لە دووتووێی 552 لاپەڕەدا کتێبی «ئەدەب و هونەری منداڵان» دیمانە و ئامادەکردنی «د. هاوژین سڵیوە - رۆستەم خامۆش» چاپ و بڵاوکرایەوە، کتێبەکە هەموو بوارەکانی تایبەت بە منداڵانی لە خۆگرتووە، لەوانە: «شیعر، چیرۆکی منداڵان، شانۆنامە و شانۆگەریی، نیگارکێشان، کاریکاتێر، گۆرانی و میوزیک» و چەندین بواری تر.
کتێبەکە لە پێشەکی و ناساندنی کتێبەکە و لە دوو بەشی سەرەکی پێکهاتووە: بەشی یەکەمی پێکهاتووە لە (16) تەوەر، بەشی دووەمی کتێبەکە (36) دیمانەی لە خۆگرتووە، ئەم بەشە زۆربەی بوارەکانی تایبەت بە منداڵانی لە خۆگرتووە و زۆربەی بابەتەکانی دەربارەی ئەدەب و هونەری منداڵانە. هەروەها (90) کەسی شارەزا و شاعیر و نووسەر بەشدارییان لەم کتێبەدا کردووە، ئەمە جگەلەوەی (111) لێدوان و چاوپێکەوتن لەم کتێبەدا بڵاوکراوەتەوە.
سەرچاوە: knwe