ئیتر بۆ گلەیی لەصلاح الدین ئەیوبی بکەین ..!

هەردوو  وەزیری دەرەوەی عێراق و تورکیا ئەمڕۆ  کوردن.. بەڵام ...!

هەرگیز لە ژیانیانا کارێکیان بۆکورد نەکردووە جگە لەتۆخکردنەوەی سنوورەکانی پارچە پارچەکردنی جەرگ ودڵی نیشتمان بۆ دابەشکردنی خاکی کوردستان .. تەنها کاریان تا ئەمڕۆ جێبەجێکردنی بێ قەیدو مەرجی  پلانەکانی  دوژمنە بە سفرو فاریزەکانیشەوە،  وەستان بە ملهۆڕی وسەرشۆڕی لەحزوری دکتاتۆرەکانی ئەنکەرە وبەغدادو تاراندا بووە ولەئایندەشدا هەر ئەوەشیان لەدەست دێت.. !

بۆیە بەتەما نەبین ئەم کارمەندە پلە چروکانەی دوژمن  بەردێ بخەنە سەر بەردێ بۆ بەرژەوەندی کورد...

ئەمانە وێنەی سەرۆک خێڵە جاشەکان وخۆفرۆشەکانی مێژووی سەرشۆڕەکانی کورد لەگڵاوترین دەرگاوە فڕێ ئەدرێنە ناو زبڵدانی مێژوو ، وەدەکەونە بەر لەعنەتی نەوەکانی داهاتووی نیشتمان  ! 

ئیتر بۆ گلەیی بکەین  لە"صلاح الدین ایوبی "