پێشه‌كی:
(خه‌یاڵ) ڕه‌گه‌زێكی بنچینه‌یی پێكهاته‌ی شیعره، شیعر و خه‌یاڵ ڕایه‌ڵێكی مه‌عریفی میتافیزیكیی ده‌یان گه‌یه‌نێته‌یه‌ك و پێكه‌وه‌یان ده‌به‌ستێته‌وه، بایه‌خی ئه‌م توخمه هیچی كه‌متر نییه له توخمه‌كانی دیكه‌ی شیعر، وه‌ك: (ڕواڵه‌ت، ناوه‌رۆك، ڕیتم و له‌رینه‌وه‌ی مۆزیك، جیهانبینی، زمان، وێنه). نووسه‌ر و شاعیری بلیمه‌ت له خه‌یاڵكردن و خه‌ونبینیدا لاپه‌ڕه‌ی تازه له خۆیاندا ده‌كه‌نه‌وه، بێ خه‌یاڵكردن و په‌نابردن بۆ مه‌ملكه‌ته‌كه‌ی مه‌حاڵه شیعرنووسین و بیركردنه‌وه له ده‌ربڕینه جوانه‌كانی شیعر و مه‌له‌كردن له ئاسۆ بێكۆتاكه‌ی. شیعر، خه‌یاڵه، بێ خه‌یاڵكردن ژیان بوونی نییه، بۆ ئه‌وه‌ی له ژیاندا بمێنینه‌وه و جوانتر و شكۆدارتری بكه‌ین، ده‌بێت خه‌یاڵه‌كانمان په‌روه‌رده‌بكه‌ین.
خه‌یاڵ جوگرافیا و سنووری هزر و ڕووبه‌ری هۆشیاری دیارنییه، بۆ هه‌موو شتێك ده‌چێت و به هه‌موو كون و كه‌له‌به‌ره‌كانی گه‌ردوون و ژیاندا گوزه‌رده‌كات. شوێنپێی خۆی له‌سه‌ر لمی مێشك و خۆڵه‌مێشی ده‌روون و قوڕ و لیته‌ی كه‌نار ده‌ریای هه‌ست و نه‌ست جێده‌هێڵێت. خه‌یاڵ ئامێری وێنه‌گرتنه و شاعیرانیش وێنه‌گری شاره‌زا و به سه‌لیقه‌ن له گرتنی گۆشه‌نیگا و دیمه‌نه‌كانی جووڵه و بزاوته خه‌یاڵییه‌كاندا، هارمۆنیای میتۆده جیاجیاكان ده‌خه‌نه سه‌ر شاشه‌ی بینین و نه‌ست و هه‌سته ناهۆشیاره‌كانیان ده‌جووڵێنن و گه‌رم و به‌جۆشیان ده‌كه‌ن.
خه‌یاڵی ڕاسته‌قینه، به‌رهه‌مداره و شكۆداری ده‌چنێته‌وه، خه‌یاڵی ساده‌ش، یان به ساده‌یی ده‌مێنێـته‌وه، یان كۆرپه‌ی كه‌مئه‌ندامی لێده‌كه‌وێـته‌وه و ناڕوونی و لێكپچڕایی دروستده‌بێت.
(ئه‌لبێرت ئه‌نیشتاین) گوتوویه‌تی: (ئه‌قڵ و لۆژیك له - ئه‌لفه‌وه بۆ بێ - و له - بێ بۆ تێ - ت ده‌به‌ن، به‌ڵام خه‌یاڵ بۆ هه‌موو شوێنێكت ده‌بات)1. (فیدۆر دۆستویفسكی) گوتوویه‌تی: (واقیع و واقیعیه‌ت واتلێده‌كه‌ن هیچ شتێك دوور له لووتی خۆت زیاتر نه‌بینیت، كه‌چی خه‌یاڵ ده‌تباته هه‌موو شوێنێك به ئاسمانه‌كانیشه‌وه)2. كه‌وابێت خه‌یاڵ ڕووبه‌ر و بن‌میچ و نیشانكار (دال) و نیشانكراو (مه‌دلوول) نایگرێـته‌وه و كرده‌یه‌كی بێ كۆتایییه. شاعیر بوونه‌وه‌رێكی ژیاندۆست و خه‌یاڵاوییه و ناوه‌ندێكی له‌باره بۆ وێناكردنی ژیاننووسینه‌وه، بۆیه بۆ به‌هاری خه‌یاڵه‌كانیان ده‌چنه ناو جه‌نگێكی درێژخایه‌ن و ململانێی ئازایانه له‌به‌رگریكردن له مانه‌وه‌ی خه‌یاڵه‌كانیان ده‌كه‌ن.
هه‌میشه له نێوان واقیع و خه‌یاڵ زه‌مینه‌یه‌ك هه‌یه پێیده‌گوترێت (شیعری جوان، نهێنی – شیعر خۆی نهێنییه)، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستی بگاته داهێنان و تواناڕۆشنیی، ده‌بێت خه‌یاڵ بكات و له‌ناو فه‌زای خه‌یاڵدا كه‌رسته‌كانی داهێنان بدۆزێته‌وه، چونكه هه‌ر خه‌یاڵه باڵی داهێنانی بۆ دروستده‌كات تا به‌رز و قووڵ بفڕێ و چاو له قووڵایی ئاسماندا په‌لكه‌زێڕینه‌ی ڕه‌نگاوڕه‌نگی خه‌یاڵی بپێكێ و به چه‌مكێك خه‌ون و خه‌ونبینیه‌وه مژار و میتۆدی ژیانیان لێ بڕسكێنێت و كێڵگه‌ی سرووش و داهێنان به تۆی خه‌یاڵ بچێنێت.
هه‌ر ده‌قێك فه‌زا و ڕه‌نگ و بۆن و ئێستێتیكای خه‌یاڵه‌كانی جیاوازه له‌گه‌ڵ ده‌قێكی دیكه‌دا و لێكدانه‌وه‌ی جیاوازیش هه‌ڵده‌گرێت. كاتێك بته‌وێت به ده‌قێكی دیكه به‌راوردی بكه‌یت، چونكه ده‌قه‌كان خه‌یاڵن، خه‌یاڵیش له سه‌رچاوه‌وه به جیاواز تیشكی داهێنانی لێوه ده‌بریسكێته‌وه و ده‌نێردرێته‌وه بۆ ناوكی ده‌ق و ڕوواڵه‌ته‌كه‌ی پێ بارگاوی ده‌كرێت، بۆیه (بۆرخێس) ده‌یگوت: ئه‌گه‌ر ده‌ق وه‌ها خوێندرایه‌وه، كه گفتوگۆی ئه‌قڵ ده‌كات ئه‌وه بزانه ئه‌و ده‌قه (په‌خشان)ه، ئه‌گه‌ر وه‌هاش خوێندرایه‌وه كه دیالۆگی خه‌یاڵ دروستده‌كات، ئه‌و ده‌قه (شیعر)ه و پڕه له بزاوت و مانا و داهێنانه ئێستێتیكییه‌كان3.
سروشت و ئێستێتیكای خه‌یاڵ له ده‌قدا:
سروشتی خه‌یاڵ دوو جۆره، یه‌كه‌میان: خه‌یاڵێكی (داهێنه‌رانه‌یه) له نهێنی مادده هه‌ستكراو و ناهه‌ستكراوه‌كانه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه. دووه‌میان: خه‌یاڵێكی (نووسراوه‌یه). دیمه‌نه‌كان له یه‌كتری نزیكده‌كاته‌وه، پاشان وێنه‌یان ده‌گرێت. دواتر له ئۆپه‌راسیۆنێكی ته‌واو مه‌عریفی ده‌یانخاته چوارچێوه‌ی هزر و خه‌یاڵگه‌رایی، دوایی شاعیر كۆی وێنه‌كان له‌ناو چوارچێوه‌كه‌دا به ڕوواڵه‌ت و جۆری جیاواز ڕزگاریان ده‌كات و به شێوه‌ی وێنه‌ی شیعری ده‌یانهێنێته ده‌ره‌وه.
