ئایا من گەندەڵم؟

 کۆمەڵناسان دەڵێن:
1- ئەگەر لە هۆتێلێک یان ڕێستۆرانتێک بوویت، شەکر یان شیر لە  چا و قاوەکەت کرد زۆرتر لەوەی لەماڵەوە تێی دەکەیت، ئەوە  تۆ ئارەزووت هەیە بۆ گەندەڵی.

2- ئەگەر لە چێشتخانە یان شوێنی گشتی زۆرتر لە ماڵەوە دەستەسڕی کاغەز، سابوون یان بۆن بەکاردێنیت، ئەوە تۆ ئەگەر دەرفەتت ھەبێت بۆ دزین، ئەوا تۆ دزی دەکەیت.
3- ئەگەر لە بوفیە کراوەی ئاهەنگی هاوسەرگیریدا خواردنی زیاتر لە توانای خۆت کە دەتوانیت بیخۆیت کردە قاپەکەت وا بیربکەیتەوە تەنیا لەبەر ئەوەی خۆڕایییەو کەسێکیتر پسوڵەکە دەدات، ئەمە بەڵگەیە کە ئەگەر دەرفەتی خواردنی پارەی گشتیت هەبێ، ئەوا دەیکەیت.
4- ئەگەر تۆ لەگەڵ خەڵک لە ڕیزەکاندا ڕاناوەستی وبێ نۆرە بەناویاندا تێئەپە ڕیت، ئەوا ئەگەری ئەوەت دەبێت کە لەسەر شانی ئەوانیتر سەرکەویت  بۆ گەیشتن بە دەسەڵات.
5- ئەگەر لە شەقام  پارە وشت هەڵدەگریتەوەو بە مافی خۆتی دەزانیت کەتۆ دۆزیوتەوە، ڕەچاوی ئەوە ناکەیت ئەوەی دۆزیوتەوە خاوەنی هەیە!  ئەوە تۆ  نیشانەکانی چەتەییت هەیە.
6- ئەگەر تۆ حەز دەکەیت (هەمیشە) لە جیاتی ناوی یەکەم ناوی دوایی  بزانیت. تۆ ڕەگەزپەرستیت و لەوانەیە یارمەتی خەڵک بدەیت تەنها لەبەر بنچینە وڕەگەزەکانیان. ئەوە تۆگرنگی بە خودی کەسەکە دەدەی، نەک بیر وبۆچوون و کارەکانیان.
7- ئەگەر تۆ ڕێنماییەکانی هاتوچۆ دەشکێنیت و هیچ سەرنجێکت بۆ ترافیک لایت نیە تۆ ئامادەیت بۆ هەموو زیادەڕۆییەکان و فێڵ کردن تەنانەت ئەگەر خەڵکی بێتاوانیش بکەوێتە ناویان.
* بەگژداچوونەوەی گەندەڵی لەخودەوە دەست پێدەکات ، لەبیرت بێت ڕاستگۆیی ئەوەیە کە لەنێوان خۆت و خۆتدا دەیکەیت نەک ئەوەی کە لەئامادەیی خەڵکدا دەیکەیت.
شەڕی دژی گەندەڵی بە خودی خۆت ولەناخی خۆتەوە دەست پێ دەکات.