د. سامان فەوزی
به گوێرەى ياسا،حكومەت دەسەڵاتى رەهاى نيه بۆ مامەڵكردن به هەموو جۆره موڵك و ماڵێكى گشتى،چونكه موڵك و ماڵى گشتى دوو جۆرە:
يەكەميان پێى دەگوترێت(دۆمينى گشتى)كه هەموو ئەو موڵك و ماڵانەيه كه تەرخان كراوه بۆ بەكارهينان و سودى گشتى وەك:شاخ و رێگاى گشتى و پرد و پارك و شوێنەوار و دەرياچه و..هتد. ئەمجورەيان حكومەت مافى فرۆشتن و مامەڵه پێوەكردنى نيه، بگره بە(حيازه)و تەقادوميش نابێته هۆى تمليككردن يان دەستخستنى هيچ مافيكى عەينى لەسەرى(بڕوانه ماده ٧١ لەياساى شارستانى).
دووەميان پێى دەگوترێت (دۆمينى تايبەت)كه هەموو ئەو موڵك و ماڵه گشتيانه دەگرێتەوه كه دەشێ حكومەت بەرێوشوێنى ياسايى بيانفرۆشێ يان مامەلەيان پێوه بكات وەك هەندێك كەرەستەى فەرمانگەكان و هەنديك زەوى و دوكان و پشك(اسهم)و قەواله ى دارايى و ..هتد.
پاڵپشت بۆ ئەو قسەيەمان كاتيك وەزارەتێكى سيادى عيراق بەرەزامەندى حكومەت چەند خانويەكى وەزارەتەکەی فرۆشت بەڵام دادگاى پياداچونەوەى فيدراڵى سالى ٢٠٢١ بريارى فرۆشتنەكەى هەڵوەشاندەوه بەو پاساوەى ئەو خانوانه سودى گشتيان لێدەبينرێت و بريارى فرۆشتنيان زيان بەو سودى گشتى یە دەگەيەنێت. كه له بريارەكەدا به دەق هاتووە(..لايمكن ان تكون مثل هكذا الدار محلا صالحا للبيع لان في هذا ضررا فادحا يلحق بالمرفق العام و ذلك لعدم انتفاء صفة النفع العام للدار والتي يحظر بيعها لانها دار تشغيلية..).بەو مانايەى داواکاری گشتی و دەسەڵاتى دادوەرى دەبێت چاودێربێت بەسەر ئەو كارانەى حكومەت .
-بو زانيارى زياتر له سەر ئەم بابەته و زانينى ژماره و بەروارى ئەو برياره دادوەريه بروانه كتيبێكمان به ناونيشانى:الحقوق العينية الاصلية،الطبعة الاولى، من منشورات جامعة التنمية البشرية،العراق٢٠٢٣، ص٢٢-٢٣
سەرچاوە : سپیمیدیا