ئایا دەستەی وەبەرهەمهێنانی سلێمانی و ئیدارەی ناوچەکە سازشکارن، یان دەستیان تێکەڵاو کردووە ؟؟

 

 

 

 

 

 

ئامادەکردنی: سپی 

بە دەیان پرۆژەی نیشتەجێبوون لە ناو شار و لەسەرتاسەی پارێزگای سلێمانیدا دروستکراوە کە بەپێی یاسای وەبەرهەمهێنان دەبێت لە ٢٥% سەوزایی بێت و خزمەتگوزارییەکانی؛ داینگاو باخچەی ساوایان و قوتابخانە و نەخۆشخانەو مزگەوتیان تێدا بێت، بەڵام بە دەگمەن پرۆژە دەبینیت کە بەشی هەرە کەمی ئەم خزمەتگوزاریانەی تێدا جێبەجێکرابیت. کێ بەرپرسە لەمە؟

بەپێی یاسای وەبەرهەمهێنان هەر پرۆژەیەکی نیشتەجێبوون کە تەواو دەبێت، نابێت تەسلیمی وەبەرهەمهێن بکرێت، بەبێ ئەوەی هەموو ئەو خزمەتگوزاریانەی کە بەپێی یاساکە بۆی دانراوە، تەواوی کردبێت، هەر لە نەخۆشخانەو ، داینگاو ، باخچەی ساوایان و ، قوتابخانە و مزگەوت و سەوزایی، ئەمە جگە لەو پرۆژانەیە کە " سندوقی نیشتەجێبوون دەیانگرێتەوە"، بەڵام بە دەیان یەکەی نیشتەجێبوون دەستەی وەبەرهەمێنانی پارێزگای سلێمانی رادەستی وەبەرهەمهێناکانیان کردووەو، ئەوایش قازانجی خۆیان کردووەو پارەیان لە کڕیارەکان وەرگرتووەو پارەیەکی خەیاڵیان لە هەر پرۆژەیەکدا قازانج کردووە، بەبێ ئەوەی ئەو خزمەتگوزاریانەی کە لەسەر شانیانە دروستیانکردبێت. لە نێویشیاندا هەیە قوتابخانەکانی تێیدا دروستکراوە لە بری ئەوەی رادەستی پەروەردە سلێمانی بکات، کراوە بە قوتابخانەی خوێندنی تایبەت وەبەرهەمهێنەکە پارەی لەسەر دەخوات.
 

 بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی، دڵشاد عومەر کە لەسەر داگیرکردنی موڵکی پەروەردە لە ناوچەی بەکرەجۆ دەستی لە کارەکەی کێشایەوە، چەند جارێک لە ساڵی ٢٠٢١ و ٢٠٢٢ دا یاداشتی نووسیووە تا وەزارەتی پەروەردە و دەستەی وەبەرهەمهێنانی هەرێم و دەستەی وەبەرهەمهێنانی سلێمانی بەدوای جێبەجێکردنی یاسای وەبەرهەمهێناندا بچن و ئەم خزمەتگوزاریانە بۆ یەکەکان دابینبکرێت، بەڵام سودی نەبووەو هەر لە نوسراوە فەرمییەکاندا ئاماژە بەوە کراوە کە  وەبەرهەمهێنەرە سەرپێچکارەکان سزا بدرێن، بەبێ ئەوەی بە کردار جێبەجێبکرێت.
 

" سپی " بەپێی بە دواداچوونەکانی گەیشتۆتە ئەو راستیە حاشا هەڵنگرە کۆنکرێتیەی؛ دروستنەکردنی هەموو ئەم خزمەتگوزاریانە بە پلەی یەکەم دەستەی وەبەرهەمهێنانی سلێمانی و وەزارەتی پەروەردە و بەرپرسیارنی حکومەتی خۆجێی سلێمانی بەرپرسن یەکەم و کۆتان لە رادەستیکردنی ئەو یەکانە بەو کەموکوڕیانەوە.
 

ئەمەش ناوی چەندان کۆمپانیایە کە پابەند نەبوون بە دابینکردنی ئەو خزمەتگوزاریانەوە: 

میر سیتی: بەرهەمهێنەرەکەی کۆمپانیان بەڕێزە، دەبوایە قوتابخانە و دایەنگەیەک و باخچەیەکی ساوایان و و مزگەوت و بنکەی تەندروستی، دروست بکردایە، بەڵام هیچیانی دروست نەکردووە.

دانیا سیتی، کۆمپیانیای بەڕێز و کۆمپانیای نەجمەدین وەبەرهەمهێنی پرۆژەکە بوون، قوتابخانەیەک و دایانگەیەک و باغچەیەکی ساوایان دەبوایە تێیا دروست بکرایە، بەڵام هیچیانیان دروست نەکردووە.

نەوژین سیتی: خاوەنەکەی کۆمپانیان بەڕێزە، دەبوایە قوتابخانەیەک و دایانگەیەک و باخچەیەکی ساوایان و مزگەوت و بنکەیەکی تەندروستی، دروستی بکردایە، بەڵام دروست نەکراون.

دیلان سیتی - قۆناغی فراوان کردن: وەبەرهەمهێنەرەکەی کۆمپانیای هەستیارە، دەبوایە قوتابخانەیەک دروست بکردایە، دانەیەک دروستکراوە، دانەیەکی تر دروستنەکراوە، بەڵام ئەویش دروستی نەکردووە، بەڵام بینا خزمەتگوازرییەکانی تری دروستکردووە.

