ئاوا بوونی ئەستێرەیەکی موزیکی ئاڵمانی دۆستی کورد


ئالان عارف -ئاڵمانیا
دوێنێ  04.02.2023 خانمە، کەمان ژەنی بەڕەگەز ئەڵمانی (  Amre Collmmer ) کۆچی کردو جێی ھێشتین .

Amre ئەندامی ئۆڕکستڕای سیمفۆنی WDR بوولەشاری کۆڵن.
 ئەم گروپە دوو جار سەردانی کوردستانیان کردووەو لەشارەکانی سلێمانی ھەولێر کەرکوک نمایشیان کردووە بەسەرپەرشتی ھونەرمەند ئالان عارف ، لەوێ لەگەڵ  ھونەرمەندانی کورد عەدنان کەریم و کیژان ابراھیم خەیات کاریان ئەنجام داوە .
 بەداخەوە ساڵی پاریش ئەندامێکی تری گروپەکەمان بەناوی Echbieta کۆچی کرد، ھیواوئومێدمان زۆر بووکە جارێکی تر سەردانی  کوردستان بکەینەوە و چالاکی زیاتر لەوێ ئەنجام بدەین ، بەداخەوەین بۆ لەدەست دانی ئەم دووئەندامەی گروپەکەمان.

بەڵام ئەبێ بەردەوام بین لەکارو چالاکیمان  تا بتوانین ڕۆحی Amre  و Echbieta  شادبکەین ،

 ھونەرناوەستێ وئێمە بەردەوام دەبین.....