دۆستۆیڤسکی لە “ڕۆمانی هەرزەکار”دا باسی یەکێک لە پاڵەوانەکانی دەکات کە لە ڕووی تیۆریەوە زۆر شت دەزانی، بەڵام کاتێک ڕوویان کردە ژیانی پراکتیکی، زانیارییەکەیان سفر بوو!
خوێنەرێکی پلە یەک هەیە، بەڵام نازانێت چۆن “گڵۆپ” بگۆڕێت !
کەسێک کە قووڵە لە فەلسەفەدا و نازانێت چۆن “هێلکە” سور بکاتەوە..![
فەیلەسوفێک بە مانای ڕاستەقینەی وشەکە بلیمەتە، بەڵام شارەزا نییە لە مامەڵەکردن لەگەڵ بەرنامەی وۆرد لە کۆمپیوتەردا!
لایەنی پراکتیکی و سوودمەندانە تا ڕادەیەکی زۆر بەسوودە، بەو پێیەی ئێمە ژیانێکی دەرەوەی کتێب دەژین، کتێبیش تەنیا دەربازبوون و خاڵی گەشەکردنە بۆ لێهاتوویی ژیانمان.
شەرمەزارییە ئەگەر لە کۆتایی تەمەنتدا بڵێیت ئەوەی ئێستا دەیڵێم:
“هەموو شتێک دەزانم، بەڵام هیچ شتێکی بەسوود نازانم.”
ئەی هەرزەکار ئایا دەزانی؟
زانای دەرونناس وکۆمەڵناس سیگمۆند فرۆید زۆر پشتی بە ڕۆمانەکانی دۆستۆیڤسکی بەستووە بۆ ئەوەی بگاتە زۆرێک لە زانیارییەکانی (شیکاری کەسایەتی/دەروونشیکاری).