له كرده‌ی شیعرنووسیندا هه‌ر دوو چه‌شنی خه‌یاڵه‌كان زیانی نییه، خه‌یاڵ له كرۆك و ناوكی‌دا گه‌ڕان و گه‌شتێكی شاراوه‌ی باری ناهه‌ستیی و ناهۆشیارییه له سات و كاتی نادیاردا، ئاماده‌ده‌بێت و كه‌شوهه‌وای زه‌ین خۆشده‌كات. زه‌مینه بۆ جۆشدانی بیر و ئیحا ده‌گونجێنێت، خه‌یاڵ كه‌شفی شته په‌نهانه‌كانی پشت تێفكرین و ڕووبه‌ره فراوانه‌كانی بابه‌ته ناهه‌ستیاره‌كانی ناو گفتوگۆ و ململانێی ئه‌قڵ و لۆژیكه.
كۆشیعری (سه‌د و یه‌كشه‌وه)ی سه‌باح ڕه‌نجده‌ر ڕه‌سه‌نی بۆ شیعری پۆستمۆدێرنیزمی كوردی ده‌گێڕێته‌وه. تێیدا هه‌ر دوو جۆره خه‌یاڵه‌كان هه‌ن، وه‌لێ خه‌یاڵی داهێنه‌رانه‌ی ڕووپێوێكی زیاتری داگیركردووه. ده‌سه‌ڵاتی خه‌ونبینیه‌كه‌ی زاڵه به‌سه‌ر خه‌یاڵه نووسراوه ئاماده‌ییه‌كاندا.
(شار باخچه‌ی ئاژه‌ڵی دڕنده‌یه
بێ ئاگایه له ئازار و برین زیادده‌كات|
دێمه سه‌ر سینه‌ی شكۆمه‌ند و پڕ هاوارت
ئه‌ی گومه‌زی هه‌وێنی تاج و ڕه‌نگی دڵ
قومرییه‌ك له‌ناو چوارینه‌كانی باباتاهیر
تێر دانی ئه‌فسانه‌ی خوارد
به‌ناوچه‌وانی خانووه‌كه‌مان نیشته‌وه
سه‌رباڵی نان و ئاوه
له‌سه‌ر باڵدا ژیان
ئه‌ڵقه‌ی به‌ختی خه‌واڵووی حاجی قادری كۆیی ده‌سووڕێنێ
ئه‌رێ چاوی گای ناو سێرك ده‌بێته
لیستی ناو كتێبی كتێبخانه‌ی گشتی یان نا
چاو ناوده‌نێین ده‌شتی قوربانی
كه هه‌میشه لێوڕێژه له تاسه‌ی سه‌وزبوون و ده‌نگی خۆشی مام زۆراب) ل: 31
وێنه‌ی:
(شار باخچه‌ی ئاژه‌ڵی دڕنده‌یه
بێ ئاگایه له ئازار و برین زیاده‌كات) ل: 31
وێنه‌ی:
(قومرییه‌ك له‌ناو چوارینه‌كانی باباتاهیر
تێر دانی ئه‌فسانه‌ی خوارد
به‌ناوچه‌وانی خانووه‌كه‌مان نیشته‌وه) ل: 31
له هه‌ر دوو وێنه‌ی سه‌ره‌وه‌دا نموونه‌ی خه‌یاڵی نووسراون، شاعیر زۆر ناچێته قووڵایی خه‌یاڵه‌كانی و وێنه ناهه‌ستییه‌كانی په‌رته‌وازه‌ی ناكات، به ساده‌یی خه‌یاڵ ده‌نووسێته‌وه، ته‌نیا (شار) ده‌گوازرێته‌وه ناو بوار و كایه‌ی خه‌یاڵێك، كه بووه‌ته (باخچه‌ی ئاژه‌ڵی دڕنده) و (قومری)یش له‌ناو چوارینه‌كانی (باباتاهیری هه‌مه‌دانی) دانی خواردووه، پاشان به‌ناوچه‌وانی ماڵه‌كه‌یان نیشتووه‌ته‌وه و بووه‌ته هۆی نووسینی شیعره به‌ناوبانگه‌كه‌ی (حاجی قادری كۆیی) (به‌ختی خه‌واڵوو)، كه هێمایه‌كی گه‌شی شیعری تاراوگه و نه‌ته‌وه‌ییمانه.
وێنه‌ی:
(ئه‌رێ چاوی گای ناو سێرك ده‌بێته
لیستی ناو كتێبی كتێبخانه‌ی گشتی یان نا
چاو ناوده‌نێین ده‌شتی قوربانی
كه هه‌میشه لێوڕێژه له تاسه‌ی سه‌وزبوون و ده‌نگی خۆشی مام زۆراب) ل: 31
لێره (چاوی گا) چه‌ندان وێنه‌ی جۆراوجۆری ته‌جریدی پێكهێناوه، خه‌یاڵه‌كانی ئاڵۆز و فره‌مانان، میتۆدی ئه‌فسانه و هونه‌ری شێوه‌كاری و مێژووی پێكه‌وه گرێداوه، بیرنراو و نه‌بینراو یه‌ك پێكهاته‌یان هه‌یه. بابه‌تی هه‌وێنكردنی چه‌ند مژارێك ئاشكراده‌كات، (چاوی گا) ڕه‌نگی ڕه‌شه، گرێیداوه به مێوژه ڕه‌شه‌ی مام زۆراب، له چاوی گاوه خه‌یاڵی فڕیوه‌ته سه‌ر ڕۆژانی منداڵیی، كه له قوتابخانه له كتێبی ئه‌لفوبێی كوردی (ئیبراهیم ئه‌مین باڵدار) مێوژی مام زۆرابی خوێندووه. هه‌ر له‌م خه‌یاڵه‌ش چووه‌ته لای هونه‌ری شێوه‌كاری وێنه ته‌جریدییه‌كانی: (سلڤادۆر دالی) كه له چاوی گاوه دیمه‌نی فره مانایی و هاودژه مانایی خوڵقاندووه، بووه‌ته‌مایه‌ی به‌كاربردن و به‌هه‌مهێنان. ڕه‌نگبێت شیعره به‌ناوبانگه‌كه‌ی شاعیری عه‌ره‌ب: (علي بن الجهم)ی هاتبێته‌وه یاد به ناوی: (عیون المها)، ئه‌م شیعره پڕیه‌تی له ئه‌فسوون و نهێنی جوانی و فانتازیای خه‌یاڵێكی به پیت و جیهانبینی ڕۆشن، ته‌نیا له چوار دێره‌كانی كۆتایی ئه‌م شیعره، كه نموونه‌ی خه‌یاڵێكی داهێنه‌رانه‌یه، (ده‌ق) واڵایه بۆ شرۆڤه و لێكدانه‌وه‌ی دیكه‌ش، كه له‌وانه‌یه له ئایینده ئاماژه‌ی كه‌شفه‌كانی بدات.
