ئاوڕدانەوەیەک لە هونەردۆست و کەسایەتی شاری سلێمانی قادر رەشید.. (خاوەنی تۆمارگەی قادر ڕەشید)


ئاوڕدانەوەیەک لە هونەردۆست و کەسایەتی شاری سلێمانی

 قادر رەشید.. (خاوەنی تۆمارگەی قادر ڕەشید)


ن/ ڕۆژنامەنوس فەرەیدون کونجرینی


یەکێک لە هونەرمەندە میللیە دیارەکانی شاری سلێمانی لە مەقامێکدا دەڵێ" کەسێک نەبوو دامێنی بگرم  بمکات بەکەس  وێنەی قادر ڕەشید"  هەر ئەونــا  بەڵکوو دەیان هونەرمەندی سترانبــێژ  دامێنی دەگرت تا لە ڕێگەی تۆمارگەی  قادر ڕەشید دەنگی بگاتە خەڵک ..

 زۆرێک لەو کەسانەی  لە بواری هونەریی دەنگ و ئاوازی کوردی ئەمڕۆ ناسراون سەرەتای کاری هونەریان   لە تۆمارگەی قادر ڕەشیدە وە دەستیپێکردو ناسران ، ناووناوبانگیان گەیشت بەم ڕۆژەی پێیان دەگوترێ   هونەرمەند،ئوستاد و مامۆستای گۆرانی و  ئاوازی ڕەسەنی کوردی.

هونەردۆست قادر ڕەشید، ساڵی ١٩٥٢ لە گەڕەکی سەرشەقام (شیوی قازی) هاتۆتە دنیاوەو  لەو گەرەکە  گەورەبووە تا قۆناغی ناوەندی تەواوکردوە، لە سەرەتای شەستەکان ئاشنای ئەندازەی دەنگی بوەو بۆ یەکەمجار لەگەڵ شێخ عوسمان کەبە "غەوسە" ناسراوە و چەند هاوڕێیەکی لە شاری سلێمانی ستودیۆیان دروستکردوە بۆ تۆمارکردنی دەنگ. زۆربەی کارەهونەرییە دەنگییەکانی وەرزی شەستەکانیان تۆمار کردوە بۆ هونەرمەندان و شاعیران. بەتایبەت بۆ هونەر مەند  حەمە جەزا ،  سەڵاح داودە، کەریم خەمزەیی ، برایم سەعید (بلەی سەعەکەڕ) محمەد ئیبراهیم عەبدول ناوسراو بە (حەمە قوتو)، عەبەی مەڵا، حەمەی نێرگزو  سەرجەم کارە هونەرییەکانی هونەرمەند ناسر ڕەزازی و نەجمەدین غوڵامی،  کاڵێ و تاهیر خەلیلی و هونەرمەند ئەحمەد شەماڵ و هتد..

ئەم بەرهەمانە لەدانیشتنی ماڵەکان  لە نێوان شەست و حەفتاکان تۆمارکراون.

لە سەرەتای هەشتاکان تا کۆتایی کارەکانی"  چەندین تۆماری دەنگی وڕەنگی ڤیدیۆیی بۆ هونەرمەندان تۆمارکردوە هەروەک لە خوارەوە ئاماژەمان پێدەکەین.

 هونەردۆست قادر ڕەشید هاوسەرگیری لەگەڵ گوڵاڵەخان کردووە ،کەئێستالەژیاندا ماوە. خاوەنی  سێ کچ و دوو کوڕن " یەکێک لە کوڕەکانی  لە ئاستێکی زۆر بەرزە لە هونەری نیگارکێشانی  زەغرەفە " کەسایەتیەکە لەسەر ئاستی رۆژهەڵاتی ناوین بە سێهەمیین  لە دەستڕەنگین لەکاری نووسینی سەر ئاوێنە هەژمار دەکرێت "  .

هونەرمەند و هونەردۆست
"هونەر" کردەوەیەکی جوانی پەسەندە  لە دەست هەموو کەس نایەت،  (مەند) خودە  ئەوەی خۆی بۆ هونەر ئامادەکردوەو دەیەوێ کاربکات بۆ کەسایەتی و بەرژەوەندییە خۆییەکان" تا بە هونەرەکەی سود بە کۆمەڵگە بگەیەنێت.

