزگا نوێ کەیە دەست بەکار دەبێت بۆ تەواوکردنی ئامانجە گشتییەکەی دەبێتە مایەی بەرەوپێش چوونی شار و خزمەتگوزارییەکانی بۆخەڵک.

بەگشتی هەموو ئەمانەی لای سەرەوەی ئەنجام داوەو دەبێت بەشەکەمەکەی کەماوە ئەنجامیانبدات ، گرفتی ئەوەیە ئەوەی بەربەستی  بۆ دروستبووبێت نەبوونی داهات و بێهەڵوێستی حکومەت بوە، تەنها یەک ئەرکی گرنگی لەسەر شانەو پێویستە ئەنجامیبدات لەو سەدان خوێندنگەیەی لەپارێزگای سلێمانی دەرگایان داخراوە !

 بۆ هەر خوێندنگەیەک نوێنەرێک هەڵبژێردرێت و پێشڕەویان بکات بۆ پایتەختی هەرێمی باشوری کوردستان، بێ ئەنجام بوو لەوێوە بۆ بەغداد، خۆ ئەگەر ئەنجامی نەبێ ئەوا پێویستە ئیدارەی سلێمانی وەک هەرێمێکی سەربەخۆ بەداهاتی نەوت و غازو باجی هاوڵاتیان و فەرمانگەکان کێشەناوخۆییەکان چارەسەربکات.

هەڤاڵ ئەبوبەکر لەپارێزگای سلێمانی حیزبی لە حکومەت جودا کردۆتەوەو لە نوسینەکانیدا ئەوڕاستییەی ئاشکراکردوە "چیدی بازرگانی بە هاوڵاتیان و شاری سلێمانی نەکرێت” ئەونەریتەش لە تەلاری پارێزگاوە دەستپێکردوە هاوشێوە دژە شەپۆلی گەندەڵی ئامانجی خۆی پێکاوە و دەسەڵاتی حیزب و دەست تێوەردان لەکارو باری فەرمانگەکان بنەبڕ کردوەو بەپێی ئەودەسەڵاتەی پارێزگار هەیەتی وکارێ کە ئەنجام نەدراوە لە ڕابوردودا بەڕێزیان کردویەتی.

لەم وەرزەی ئێستادا ده‌بێت باشتر بەهزرێکی جیاواز ده‌ست له‌ناوده‌ست کاربکه‌ین بۆ کۆتایی هێنان و بنبڕکردنی کاری حیزبی لە نێو دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان ئەمەش بە هیمەتی هاوڵاتیان و پێکەوەکارکردن و یەکڕیزی ئەنجام ئەدرێت.

 لەکاتێکدا پارێزگار پێشڕەوی خەڵکبێت، دەبێت زیاتر کاری حیزب و دەس تێوەردانە گەندەڵەکانیان ئاشکراکەین و هاوڵاتیان بەوە بزانن کە دەسەڵاتی حیزبی کۆمەڵگای چەقبەستوکردوە.. جابۆ بەرز کردنەوەی ئاستی کاری ڕێکخراوەیی و مەدەنی و شکستهێنان بە دەسەڵاتی حیزبی و جوداکردنەوەی لە حکومەت پێویستە بێتە هاوشێوەی دژە شەپۆلی گەندەڵی.

هەڤاڵ ئەبوبەکر توانیویەتی لە چوارچێوەی دەسەڵاتی خۆیدا لەناوچەکە چاکسازی فەرمانگەو فەرمانبەران بە نەریتێکی نوێ و سەرەتایەك دەستپێبکات بەخێرا بەڕێکردنی ئەرکەکان ، حیزب و حکومەت لەیەك جودا بکاتەوە کەبوبوە یەکێك لە ڕێگریەکانی ویست و ئامانجی کۆمەڵگە! هەوڵەکانی چون بەرەو شارستانیەکی نوێ بوەو جیاوازییەکی زۆریشی بووە لەگەڵ پارێزگاکانی تری هەرێمی کوردستان و ئێراق بەگشتی لەپێناو بەدیهێنانی ئەرکی حکومەت لەئەنجامدانی خزمەتگوزاریەکان وبەپیرەوە چوونی داوای ڕەوای پارێزگاو دانیشتوانەکەی نەک هەر پارێزگار.
 
ئەرکی پارێزگا (پارێزگاری کردنە) لە ناوچەو خەڵکەکەی!

فەرەیدون کونجرینی

بارێزگار ئەوکەسەیە کە دەتوانێ بپارێزێ" دووربیینبێت و پارێزگاری لە خەڵک و ئەوشوێنە بکات پێیی سپێردراوە .