(بۆ پێكهاتنی وێنه‌ی شیعری The Poetic Image هه‌ر دوو ڕه‌گه‌زی زمان و خه‌یاڵ كارلێكێكی كیماگه‌رانه له‌نێوانیاندا ده‌سازێت، له ڕووبه‌ری ئاوێته‌بوونیاندا هزر (فیكر) ئاماده‌كاری پێشوه‌خته‌ی خۆی كردووه، بێ هزر هیچ وێنه‌یه‌ك له خه‌یاڵدا دروست نابێت، بێ وێنه‌ش شیعر كامڵ نابێت، (زمان)یش هۆكاری به‌رجه‌سته‌كردنی وێنه‌كان له‌ئه‌ستۆده‌گرێت، ئه‌مه‌ش ئه‌و تیۆره‌یه كه: (ئه‌رستۆ) له‌باره‌ی پێكهاته‌ی وێنه‌ی شیعری خستوویه‌تیه به‌ر دیده:
وێنه‌ی شیعری هزر + زمان + خه‌یاڵ
وێنه شیعرییه‌كان جه‌سته و ڕۆح و جه‌وهه‌ری ده‌قن، هیچ كام له ده‌قێك ڕه‌وایی و ته‌ندروستی بۆ ناگه‌ڕێته‌وه، مه‌گه‌ر له بنیادیدا چه‌ند وێنه‌یه‌كی شیعریی جێگای خۆی نه‌كردبێته‌وه)4. ئه‌ركی خه‌یاڵ له كاره داهێنراوه‌كاندا ئه‌ركێكی ناوه‌ندگیره، به‌بێ گه‌رمكردنی خه‌یاڵ و جۆشدانی، هه‌سته دیار و نادیاره‌كان ناچنه ژێرباڵی دروستكردنی پیت و هێڵ، ئه‌مانیش شاعیری به ئه‌زموون و فیكرڕۆشن زوو هه‌سته‌كانی ده‌بنه هاوكار و پاڵپشت بۆ ڕاوكردنی خه‌یاڵه‌كانی.
مه‌زراندنی (ته‌وزیفكردنی) كلتووری كوردی له ده‌قه نوێخوازه‌كانی شیعری كوردی، ڕه‌هه‌ندی جیاجیای وه‌رگرتووه، له شیعری: (كۆشك) به‌و خه‌ون و دیده خه‌یاڵاوییانه‌یه‌وه چووه‌ته ناو كۆشك و چه‌ند پاژێك له شیعره‌كه‌ی له گفتوگۆی ناو كۆشكه‌وه گواستووه‌ته‌وه:
(پیاوێك به ناوی نالی چووه كۆشكی میرنشینی بابان
كه‌س له‌وێ نه‌بوو
كه‌س له‌وێ نه‌مابوو
له پێناوی خه‌ون بینینێك مایه‌وه
سه‌ری له‌ناو په‌نجه‌ره‌یه‌ك دانا و خه‌وت
به‌یانی وه‌ك هه‌موو به‌یانییه ڕوو له خێره‌كان
زوو له خه‌و هه‌ستا
له‌سه‌ر گردی به‌رانبه‌ر كۆشك
دره‌ختی حه‌فت به‌ری ڕواند
به سالمی گوت به حه‌بیبه بڵێ بمبوورێ زۆربه‌ی ژیانم
له ڕوواندنی ئه‌و دره‌خته به‌ختكرد و ئاوی حه‌فت جۆگه‌م هێنایه‌وه سه‌ری
به‌چی ده‌چێ و ده‌بێـته چی
كه یاداشتی بزربوونی دوازده سواره‌ی مه‌ریوان
له توێكڵی میوه‌كانی نه‌نووسرێته‌وه
ده‌نا درۆیه وشكی كه‌ن دره‌خت نییه) ل: 69
هه‌ڵچنینی هزری كلتووری (به‌شه زیندووه‌كه‌ی) له ئه‌ده‌بیاتی كوردیمان به گشتی و له شیعری كوردیمان به تایبه‌تی، داهێنانی ئه‌مڕۆی نووسه‌ر و شاعیران نییه، ده‌مێكه ئه‌و كردار و خولیایه هه‌بووه، هه‌ر شاعیرێك به جۆرێ وزه‌ی خۆی بۆ بڕستكردن و ڕه‌سه‌نگه‌رایی خستووه‌ته ناو پرۆژه‌كه‌یه‌وه و قسه‌یه‌كی لێكردووه.
ئه‌و ده‌قه، (كۆشك) به دید و خه‌یاڵێكی ته‌واو جیاواز داڕێژراوه، لێره شاعیر زمان و فۆرم و مه‌به‌سته كلتوورییه‌كه‌ی به چاودێرییه‌كی زۆره‌وه خستووه‌ته به‌ر خزمه‌تكردنی (مه‌به‌ست)، كه ئامانجی شاعیر تێیدا جیاكاری بینینه له كلتووره كۆن و تازه‌كانی میلله‌ته‌كه‌مان. له‌م ده‌قه‌دا ته‌جاوزی كاره دیكۆمێنتاری و ئه‌رشیفییه‌كان كراوه، به زمانی نوێ و جیهانبینی فراوان و فۆرمی پته‌و چوونه‌ته خزمه‌ت كاراكردنی كلتوور و نیشانكاره‌كان ته‌واو دوورن له‌و مانا به‌خشییه‌ی نیشانكراوه‌كان به ته‌مان لێیان نزیكببنه‌وه.
مه‌زراندنی كلتوور ته‌نیا شكۆداركردنی كلتووره‌كه نییه، به‌ڵكو دنیایه‌ك مانابه‌خشی له دیدگه‌مان ده‌خرۆشێنێت، واده‌كات به چاوی فه‌لسه‌فیه‌وه سه‌یری كه‌سایه‌تییه كلتوورییه‌كانمان بكه‌ین و وانه و واتای نوێیان لێوه فێرببین. (نالی) و (حه‌بیبه) لێره ته‌نیا دوو كه‌سایه‌تی نین، یه‌كیان شاعیر و ئه‌وی تریش دڵخوازه‌كه‌ی، ڕه‌هه‌نده فه‌لسه‌فییه‌كانی په‌یوه‌ندی نێوانیان گرینگه، كه دنیابینی و ژیاندۆستی و مرۆڤایه‌تییه.
چوست و چالاككردنی كایه‌ی ئه‌ندێشه و جووڵاندنی به هه‌موو لایه‌كدا ئه‌ركێكی دیكه‌ی خه‌یاڵه، بۆ ئه‌وه‌ی جووڵه و هێزێكی دینامیكی به هه‌ست و نه‌ست و زه‌ینه دامركاوه نیشتووه‌كانی ناو خولگه‌ی ئه‌ندێشه ببه‌خشین، ده‌بێت خه‌یاڵ چالاك خۆی بنوێنێت و هه‌موو جۆره هه‌سته‌كان بكه‌ونه خۆیان، چونكه خه‌یاڵ دیدگه و بیره‌وه‌ری تیژتر ده‌كات. له ڕێگای هه‌ستی بینین و گوێگرتن و ئاخافتنه‌وه ناوه‌ندێك له خه‌ون و خه‌یاڵ ڕه‌وایی به ده‌روونڕۆشنی خود ده‌دات بچێته ناو گه‌شتی چنینه‌وه‌ی خه‌یاڵ.