  جۆرێکیتر کەبوونەتە  وزەیەکی پڕ ئەرێنی باش بۆ هونەرو هونەرمەندان ،هونەردۆستانن ، (هونەردۆست) کەسێکی پشتیوان و پاڵنەری هونەرمەندە لە سەرخستن و گەشەکردنی کەسەکە یان هۆگری کاری هونەرمەندێکە کەئاشنایە بە کارە هونەرییەکانی وەك شانۆ و سینەماو دەستڕەنگینی و دەنگبێژو و ئاوازژەن و ژەنیارەکان" زۆرینەی هونەردۆستان  بەم ووزەو هاندانانە  بونەتە هۆکاری سەرخستنی  هونەرمەندان  وەك چۆن کۆچکردوو قادڕەشید بەخشیوێتی  بە هونەرمەندانی کورد.


لە دەیان ناوچەی کوردستان کەسایەتی هونەریی بونی هەیە لە هەندێکیاندا ئاستە هونەرییەکەی گەشەی کردوەو سنوری ناوچەکەی تێپەڕاندوەو کەسانی ناوچەکانی تری بەخۆیان ئاشنا کردوە  یەکێک لەو شارانەی بەرچاوە" شاری سلێمانی"  بووە  تواندراوە بەدەستخۆشی و پشتیوانی هونەردۆستان ناووناوبانگی هونەرمەندان ئاشنابکرێ.


وەفایەک بۆیادی هونەردۆست  قادر رەشید..

جێگای خۆیەتی   ئەمڕۆ گلەیی  لەو هونەرمەندانەبکەین کە ڕۆژێ لەڕۆژان  کاریان بە هونەردۆست قادر ڕەشید بووە  " لە ئێستادا لە یادیان نەماوەو باسی ناکەن!؟

قادر ڕەشید خاوەنی تۆمارگەی قادر ڕەشید بوو"  کەسایەتییەکی هونەردۆستی وابوو  لە ڕێگەی تۆمارگەکەیەوە  دەنگی دەیان هونەرمەندی گەیاندە گوندوو شارو ناوچەکانی کوردستان،  قارد رەشید هاوکاری و  دڵسۆزی بۆ زۆر لە هونەرمەندان هەبووە و کاری بۆ کردون  جێگەی داخە کە زۆربەیان (سپڵە و  بێ ئەمەگ) دەرچوون و ڕۆژێک لە ڕۆژان بەسەریان نەکردەوەو  لە چاوپێکەوتن و ئاخافتنە رادیۆیی و مێدیاییەکان  بۆجارێکیش ناویان نەهێناوە. وەئەم خەسڵەتە دوورە لە کەسایەتی پڕسۆزی هونەرمەندەوە !

بەبیر نوسەرانی گۆڤاری  شاری سلێمانی دەهێنینەوە کەدەیانی وەک قادر رەشیدیان لە پشت قەڵەم و نوسین و یادو یادگارییەکانی سلێمانی خستوەو  باس لە زۆرێك لە خەڵکە ڕەسەنەکەی نەکراوە یەکێک لەوانەی یادنەکراوەتەوە  لێرەدا ئاماژە بە قادر ڕەشید دەکەین کەسایەتی شاری سلێمانی خاوەنی تۆمارگەی قادر رەشید .

  کاتێکیش  بەڕووداوی ئوتۆمبێل لە  ٢٠١٣.١٢.٩ کۆچی دوایکرد، زۆر بەبێــکەسی لە شاری سلێمانی  دوور لە چاوی کامێراکان ودەزگای ڕاگەیاندنەکان ،وە هەموو ئەوانەی سودمەند بوون لە قادر رەشید  لەبەڕێوەچوونی بەخاک  سپاردنیدا بێ ئاگا بوون و ئێستاش نازانن گڵکۆی کەوتۆتە  کام  گۆرستانی شاری سلێمانی..

*وەک خەمخۆریەکی بێوێنەی هونەردۆست قادر ڕەشید پێش مەرگی تەواوی ئەرشیفەکانی هونەرمەندانی  بە دەنگ و ڕەنگ پێشکەش بە" تەلەفزیۆنی خاك و کوردسات کرد" بەداخەوە تا  مێژوی ئەم نوسینەش  باسی لێوە نەکراوە!؟

ڕاستیەکی مێژوویی لەزمانی  دراوسێ دوکانیێکی هونەردۆست قادر ڕەشیدەوە..!

لەساڵەکانی هەشتاکان بەدیاریکراوی ساڵی ١٩٨٦ بۆ ١٩٨٧ بەرامەبەر  سەرای سلێمانی لەسەر دیواری بەریدە کە وێنەی هونەرمەندانی فیلم و سینەماو گۆرانی بێژانمان پێدا هەڵدەواسی و دەفرۆشت، لەو نێوەندەدا  کاک بارام ی  برام بیرۆکەی ئەوەی بۆهات کە ئەمکارە برەوپێبدەین .. بڕیارمان دا هەر لە شەقامی مەولەوی  لە ناو بازری کوردۆ تەنیشت عەلی بۆسکانی" دوکان بکڕێن  و کاری ڤیدیۆو کامێراو بەکرێدانی کاسێت و ڤیدیۆو تەلەفزیۆنی تێدابکەین. لە هاوینی ساڵی ١٩٨٨ دوکانەکەمان  کڕی و دەستمانکرد بەکارکردن تێیدا.