شاری گوێژە قۆناغی فراوانکردنی: وەبەرهەمهێنەرەکەی کامەران محەمەد ئەحمەدە، دەبوایە دایانگەو باخچەی ساوایان تێدا بکرایە کە هیچیانی تێدا نەکراوە و، لە دوو بنکەی تەندروستیش بنکەیەکی تێدا دروستکراوە، هەروەها قوتابخانەیەکی تێدا دوستکراوە.

سەردەم سیتی: وەبەرهەمهێنەرەکەی کۆمپانیای زیلاندە، دایانگەو باخچەی ساوایان لە سەدا ٢٠ی دروستکراوە.

شاری ئەوین: وەبەرهەمهێنەرەکەی عەلی شێخ ئەمینە و قوتابخانەو دایانگە تێدا دروست نەکردووە.

هێلان سیتی کە لە قوڵەرەئیسییە: کۆمپانیای رووناکی شار وەبەرهەمهێنەرەکەیەتی، قوتابخانە و دایانگەو تێدا نەکراوە.

سائیب ستی: کۆمپانیای سائیب وەبەرهەمهێنەرەکەیەتی، قوتابخانەیەک و دایەنگەیەک و بنکەی تەندروستی و باخچەیەکی ساوایان دروستنەکراون. 

سایە ستی: وەربەرهێنەر وریای شێخ حەسەن، ( باخچەیەکی ساوایان، بنکەی تەندروستی) دروستنەکراون. 

ئاڵتون ستی: وەبەرهەمهێنەر کۆمپانیای دۆڵی مەلەکان، ( دایەنگەیەک، باخچەیەکی ساوایان) دروستنەکراون. 

گوڵی شار: کۆمپانیای ڕۆژی نوێیە، (قوتابخانەیەک، دایەنگە، باخچەیەکی ساوایان) دروستنەکراون. 

گاردن ستی: وەبەرهەمهێنەر کۆمپانیای بەیانە، (دایەنگەیەک و بنکەی تەندروستی) دروستنەکراون. 

بەرزایەکانی سلێمانی: وەبەرهێنەر کۆمانیای قەیوان، لە (کۆی پێنج قوتابخانە ٣ دانە نەکراون، دایەنگە یەک دانە نەکراوە، باخچەی ساوایان یەک دانە نەکراوە، بنکەی تەندروستی) نەکراوە.

لانە ستی: وەبەرهێنەر ئەحمەوی حەسەن ساڵح، (دوو قوتابخانە و دایەنگەیەک و باخچەیەکی ساوایان) دروستنەکراون. 

شاری نمونەی: وەبەرهێنەر سبج + ڕۆژی نوێ، یەک دانگە دروستنەکراوە. 

کۆمپانیای نالی ستی: وەبەرهێنەر کۆمنپانیای نالیا، (قوتابخانەیەک) نەکراون

کانی ستی: وەبەرهێنەر گرینت لاند، (یەک قوتابخانە) دروستنەکراوە. 

ڕزگار ستی: وەبەرهێنەری کۆمپانیای نەخشەیە، (یەک قوتابخانە و یەک دایەنگە و یەک باخچەی ساوایان) نەکراون.

پڕۆژەی لانەی ژیان: وەبەرهەمهێنەرەکەی ژینۆ عەلی قادرە، (یەک دایەنگە) نەکراوە.

پڕۆژەی ئارۆ ستی: وەبەر‌ینە شڤانە، یەک قوتابخانە و یەک باخچەی ساوایان نەکراوە.

پڕۆژەی هەواری فەرمانبەرانی زانکۆ: وەبەرهەمهێنەر کۆمپانیای دایکە، دوو قوتابخانە و یەک دایەنگە و یەک باخچەی ساوان) نەکراوە.

پڕۆژەی شاری مامۆستایان: وەبەرهێنەر ڕەسەنە، (یەک قوتابخانە و دوو دایەنگە و دوو باخچەی ساوایان و مزگەوتێک و بنکەیەکی تەندروستی) نەکراون.

شاری ئاسۆی گەش: وەبەر‌هێنەر ئاسۆ جەمال ئیبراهیمە،  مزگەوتێک و بنکەی تەوندروستی دروستنەکراون.

پڕۆژەی شاری پزیشکان: وەبەر‌هێنەر نەجمەدین، دایەنگە، باخچەی ساوایان و مزگەوتێک و بنکەی تەندروستی نەکراون. 

پڕۆژەی کۆمەڵگەی زانکۆ: وەبەرهێنەر باڵامبۆیە، یەک قوتابخانە و یەک دایەنگە و یەک باخچە و بنکەی تەندروستی نەکراون.

پڕۆژەی شاری ئابوریناسان: وەبەرهێنەر سەروەرانە، (یەک قوتابخان و ١ دایەنگە ١ باخچە و ١ مزگەوت و ١ بنکەی تەندروستی و کۆمەڵگەی وەرزشی) نەکراون.

پڕۆژرەی شاری زەیتون، وەبەرهێنەر کۆتەڵ، (دایەنگایەک و باخچەیەکی ساوایان) نەکراون.

سەرچاوە : سپی میدیا