(پاسترناك) پێیوایه له بنچینه‌دا شاعیران لاڵن. توانای قسه‌كردنیان كه‌مه، له ڕێگای گوێچكه و چاوه‌كانیان وێنه‌ی خه‌یاڵه‌كانیان به‌رجه‌سته ده‌كه‌ن، له‌گه‌ڵ سروشتدا دووانه‌یه‌كی ناهۆشیاری و نامیتافیزیكی هاوبه‌ش فه‌راهه‌م ده‌كه‌ن، كه كاری ئه‌وه‌بێت وه‌ك ماتۆڕ و دینه‌مۆیه‌ك هه‌میشه هێز و وزه بداته سه‌رووی خۆی، كه هه‌ست و ناهه‌سته ئاماده‌كراوكانی خوده جۆشێنه‌ره‌كه‌یه: 5
(وڵاتێك له شه‌ڕێكدا كه نامه‌ی
جه‌نگاوه‌ره‌كانی ده‌بووه مێژووی ناونان له ئاگرێك نه‌وه‌ك بكوژێته‌وه
قۆزاخه‌یه‌كی نه‌ترووكاوی برده‌وه سووڕی ژیانی جه‌لالی میرزا كه‌ریم
له‌و به‌یانییه ته‌واو بوو كه برایه‌كان
كفنیان بۆ دره‌خته مه‌ست و به‌رداره‌كانی هه‌ولێر ده‌بڕی
كفن له‌و كاته‌دا دوو ڕه‌نگ بوو
كفن له‌و كاته‌دا گیرفانی هه‌بوو
ئیدی هه‌وا له ژووره‌كه‌یدا جێگۆڕكێی نه‌كرد) ل: 14
كاتێك هۆش و نه‌ست ته‌واو ده‌ڕه‌نجێن له ده‌وروبه‌ریاندا، سۆزێكی ئه‌فسووناوی باڵی ده‌كێشی به‌سه‌ر سه‌رجه‌م كایه مرۆییه‌كاندا فه‌رمانی بزاڤ و چوستكردنی ده‌دات. ناخ و خه‌یاڵ بۆ ئاماده‌بووان و به‌رهه‌مهێنانی په‌چه‌كردار، شاعیر چالاكانه خه‌یاڵه‌كانی به‌سه‌ر چه‌ند پاژێك له بابه‌تی ئه‌م ده‌قه دابه‌شكردووه، هه‌ر له كۆچكردنی (جه‌لالی میرزا كه‌ریم) له هه‌ولێر و ئاشووبی شه‌ڕی ناوخۆ و دروستبوونی كه‌شوهه‌وایه‌كی نائارام و بێهووده‌یی و ژیان ڕاوه‌ستان و كاره‌ساته جه‌رگبڕه‌كان، هه‌موویان گه‌شتی خه‌یاڵن به‌سه‌ر یه‌كه‌یه‌كه‌ی وێنه‌كانی ناو ئه‌م ده‌قه، كه مۆركی شاعیرێكی خه‌یاڵ ده‌وڵه‌مه‌ندن، له هه‌مان كاتدا كاردانه‌وه‌ن بۆ ئه‌و ڕووداوانه‌ی لایه‌كی هاوكێشه‌ی خه‌یاڵ ده‌گرنه‌وه.
چۆن خه‌یاڵ ئه‌و چركه شیعرییانه ده‌قۆزێته‌وه، كه شاعیر تێیاندا په‌یوه‌ندییه‌كی ڕاسته‌وخۆی به كارتێكردنی نێوانیانه‌وه هه‌یه؟ فه‌زای خه‌یاڵ فراوانه و چه‌ندان ته‌نی دره‌وشاوه له‌سه‌ر شێوه‌ی گه‌ردیله‌ی خه‌یاڵه بچووكه‌كان له‌و ناوه‌نده‌دا به‌ریه‌كده‌كه‌ون، له ئه‌نجامی كۆی ئۆپه‌راسیۆنه هاڕمۆنییه‌كانی ناهه‌ستی و ناهۆشیاری ناو كایه‌ی ده‌ق. چه‌ند چركه شیعرییه‌كی ئاماده (لحظة شعریة) ده‌ست شاعیر ده‌كه‌ون و خێرا هه‌سته‌كان بۆ ڕزگاركردنیان له‌و ناوه‌نده خرۆشاوه‌دا ده‌یانخه‌مڵێنن، كه جیوه ئاسا هێنده تیژ و سرك و خزن زوو له‌ناو زه‌یندا ده‌سته‌مۆ ده‌كرێن، ده‌بنه ئه‌و وێنه شیعرییانه‌ی كه له منداڵدانی خه‌یاڵه‌وه پیتێندراون و به شێوه‌ی كۆرپه (وێنه‌ی شیعر) چاو بۆ ژیان ده‌ترووكێنن.
(تۆبۆفیلیا (Topophilia) ڕۆڵێكی خولگه‌یی و كۆششكار ده‌بینێت له فراوانكردنی ڕووپێوی خه‌یاڵی ناو ده‌قه خه‌ونبینه‌كان)6.
(به‌و نیازه په‌نجه‌ره‌كه‌م كرده‌وه
با بێته ماڵه‌كه‌مه‌وه كه‌مانچه بژه‌نێت
دره‌خت گۆرانیبێژ و خاووخێزانیش كۆرس
كه‌لوپه‌لیش گوێگر
ئه‌سته‌مه له ماڵێكدا ده‌نگ ئاواز نه‌ڕسكێنێت
كاتژمێری هه‌ڵواسراو
كات نه‌كاته ئاده‌میزادێكی درۆزن و فریوده‌ره
مۆمم له هه‌موو په‌نجه‌ره‌ی ژووره‌كانی ماڵم داگیرساندووه و گۆرانی ده‌ڵێم
سڵاو له ئاڵای وڵاته‌كه‌م سێبه‌ره‌كانی تێكه‌ڵ نه‌كرد
به‌ختیار زێوه‌ر گوڵی سه‌ربه‌ستی له ده‌ستی نزیك خسته‌وه
له كۆڵانه‌كاندا بڵاوی كرده‌وه
دره‌نگ گه‌یشته ماڵی خۆی
بۆنی تێدا نه‌ما) ل: 107
(كاتژمێر) ناونیشانی ئه‌و شیعره‌یه هه‌ر به مه‌به‌ست ئه‌م ناوه‌ی هه‌ڵبژاردووه، كه هێمایه بۆ كات (الزمن)، به هه‌ر سێ جۆریه‌وه ڕابردوو، ئێستا، ڕانه‌بردوو، ئه‌م شیعره ناوه‌رۆكه‌كه‌ی دوو مژار ده‌پێكێت.
یه‌كه‌م: كات و ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه كاره‌كانی تێدا ئه‌نجامده‌درێت، یان ئه‌نجامدراوه، یان ئێستا كاریگه‌رییه‌كه‌ی ده‌رده‌كه‌وێت.
دووه‌م: غه‌ریبی و گه‌ڕانه‌وه بۆ ڕۆژانی ڕابردوو (الحنین الی الماضي). خه‌یاڵ په‌یوه‌سته به كات و كردار و شوێن، زۆرترین چه‌شنی خه‌یاڵێك، كه شاعیران خولیا و هۆگری ببن، ئه‌و ڕووداوه خۆش و ناخۆشانه‌یه له ڕابردوودا ڕوویانداوه و كاریگه‌ری به‌سه‌ر زه‌ینی شاعیره‌كه ماوه، له شوێنێكدا به‌جێماوه و وه‌ك كارێكی له‌ده‌ستچوو حه‌سره‌تی بۆ هه‌ڵده‌كێشێت.
شاعیر: (گوڵی سه‌ربه‌ستی)ی (به‌ختیار زێوه‌ر) ده‌كاته پرسی خولگه‌یی و له‌وێوه په‌ل بۆ بیرهێنانه‌وه له ڕێگای خه‌یاڵگه‌راییه‌ك، به‌سه‌ر ماڵێكی هونه‌ردۆست و ده‌نگی گۆرانیبێژان و خودی شاعیرێك، كه خاوه‌ن شیعره‌كه‌یه هێمای شیعری به‌رگریی و به‌رخودان و مانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كه، ده‌هاوێژێت و بنیادی ده‌قه‌كه‌ی پێ دروستده‌كات.