 بازاڕی کوردۆ چوار جۆر پیشە کاری تێدابوو " تۆمارگەی دەنگی هونەرمەندان" باڵندەی دەنگخۆش" بەرگدرو" کاری فرۆشتن و بەکرێدانی کاسێتی ڤیدیۆی تێدا دەکرا. هونەردۆست قادر ڕەشید یەکێک بوو لە دووکاندارەکانی بازاڕی کوردۆ، کە پێشتر  لە شەستەکانەوە لەبازاری مەزادخانەی خوارەوە تۆمارگەی هەبوو  وەبەمکارەئاشنابوو .. کەسایەتییەکی زۆر کۆمەڵایەتی و کوردستانی بوو دەیان گۆرانی سیاسی تۆمارکردوە و  لای هونەرمەندان جێگەی متمانەبووە" بۆ ئێمە  دراوسێ دوکانێکی زۆر بەڕێزو پەیوەندیداربوو پێمانەوە، لە زۆرشتدا هاوکار و هاودەنگی یەکتری بوین و ماڵی یەکترمان بینیوە ئاگاداری کارەهونەرییەکانی بووین و  زۆرێك لە هونەرمەندانی پێ ئاشنا کردبوویین، ڕەوانشاد کاک قادر ڕەشید یەکێک بوو لەو کەسانەی کە زۆر لەھونەرمەندانی لە تۆمارگەکەی کۆدەکردەوەو  کاری هونەریان بۆ  تۆمار دەکرا  زۆرینەیان لە ماڵی قادر ڕەشید کاری هونەریان بەتایبەت بۆ تۆمار کراوە " لای خوارەوە مێژووی  تۆمارکردن و ناویان هاتوە.

ناوی جەند هونەرمەندێک ئاشکرا دەکەم کە زۆر بە باشی هونەردۆست قادر ڕەشید دەناسن و لە ماوەی 50 ساڵی هونەرەکەیاندا باسیان نەکردوەو ناویان نەهێناوە.

١ /  تۆماری تایبەتی هونەرمەند  ناسر ڕەزازی لە ٢٤/١١/١٩٨٤لە ماڵی (ئەحەی بلە بەکر دڕەیی)  گەڕەکی هەوارەبەزە بەئامادەبوونی رەحیمی باڵەبان بە سازو باڵە بان" بانگۆزەکە فریا مەلا کەرییم تۆمار کراوەو چەند جارێکیتر کاری تۆمارکردنی بۆکراوە

  ٢/  تۆمارێکی دەنگی و ڤیدیۆیی  تایبەتی هونەرمەند نەجمەدین غوڵامی لە ٢٥/٨/١٩٨٤ تۆمارکراوە گەڕەکی ئاشتی بە ئامادەبونی تیپی موزیکی مەولەوی خوێدنەوەی ئەو بەرهەمەشەهید دڵشاد مەیوانی بوە.

٣/ دەیان  تۆماری دەنگی بۆ هونەرمەند ئەحمەد شەماڵ ناسراو بە ئەحەی خولە سنەیی تۆمار کردوە ، یەکەمجار   ساڵی 1977 ماڵی شێخ عوسمانی ناسرابوو بە غەوسە تۆمارکراوە" لە کۆتایی هەشتان هونەر دۆست قادر ڕەشیت ئەحمەد شەماڵ دەهێنێتە ماڵی خۆیان بە ڕایزەر دەنگێیەکان لێ دەداتەوەو   ئەحمەد شەماڵ دەیڵێتەوەو دەیانکات بە تۆماری ڤیدیۆیی" ئەم ئەرشیفانە لای خاک پارێزراون

٤/ هونەر دۆست قادر ڕەشید  تۆماری دەنگی و ڤیدیۆیی بۆ هونەرمەند محمود محمەد"  زیاتر لە دەیان بەرهەمی بۆ تۆمار کردوە.

٥/ برایم سەعید ناسراو بە بلەی سەعە کەڕ" لە ناوەڕاستی 1960 بۆ 1970 دەیان بەرهەمی دەنگی و نوکتەکانی   تۆمار کراوە  لە ڕێگەی تۆمارگەی قادر ڕەشید دەناسرێت بە خەڵک ، تا دوایی لە کۆتایی هەشتاکاندا لە تۆمارێکی ڤیدیۆیدا مەقامێک دەچڕێت و تێدا دەڵێ  کەسێک نەبوو دامێنیبگرم بمکات بەکەس وەک وێنەی قادر ڕەشید.

