"ئامۆژگاریە ناکۆکەکان"

ئەمە دە ئامۆژگاریە کە لە لایەن نووسەری ئەمریکی  Kent M. Keith لەساڵی 1968 نووسراوە.

لە ساڵی 2002 دا کردی بە کتێبێک کە پێی دەوترێت "بەهەرحاڵ" (Anyway) کە ئەو کاتە و بۆ ماوەیەکی درێژ پڕفرۆشترین بوو لە ئەمریکا.
ئەم ئامۆژگاریانە وەرگێڕدراون بۆ زۆرێک لە زمانەکان، جیهانیان گۆڕی و کراون بە پۆستەر و لەسەر دیوار و دەرگاکان هەڵواسراون، ئەم ئامۆژگاریانە بەم شێوەیە بوون:
1. خەڵک ناعەقڵانین و تەنیا خەمی بەرژەوەندیەکانیانن، من هەرچۆنێک بێت ئەوانم خۆش دەوێت.
2. ئەگەر چاکەتان کرد، خەڵک تۆ تاوانبار دەکەن بە هەبوونی پاڵنەرێکی خۆپەرستانە، هەرچۆنێک بێت چاکە بکەن.
3. ئەگەر سەربکەویت، دۆستی ساختە و دوژمنی ڕاستەقینە بەدەست دەهێنیت، هەرچۆنێک بێت هەوڵبدەن  سەربکەون.
4. ئەو چاکەیەی ئەمڕۆ دەیکەیت سبەینێ لەبیر دەکرێت، هەرچۆنێک بێت چاکە بکە.
5. ڕاستگۆیی و ڕەوانی ئێوە لە بەرامبەر ڕەخنەدا لاواز دەکات، هەرچۆنێک بێت ڕاستگۆ و ڕەوان بن.
6. گەورەترین مرۆڤ کە گەورەترین بیرۆکەیان هەیە لە لایەن مرۆڤێک بە بچووکترین عەقڵەوە دەتوانرێ بوەستێنرێت، هەرچۆنێک بێت بیرۆکەی مەزنتان هەبێت.
7. مرۆڤ خەڵکە بێ تواناو  لاوازەکانی خۆشدەوێت کۆمەگیان دەکەن، بەڵام ئەوان شوێن لووتبەرزی کەوتوون، هەرچۆنێک بێت بۆ لاوازەکان تێبکۆشن.
8. ئەو شتەی کە بە ساڵانێکی زۆر دروستت کردون لەوانەیە بەشەووڕۆژێک بڕوخێت بەهەرحاڵ ڕامەوەستە لەدروستکردن.
9. خەڵک پێویستیان بە یارمەتی هەیە بەڵام لەوانەیە پاشان هێرش بکەنە سەرتان کاتێ یارمەتیان ئەدەیت، هەرچۆنێک بێت یارمەتیان بدە.
10. ئەگەر باشترین شتێ کەهەتە بە خەڵک بدەیت، هەندێک بە خراپە وەڵامی تۆ دەدەنەوە، هەرچۆنێک بێت باشترینی خۆت بە جیهان پێشکەش بکە.