دیمه‌نه خه‌یاڵییه‌كان پێكه‌وه گرێدراون و سه‌ربرده‌یه‌ك، له شارێكی وه‌ك سلێمانی و له زه‌مه‌نی (به‌ختیار زێوه‌ر) و بارودۆخی سیاسی ئه‌و سه‌رده‌مه ده‌گێڕێته‌وه، ئاهێك بۆ به‌سه‌رچوونی بۆنی خۆشی گوڵی سه‌ربه‌ستی ده‌كێشێت، كه خاوه‌نه‌كه‌ی تێر بۆنی نه‌كرد، ئه‌و گوڵه‌ی هێمای ڕۆژی سه‌ربه‌خۆیی و ئازادی نه‌ته‌وه‌ی كورده، بۆنی به‌سه‌ر هه‌موو كوچه و كۆڵانه‌كانی شار پرژا، به‌ڵام شاعیر نه‌یتوانی به دڵی خۆی بۆنی بكات، به یادی ئه‌و شیعره ڕۆژانی ئه‌مڕۆی باری سیاسی ده‌هێنێته ناو گرته و دیمه‌نی ئه‌مڕۆكه‌مان و به تێكه‌ڵكێشییه‌ك مه‌به‌سته‌كه‌ی ده‌داته خوێنه‌رانی.
شاعیری (سه‌د و یه‌كشه‌وه) له زۆرینه‌ی ده‌قه‌كانی ناو ئه‌م كۆشیعرییه‌دا به هه‌ناسه‌ی غه‌ریبی و ئاخ هه‌ڵكێشان بۆ ڕابردوو ده‌قه‌كانی ڕه‌نگڕێژ به نۆستالیژیا كردووه و تێیدا له به‌رجه‌سته‌كردنیان ڕه‌گاژۆبوونێكی هه‌ستیی و هۆشیاری ساغبووه‌ته‌وه.
چۆن خه‌یاڵ پێده‌گات و فشارده‌خاته سه‌ر كرده‌ی چالاككردنی مێشك و ده‌رهاویشته‌كانی له ڕوانگه‌ی زه‌ین و نه‌ست و حاڵه‌تی ناهۆشیارییدا، چ ڕۆڵێك وه‌رده‌گرێت؟
له شیعری: (سوپاس) ئه‌و وێنه‌شیعرییانه‌ی له‌و ده‌قه‌دا هه‌ن پێمان ده‌ڵێن بوونی (ڕووداو) بۆ دروستبوونی (فشار) چه‌ند گرینگه، كه خه‌یاڵ له‌و كرداره‌دا چه‌شنی په‌ین و كیمیایه بۆ به‌پیتكردنی زه‌وی و زۆربوونی به‌روبووم.
(باران له ده‌رگای زه‌مین ده‌دا
گیای ڕووخۆش لێی ده‌كاته‌وه
كه‌روێشكێك ده‌چێته نزیكی
سمێڵی له‌سه‌ر و پرچی ده‌سووێ
سوپاس بۆ نان و نمه‌كی خودا
به دڵێك به ڕێگاوه ده‌ڕوات
كه دڵ له دڵدانی له‌دوا نییه) ل: 16
هێزی پاڵنه‌ری (ڕووداو)، فشار ده‌خاته سه‌ر بیر و هۆش و ڕێكیان ده‌خات بۆ خۆهه‌ڵكوتانه ناو بواری گه‌وره‌كردنی خه‌یاڵ و له ئه‌نجامی ئه‌و ته‌وژم و فشارانه، خه‌یاڵ ده‌ته‌قێته‌وه، چونكه له دۆخی ئاسایی و چه‌قبه‌ستووییدا خه‌یاڵه‌كان به‌ر هۆش و نه‌ست و حاڵه‌ته ناهۆشیاره‌كان ناكه‌ون، ده‌بێت به‌ریككه‌وتنێك ڕووبدات تا خه‌یاڵیش گورجوگۆڵ ببێت به به‌ركار و فرمانی خۆی بكه‌وێت.
تا (باران له ده‌رگای زه‌مینی نه‌دا) هیچ كردارێكی زه‌ینی له‌سه‌ر دروستبوونی وێنه‌ی دێری دووه‌م (گیای ڕووخۆش لێی ده‌كاته‌وه) دروستنه‌بوو، ڕووداو (باران) و (گیای ڕووخۆش) ئه‌و فشاره‌ش ده‌بێته هۆكاری لێكردنه‌وه‌ی باران، پاشان خه‌یاڵ له دێره‌كانی دواییدا فراوانتر و زنجیره‌یی پێكه‌وه ده‌به‌سترێنه‌وه، بێ هۆكاری جووڵاندنی خه‌یاڵ، ده‌ق له بنیادی ناوه‌وه‌ی خۆیدا ئه‌و سیستماتیكه دراماییه له‌ده‌ستده‌دات، كه بۆ گێڕانه‌وه (السرد) حاڵه‌تێكی پێویسته، یه‌كێكه له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی مانابه‌خشی له ده‌قدا.
بنیادنانی ده‌ق، كرده‌یه‌كه هه‌میشه به كراوه‌یی كۆتایی دێت، هیچ ڕسته‌یه‌ك له‌ناو وێنه‌ی شیعریی به دانانی (نیهاد) بۆ (گوزاره)، یان به‌پێچه‌وانه‌وه، مانای ته‌واوی نادات، ده‌كرێت ده‌ق به‌وه بچووێنین پارچه‌یه‌كه له كریستاڵ، پارچه‌ی بچووكی دیكه‌ی لێ كه‌مبووه‌ته‌وه، ئه‌مه بۆ ناوه‌ندی ئه‌و بیرۆكه‌یه‌مان ده‌بات، كه گوزارشته شیعرییه‌كان ته‌واوببن، یه‌ده‌گی ده‌ربڕینه په‌خشانییه‌كان ده‌ستپێده‌كه‌ن، واته: شیعر له ده‌قی ئه‌ده‌بییدا به ته‌نیا گوزارشتبڕ نییه، په‌خشان هاوكاری گوزارشت و ده‌ربڕینه‌كانی ده‌كات، بۆیه: (ت. س. ئیلیۆت) ده‌یگوت: (مه‌حاڵه به پڕی و به ته‌واوی به زمانی شیعر ئه‌و ده‌قه بنووسم، كه ده‌مه‌وێت ته‌واوی بكه‌م)7.
هه‌ر وه‌ختێك ده‌ق هێزی كرانه‌وه‌ی بۆ خرایه سه‌ر پشت و سه‌ربه‌ستی خۆی له گوزارشته خه‌یاڵییه‌كان وه‌رگرت، شیعر وزه‌ی له خه‌یاڵ پێده‌گات، خه‌یاڵ بۆ ته‌واوكردنی بنیادی چوارچێوه‌ی خستنه‌ناوه‌وه‌ی ده‌ق په‌نا بۆ (زمان) ده‌بات وه‌ك گوزارشت، جا به شیعر بێت، یان په‌خشان، یان په‌خشانه شیعر، له‌م حاڵه‌ته‌دا بازنه‌كانی خه‌یاڵ شه‌پۆلده‌ده‌ن و له‌گه‌ڵ میكانیزمی كارلێكردنی هه‌سته‌كان، گوزارشتیش ئه‌ڵقه به‌دوای خۆی دروستده‌كات، تا بنیادی ده‌ق ده‌نووسرێته‌وه، چه‌ندان جار شاعیره‌كه ئه‌ڵقه گوزارشته‌كانی ده‌گۆڕێت، ڕووبه‌ری ده‌ق ده‌بێته ئامێزگری چه‌ندان وێنه‌ی خه‌یاڵی ته‌واونه‌كراو.