٦/ کەریم خەمزەیی" سەرجەم بەرهەمەکانی هونەردۆست قادر ڕەشید تۆماری کردوەو ئەرشیفەکان پارێزراون.

٧/  هونەر دۆست قادر ڕەشید بۆ سابیر کوردستانی " لە سەرەتای 1970 چەندین بەرهەمی بۆ تۆمار کردوە لە کەرکوک و سلێمانی"

٨/ کەمال محمەد ساڵی 1989 تۆمارکردنی ئاهەنگی حەسیب ساڵح" 

٩/ عوسمان عەلی" عوسمانی خەیات" چەند بەرهەمێکی لەلایەن تۆمارگەی قادر ڕەشید بۆیەکەمجار بڵاو دەبێتەوە.

١٠/ گەشمردە عەبەی مەلا  1974 چەند بەرهەمێکی بۆ تۆمار کراوە  بە دەنگ و پارێزراوە"

١١/ فەتاح سەوزەواری ساڵی 1989 . 1990 چەند بەرهەمێکی لە ماڵی هونەر دۆست قادر ڕەشید تۆمار کراوە و بە کاسێت بڵاو کراوەتەوە"

١٢/ تاهیر خەلیلی ساڵی 1983 ماڵی حاجی مەریوان دەنگ و ڕەنگی بۆ تۆمار کراوە"

١٣/ مستەفا ڕەوف " سەرەتای هەشتاکان کاری دەنگی بۆ کراوەو بڵاو کراوەتەوە.

١٤/ سەرجەم بەرهەمەکانی هونەر مەند حەمە جەزا لەماڵی دایکی هونەرمەند قادر ڕەشید تۆمار کراوە لە سلێمانی / سەرکارێز.

١٥/ هونەرمەند ئیسماعیلی ماملێ 1987 لە ماڵی ئەحەی بلە بەکر دڕەیی تۆمار کراوە "  هونەرمەند لە مێدیا تیڤی باسی لێوە کردوە

١٦/  هونەردۆست  قادر ڕەشید چەندین بەرهەمی بۆ هونەرمەند بەرهەم حەسەن تۆمار کردوە یەکێک لە دیارتریین بەرهەمەکانی بە ڤیدیۆ لەماڵەوە بۆی تۆمار کردوە

١٧/  لە سەرەتای ساڵی ١٩٦٠ تا ١٩٧٠ چەندین بەرهەمی بۆ هونەرمەند سەڵاح داودە تۆمار کردوە

١٨/  هونەرمەندان  زاهیر جەلال و  عەتا چاوشین و و هتد....  کە زۆرێك  لەشاکارە ھونەرییەکانیان لە ماڵی قادر ڕەشید تۆمار کردوەو لە تۆمارگەکەیەوە بڵاو بۆتەوە.

وێنەی هونەردۆست قادر ڕەشید  ١٩٧٧مەزادخانەی سلێمانی  تۆمارگەی قادر ڕەشید  سەرو تۆمارگەی خیام

ساڵی   ١٩٨١ مەزادخانەی سلێمانی هونەردۆست قادر ڕەشید

 

ساڵی ١٩٨٠ مەزاد خانەی سلێمانی " هونەردۆست  قادر ڕەشید لەگەڵ باوکی


ساڵی ١٩٩٠ فەتاحی سەوزەواری" لەماڵی هونەردۆست قادر ڕەشید تۆمار کراوە

ساڵی ١٩٨٧ بەرهەم حەسەن " لە ماڵی هونەردۆست قادر ڕەشید تۆمارکراوە" کامێرا جەلالی حاجی ڕەشید ناسراو بە جەلالە قەڵەو  وێنەی گیراوە

گۆرانییەکانی بەرهەم حەسەن کە بۆ یەکەمیین جار لە ماڵی هونەردۆست قادر ڕەشید تۆمارکراوە" یادویادەوەری لای خەڵک هەیەو تا ئێستاش بەزیندویی ماون بەیادیانەوە دەکرێتەوە.