(سوپاس و دروود بۆ ئازاره‌كانی ژیان
مرۆڤ دوای مردن
پێویستی به چوونه به‌هه‌شته
جۆگه‌له بباته بن دره‌ختی ئومێد و نه‌مری
میوه له شكۆمه‌ندی دوای زه‌رده‌خه‌نه زیاتر نییه
خودایه ئاگرێكم بۆ ده‌ستنیشان بكه
چاوی هه‌موو بینینه‌كان بنووسێت
دڵم ده‌توێنمه‌وه و گوێڕایه‌ڵی ده‌بم
مردووه‌كان به چ شێوه‌یه‌ك ده‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر زه‌وی) ل: 80
شاعیر خۆی له پراگماتیكیی دوورده‌خاته‌وه، به‌دوای بازنه یه‌ك به‌ناو ئه‌وی دیكه چووه‌كان ده‌كه‌وێ، له‌هه‌ر وێنه‌یه‌كی شیعر وێنه‌یه‌كی دیكه دروستده‌كاته‌وه، تا ده‌گاته وێنه‌یه‌كی خه‌یاڵی گه‌وره‌تر، پێش ئه‌وه‌ی پشووبدات، سه‌رله‌نوێ خه‌یاڵی ده‌یباته‌وه بۆ شوێنێكی دیكه. له‌وێش بازنه به‌ناویه‌كترچووكان ده‌كاته‌وه، تا كۆتایی ده‌ق ده‌بێته خاوه‌نی چه‌ندان بازنه، بێئه‌وه‌ی ده‌ق له‌ڕووی بنیادنانییه‌وه ته‌واوببێ، جا له‌و پاژه شیعرییه‌ی كه ته‌واونه‌بووه، بزانه خه‌یاڵ چۆن بۆ شوێنێكی دیكه و مه‌به‌ستی دیكه‌ی جیاوازی ده‌بات:
(كاكه‌ی فه‌للاح به پشوویه‌كی ئارامه‌وه له سه‌نگه‌ردا هاته‌ده‌رێ
نه‌ختێك ڕاما و گۆڕه‌پانی به‌رده‌می كرده به‌رده‌نوێژ
به قووڵایی وێنه ڕه‌ش و سپییه‌كانی خۆیدا هاتوچوو
قه‌ڵه‌مه‌كه‌ی به ئه‌سپایی له‌سه‌ر شووشه‌ی لامپا دانا
به‌ره‌و گۆڕ هه‌نگاوی خۆشكرد
گۆڕ سه‌نگه‌ری شۆڕشگێڕانه
نووسینه‌كانی ڕوومه‌تی كێلیش بزه‌ی واتادارن) ل: 80
ئه‌و كات شیعر شێوه‌ی خه‌یاڵی میكانیكی وه‌رده‌گرێت، ئه‌گه‌ر له جووڵه‌كردنێكی هه‌میشه‌ییدا فۆرمه‌ڵه‌كرابێت، ده‌قی: (خه‌یاڵی میكانیكی) ئه‌و ده‌قانه‌ن به هه‌موو لایه‌كدا نه‌ست و هه‌ستی ناهۆشیاری بڵاوه پێده‌كه‌ن، چه‌ندان وێنه‌ی جۆراوجۆری خه‌یاڵ دروستده‌كه‌ن، پاشان ده‌گه‌ڕێنه‌وه چه‌قی مه‌به‌ست (ناوه‌رۆكی ده‌ق)، ئه‌و مه‌به‌سته ئه‌وه‌یه، ناوه‌رۆكێكی پان و به‌رینه، هیچ نیشانكار و نیشانكراوێكیش تێیدا جێگای نابێته‌وه، تانوپۆیه‌كن له یه‌كتردا جیابوونه‌ته‌وه و به‌دوای یه‌كتركێشكردن ناگه‌ڕێن، ته‌نیا خه‌یاڵبینییه ده‌توانێت وزه‌ی شاعیر به‌ره‌و ئه‌و مه‌دایه ببات، شاعیران تێیدا له خولگه‌یه‌كی كراوه‌ی فره‌جه‌مسه‌ر مانا دروستده‌كه‌ن و ده‌یانخه‌نه ناو به‌رگی خه‌یاڵی و پهخشیاندهكهن.
ئه‌ندازه‌ی بنیادنانی ده‌ق لای: (سه‌باح ڕه‌نجده‌ر) پلان‌داڕێژی پێشوه‌خته‌ی بۆ نه‌كراوه، ڕاسته‌وخۆ و سرووشئامێز ده‌چێته ناو كه‌شوهه‌وای شیعر و دۆخ بۆ خۆشكردنی خه‌یاڵ ده‌ڕه‌خسێنێت، پشتبه‌ستن به‌و چركه ئیلهامبه‌خشانه‌ی له‌گه‌ڵ خۆی ده‌یبه‌ن بۆ ڕووبه‌ری سه‌رگه‌رمی و كه‌ڵكه‌ڵه‌بوون و خرۆشاندنی ناخ و هه‌ڵاویسانی هه‌سته‌كان، ئه‌مه‌ش له‌لایه‌ك بارێكی پۆزه‌تیڤه، شاعیری قاڵبداڕێژی لێ په‌روه‌رده نه‌بووه، شیعرنووسێكی حازربه‌ده‌ستی لێده‌رناچێت، له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه بارێكی نێگه‌تیڤه، زۆرجار خه‌یاڵ ده‌یگه‌ڕێننه‌وه ناو ئه‌و بواره خه‌یاڵاوییه‌ی چه‌ند جارێكی دیكه له هه‌مان شوێندا وێنه‌ی نزیك به وێنه‌كانی پێشووی لێچنیوه، بۆیه فۆرمی هه‌ندێك له خه‌یاڵه‌كانی به یه‌كتری ده‌چن، هه‌مان مۆركی شیعری كۆنی پێوه دیارده‌بێت. له جیاتی: (كاكه‌ی فه‌للاح) هه‌ر ناوێكی دیكه‌شی دانابایه، هیچ له وێنه‌ی خه‌یاڵه شیعرییه‌كه ناگۆڕێت. واته: (كاكه‌ی فه‌للاح) ده‌بێته هه‌موو ناوه‌كان.
(خه‌یاڵی كراوه، وه‌ك ده‌قی كراوه (النص المفتوح) وایه، له‌و ساتانه‌ی شاعیر ده‌یه‌وێت كه‌رسته‌كانی بنیادی خه‌یاڵه شیعرییه‌كانی به كه‌رسته‌ی هونه‌ری دیكه ده‌وڵه‌مه‌ند بكات، په‌یوه‌ندیكردن و سنوورداركردنی سرووش و سۆزی ببه‌زێنێت و بچێته ناو خولیا و حه‌ز و ویستێكی هونه‌ری شیعری تازه‌وه، خۆی بۆ ناو مێرگێكی سه‌وزتر و ته‌ڕتر بخزێنێت و چێژ بگۆڕێت، په‌نا بۆ پاشخانه ڕۆشنبیرییه‌كه‌ی ده‌بات، ده‌بینین ده‌ست بۆ خه‌یاڵی میوزیكی و گۆرانیگوتن و تابلۆكێشان و شانۆگه‌ری و فیلمسازیی ... تاد)8. ده‌بات، چه‌مكی مه‌عریفه‌گه‌راییه‌كه‌ی هاوكاری ده‌كات، به‌و كه‌رستانه ده‌چێته ناو خولگه‌ی خه‌یاڵی نوێ بۆ هێنانه‌كایه‌ی وێنه‌ی شیعری نوێ.
جار هه‌یه هه‌ر یه‌ك له‌و هونه‌رانه به جیا سوودی لێوه‌رگرتووه له مه‌زراندنی شیعرێكیدا، جاریش هه‌یه چه‌ند هونه‌رێك پێكه‌وه له دروستكردنی په‌یوه‌ندییه خه‌یاڵییه‌كانیدا ئاوێته‌ی یه‌كتری ده‌كات، په‌لكه‌زێڕینه‌یه‌ك له هونه‌ر له شێوه‌ی خه‌یاڵی شیعری له فه‌زای داهێنان و فانتازیادا پێكدێت. نموونه له شیعری: (دڵته‌نگی) ده‌بینین له وێنه‌شیعری: (حه‌مدی) شاعیردا زۆر جوان په‌لده‌هاوێت بۆ: (كاوێس ئاغا)ی لاوكبێژ و له دوو وێنه‌ی شیعر و هونه‌ری گۆرانی و لاوكبێژیدا تابلۆیه‌كی (وێژه‌یی-هونه‌ریی) ده‌خوڵقێنێت، ڕاسته دوو وێنه‌ی خه‌یاڵی له یه‌كتر جیان له‌ڕووی ناوه‌رۆكدا، به‌ڵام ده‌قێكی كراوه‌ی بۆ فه‌زای شیعره‌كه ڕه‌خساندووه. جێگای كه‌رسته‌ی هونه‌ریشی تێداببێته‌وه و په‌نجه‌ره‌ی ده‌قه‌كه‌ی به‌سه‌ر پشته‌وه واڵاكردووه.
(هه‌ر ڕێگایه‌ك وێڵبوونێكی به‌دواوه‌یه
وێڵیشه ده‌تگه‌یه‌نێـته قووڵایی گیان
دوای له‌دایكبوونی حه‌مدی
خوێن له ناخی چڵ ڕژا
زه‌وی به شه‌ونم ته‌ڕ بوو
ڕۆژ نیوه‌ی ته‌مه‌نی به دیار زه‌ویه‌وه ڕاده‌وستێت و داده‌مێنێت
شتێك بدزۆێته‌وه
نه‌یدۆزییه‌وه
له ئاوابووندا دڵته‌نگییه‌كانی به‌دی ده‌كات
هه‌ر كێ دڵم بڕه‌نجێنێت
خانمی شیعر و هه‌ولێر و نه‌وای كوێستانان خاڵخاڵ ده‌ملاوێننه‌وه
كاوێس ئاغاش مۆڵه‌تم له مه‌رگ بۆ وه‌رده‌گرێت
گوێ له داستان ڕابگرم
شكۆی خودا له ده‌وروپشتم ئاڵایه‌كه هه‌ڵدراو
سێبه‌ری به‌سه‌ر برینی قوربانییه‌كاندا ده‌كێشێت
چاوی بێداری و نه‌سره‌وتن دنیای پیشاندام) ل: 90
له چركه‌ی هۆشیاری و خۆلێكترازاندنی خه‌یاڵه‌كانی، ده‌چێته باری ئاگایی و هه‌ستكردن به ده‌وروبه‌ری، بۆ لاوانه‌وه‌ی خۆی له هه‌ر گریمانه‌یه‌كی دڵشكاندنی، په‌نا بۆ شیعر و هه‌ولێر و كوێستانان خاڵخاڵ ده‌بات، (گاستۆن باشلا‌ر 1884 - 1962 له بیردۆزه‌ی (فانتازیای شوێن)دا گوتوویه‌تی: (شوێن په‌یوه‌ندییه‌كی ڕاسته‌وخۆی باری سایكۆلۆژی و نووسه‌ر ده‌رده‌خات، ئه‌و شوێنه‌ی هه‌میشه حه‌زده‌كات له ناویدا به خه‌یاڵ، یان له ڕاستیدا بژیێت و هه‌میشه فیكر و زه‌ینی له‌سه‌ره و خۆشیده‌وێت) كه (هه‌ولێر)ی شاری شاعیره، ئه‌مه به‌و مانایه دێت، خه‌یاڵ ڕووی ئاگایی و وشارییش ده‌یگرێته‌وه، هه‌موو خه‌یاڵێك ته‌نیا وههم و سه‌رابێكی ته‌مومژاوی نییه، به‌ڵكو هۆكارێكی زیندووه له (تۆبۆفیلیا – Topophilia) كه هه‌میشه گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ ئه‌و جێگایانه‌ی له ده‌روونتدا به نه‌مری ده‌مێننه‌وه)9.
زمانی خه‌یاڵ له ده‌قدا:
(مالارمێ) ده‌یگوت: (من به قه‌ڵای پۆڵایینی (زمان)م، خۆم ده‌پارێزم. هه‌ر وه‌ختێك ژه‌نگوژار بنیشێت، گه‌ڕانه‌وه‌ش بۆ به‌كارهێنانی زمانی هۆز ده‌رگای قه‌ڵا پۆڵایینه‌كه‌مه)10. زمان له‌ناو كایه‌ی شیعردا ڕۆڵی هێز و دره‌وشانه‌وه‌ی داهێنان و هاوسه‌نگڕاگرتنی هه‌موو بنه‌ما و مه‌رجه‌كانی شیعر نماییشدهكات، گرینگی و كاریگه‌رییه‌كه‌ی له ده‌غده‌غه‌دانی خه‌یاڵدا فراوانتر و چوست و چالاكتر په‌ره‌ده‌ستێنێت، بۆیه ورووژاندنی خه‌یاڵ، به‌هێزبوون و پاراوتركردنی زمانی لێوه به‌ده‌ستدێت، به ئه‌زموون سه‌لمێندراوه، تا زمان كاریگه‌رییه پۆزه‌تیڤه‌كانی بكه‌ونه‌كار، شیعر توانای خۆنوێكردنه‌وه‌ی له وشه و ده‌سته‌واژه و هێما و زانسته زمانییه‌كان به گشتی، ده‌وڵه‌مه‌ندتر ده‌بێت و كاراتر دۆخ بۆ نه‌شونمای پێش و كارتێكردن له نێوانیاندا گه‌رمتر ده‌بێت.
هه‌ر ده‌قێكی هونه‌ریی به (شیعر)ه‌وه‌ش، دوو ئاست پێشكێشدهكات.
یه‌كه‌م: ئاستی هه‌واڵبه‌خشی.
دووه‌م: ئاستی هێمابه‌خشی.
ئه‌وه‌ی دووه‌میان به ناڕاسته‌وخۆ ڕووماڵی زمان ده‌كات، به‌رگێك له ته‌م و دیده ناڕۆشنی پیشانده‌دات. ئه‌و هێماگه‌راییه، شرۆڤه و شیكردنه‌وه‌ی ده‌وێت، هه‌موو جارێك به ئاسانی ناگه‌یته ئه‌و ڕاده‌یه‌ی بتوانیت كۆده‌كانی هێماكان بكه‌یته‌وه، سیحری سیحربازه‌كه به‌تاڵ بكه‌یت، بۆیه له ده‌قی هێمابه‌خشی، خوێنه‌ر هه‌ندێكجار ڕه‌خنه‌گرانیش، دووچاری سه‌رئێشه‌ی ناتێگه‌یشتن له مانای هێماكانی ناو وێنه شیعرییه‌كان ده‌بن، بڕێكجاریش هێدمه و به‌دحاڵییبوون ده‌گاته دۆخی بێزاریی و ده‌ستهه‌ڵگرتن له گه‌ڕان به‌دوای مانابه‌خشین، فڕێدانی سه‌رتاپای ده‌قه‌كه.