مێژوی وێنە ٢٥/٢/١٩٨٨ ماڵی فایەق شوان" منداڵێیان بوو بەناوی بادینان و  یادیان بۆ کردەوە ، برایم سەعید ئاهەنگەکە خۆش دەکات"

 بلەی سەعە کەڕ هونەرمەندی میللی کۆتایی شەستەکان دەچێتە ڕۆژهەڵاتی ئێران و کۆتایی حەفتاکان دەگەڕێتەوە" یەکەم دەرکەوتنی بە گۆرانی دەردەکەوێ لە ماڵی فایەق شوان بەگۆرانی پرچت ماری گرێگرێ " گۆرانییەکە فارسییەو ئاوازی خانمی هونەرمەند سەوسەن" ئەم تۆمارە لە تەلەفزیۆنی خاک  بڵاو کراوەتەوەو جوانەمەرک کاک قادر بەخشیویەتی بە خاك" پێک هاتوە لە دوو کاژمێر، کاژمێرێک گۆرانی و  کاژمێرێک نوکتەو گێڕانەوەی چیرۆکی کۆمێدی " ئەم تۆمارە لەلایەن کاک غەریبی تەنەکەچی  و کامێرامان لەلایەن جەلالە قەڵەو " کوڕی حاجی سەعیدی قەمچوغە تۆمارکراوە،

تۆمارێکی تایبەتی هونەرمەند ناسر ڕەزازی لە ٢٤/١١/١٩٨٤لە ماڵی (ئەحەی بلە بەکر دڕەیی)   هونەردۆست قادر ڕەشید چەند تۆمارێکی تایبەتی بۆ هونەرمەند ناسر ڕەزازی لە  ناوەڕاستی حەفتاکان تا هەشتاکان تۆمار کردوە.

لە سەرەتای حەفتاکان " هونەردۆست قادر ڕەشید چەند تۆمارێکی گۆرانی دەنگی بۆ هونەرمەند ئەحمەد شەماڵ تۆمار دەکات و لە کۆتایی هەشتاکان دەیکاتە کلیپ  بەوجۆرەی دەناسرێتەوە لە وێنەکەدا.

گڵکۆی هونەردۆست قادر ڕەشید  لە گۆڕستانی کاسەو کەوچك بەرامبەر گۆڕستانی سەیوان  لە شاری سلێمانی .

هونەردۆست قادر ڕەشید، ساڵی ١٩٥٢ لە گەڕەکی سەرشەقام (شیوی قازی) هاتۆتە دنیاوەو  لەو گەرەکە  گەورەبووە تا قۆناغی ناوەندی تەواوکردوە، لە سەرەتای شەستەکان ئاشنای ئەندازەی دەنگی بوەو بۆ یەکەمجار لەگەڵ شێخ عوسمان کەبە غەوسە ناسراوە و چەند هاوڕێیەکی لە شاری سلێمانی ستودیۆیان دروستکردوە بۆ تۆمارکردنی دەنگ، زۆربەی کارەهونەرییە دەنگییەکانی وەرزی شەستەکانیان تۆمار کردوە بۆ هونەرمەندان و شاعیران. بەتایبەت بۆ هونەر مەند  حەمە جەزا ،  سەڵاح داودە، کەریم خەمزەیی ، برایم سەعید (بلەی سەعەکەڕ) محمەد ئیبراهیم عەبدول ناوسراو بە (حەمە قوتو)، عەبەی مەڵا، حەمەی نێرگزو  سەرجەم کارە هونەرییەکانی هونەرمەند ناسر ڕەزازی و نەجمەدین غوڵامی،  کاڵێ و تاهیر خەلیلی و هونەرمەند ئەحمەد شەماڵ و هتد،، لە نێوان شەست و حەفتاکان تۆمارکراون.

لە سەرەتای هەشتاکان تا کۆتایی کارەکانی"  چەندین تۆماری دەنگی وڕەنگی ڤیدیۆیی بۆ هونەرمەندان تۆمارکردوە هەروەک لە خوارەوە ئاماژەمان پێدەکەین.

 هونەردۆست قادر ڕەشید هاوسەرگیری لەگەڵ گوڵاڵەخان کردووە ،کەئێستالەژیاندا ماوە. خاوەنی  سێ کچ و دوو کوڕن " یەکێک لە کوڕەکانی  لە ئاستێکی زۆر بەرزە لە هونەری نیگارکێشانی  زەغرەفە " کەسایەتیەکە لەسەر ئاستی رۆژهەڵاتی ناوین بە سێهەمیین  لە دەستڕەنگین لەکاری نووسینی سەر ئاوێنە هەژمار دەکرێت "  .

. نەهرۆ قادر ڕەشید  ساڵی  ١٩٧٧ لە سلێمانی لەدایک بووەو دەرچووی ئامادەیی پیشەی کارەباو مامۆستای ئەکادیمیای خەت و زەغرەفە یە  جێبەجێکردنی کاری هونەری لەووڵاتی قەتەر دەوحە  بەدەست هێناوە