زمان له ده‌قی: (سه‌د و یه‌كشه‌وه)دا، به هیچ كڵۆجێك له‌سه‌ر شێوه‌ی زمانی هه‌واڵ دانه‌ڕێژراوه و هیچ ڕسته‌یه‌ك خه‌به‌ر و هه‌واڵی له‌گه‌ڵ خۆی نه‌هێناوه، به‌ڵكو ده‌قێكی هێمابه‌خشی پڕاوپڕه له سه‌راسیمه و سه‌رسوڕمان و ته‌مومژ و ڕه‌هه‌ندی ئاڵۆز ئاڵۆزی به زه‌خره‌فه هێما نه‌خشێندراون، خوێنه‌ر به سانایی ناگه‌نه مه‌رامیان به ده‌ستكه‌وتنی ماناكان، مه‌گه‌ر خوێنه‌ری مه‌شقكردوو و زیره‌ك و ڕۆشنبیر نه‌بێت. وشه‌كان ساده‌ن، ڕسته‌كان دیارن، به‌ڵام كه ده‌گاته قۆناغی كامڵبوونی وێنه‌ی شیعری، هێماكان ده‌بنه له‌مپه‌ر له‌به‌رده‌م ڕوونیی و دوودیوی وێنه‌كان و جۆرێك له ناڕوونیی له كردنه‌وه‌ی كۆده‌كانی (هێما) قورسه‌كان دروستده‌بێت.
ئه‌مه‌ش خه‌سڵه‌ت و بنه‌مای شیعری نوێخوازی و ڕه‌هه‌نده زمانه‌وانییه‌كانیه‌تی. (ئه‌دۆنیس) پێیوایه: (شیعر گه‌ڕان و ڕۆیشتنێكی هه‌میشه‌ییه به‌ناو نادیاریدا)11. گه‌ڕان و كه‌شفكردنی شیعری هێماگه‌ر و پڕ سه‌رسوڕمان و نیگه‌رانی، پێویستی به پاشخان و گه‌نجینه‌یه‌ك له (خه‌ون) هه‌یه تا سه‌فه‌ری ناو زمان و بنیادی ده‌قێكی هه‌ڵچنراو له زمانی سه‌رده‌میانه و جیهانبینی و تێڕوانینی تژی له ڕه‌مز و به‌ها پێشكه‌وتووه‌كانی خه‌ونه هاوچه‌رخه‌كان بكه‌یت.
له‌ناو ده‌قی سه‌ركه‌وتوودا، زمان له خۆیدا كرده‌ی تێكدان و سه‌رله‌نوێ دروستكردنه‌وه‌ی زمانه‌كه‌یه‌تی، دۆزینه‌وه‌ی كانزای به نرخ، گه‌ڕانی دوورودرێژی ناو خاك و خۆڵ و ژێر ده‌ریاكانی پێویسته، بۆیه بۆ خوێنه‌ری ئاسایی خوێندنه‌وه‌ی ئه‌مجۆره ده‌قانه ئه‌ركه و هه‌ندێكجاریش قێزه‌ون.
نموونه‌ی ئه‌و وێنه‌شیعرییانه‌ی خوێنه‌ری ئاسایی، یان ڕه‌نگبێ زۆرێك له شاعیران و ڕه‌خنه‌گرانی ئاسایی نه‌توانن هه‌رچی بكه‌ن و چێژێك له ماناكانی به‌ده‌ستبهێنن، نموونه:
(زینده‌وه‌رێك له‌ژێر زه‌وی هاته‌ده‌رێ
هه‌وایه‌كی پاراوی هه‌ڵمژی و به‌چاو نزایه‌كی نواند
سوپاس بۆ بۆنی خۆشی په‌ڕه‌سێلكه
نه‌یهێشت ئه‌ستێره ته‌ماشای ئه‌و ئاده‌مییانه بكات
درۆیان به‌ده‌میه‌وه كردووه) ل: 103
تۆ به‌رانبه‌ر تابلۆیه‌كی ته‌جریدی ئاڵۆسكاو به چه‌ندان ڕه‌نگی تۆخ و هێمای سه‌یر و هێڵ و سكێچی به‌ناویه‌كتربڕ وه‌ستاوی، ده‌بێت ئه‌و (زینده‌وه‌ر)ه چی بێت له‌ژێر زه‌وی هاتووه‌ته‌ده‌رێ؟ باشه بۆنی خۆشی (په‌ڕه‌سێلكه) چ په‌یوه‌ندی به‌وانه‌وه هه‌یه، كه درۆیان له‌گه‌ڵ (ئه‌ستێره)دا كردووه؟ ئه‌م هه‌موو پرسیاره ئاڵۆزانه، بێ وه‌ڵام له مێشكی خوێنه‌ردا ده‌خولێنه‌وه، ناتوانن وێنه‌یه‌ك خه‌یاڵ بكه‌ن، كه لێی نزیك بن و له مانابه‌خشییه‌كه‌ی تێبگه‌ن.
(دڵشاد مه‌ریوانی زه‌نگوڵه‌یه‌كی به ده‌رگای حه‌وشه‌وه كرد
له‌سه‌ر پشتی ئاسنێكی سارد نووسی
هه‌بوو
نه‌بوو
هه‌یه و نییه
تابووت ژوورێكی تاریكه
چاوم نوقاند و له دڵی خۆمدا بۆ شوێنێكی دوورم ڕوانی
شوێنێك بای په‌ڵه پرچی هه‌وری له‌سه‌ر ده‌موچاوی هه‌ڵدایه‌وه
كێڵگه‌ی گه‌نم گه‌وره‌بوو) ل: 99
ته‌نیا ئه‌وانه‌ی ئاگاداری چیرۆكی گرتن و زیندانیكردن و پاشان كپكوشتن و گۆڕغه‌ریبی: (دڵشاد مه‌ریوانی)ن، ده‌زانن ئه‌م چه‌ند وێنه‌یه حه‌كایه‌تی له‌ناوچوون و قوربانیدانی شاعیره‌كه ده‌گێڕێته‌وه، ئه‌ویش له كۆی مانای وێنه‌كان ده‌خوێندرێته‌وه، ئه‌گینا گه‌نج و خوێنه‌رێكی وه‌چه‌ی ئه‌مڕۆ، كه شتێك له‌باره‌ی سه‌ركرده نه‌ته‌وه‌ییه‌كانمان نازانن، چۆن له‌م ده‌قه بگه‌ن. كاتێك ڕسته و پاشان وێنه‌كان هێنده ته‌جریدین زه‌ین و مێشك ماندووده‌كه‌ن، وه‌ك ئه‌وه‌ی له به‌رانبه‌ر پارچه‌یه‌ك له (وشه‌ی یه‌كتربڕ) دامابن و هێماكانیان پێ شیته‌ڵ نه‌كرێت.
له به‌رانبه‌ر ئه‌مه‌شدا، خۆ ده‌بێت ئه‌وه‌ی بیه‌وێت له واقیعی شیعری نوێخواز حاڵیی بێت، ئه‌وه‌نده‌ش زانیاری هه‌بێت. خوێندنه‌وه‌ی ئه‌مجۆره ده‌قانه، سه‌لیقه و وریایی و مه‌عریفه‌گه‌راییه‌كی سه‌رتاپایی ده‌وێت: (شیمس هینی) گوتوویه‌تی: (خۆ شیعر ده‌بێت هه‌ندێك گرانی و ته&am).
بۆتان جه‌لال
سەرچاوە: galawej