ئاماری سلێمانی: رێژەی هەژاری لە سلێمانی بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبۆتەوە

 

 

 

 

 

 

 

لە سنوری پارێزگای سلێمانی رێژەی هەژاریی لە ٢% بۆ ١٢%بەرزبووەتەوە،

هەروەها رێژەی بێکاریش لە ٦% بووەتە ١٦% لەسەر ئاستی پارێزگاکە.
 

مەحمود عوسمان،بەڕێوەبەری ئاماری سلێمانی، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئاماژە بە خراپ بونی ڕەوشی سلێمانی دەکات لە ڕووی هەژاری و بیکاریەوەو دەڵێت "ئامارەکانی هەژاری و بێكاری بەردەوام ڕوو لە هەڵکشانن و لەم ماوەیەدا سلێمانی لەرووی هەژاریەوە لە ٢% ەوە بەرز بوەتەوە بۆ ١٢%".

لە بارەی بێ کاریشەوە دەڵێت " دۆخی بێکاریش خراپتر بووە کە لە ٦% بەرز بۆتەوە بۆ١٦%".
 

لە سنوری پارێزگای سلێمانی بە سەدان پرۆژەی جۆراو جۆری کەرتی گشتی و تایبەت چەند ساڵێکە راگیراون و بەسەدان کۆمپانیا مایە پووچبوون و هیچ ئاسۆیەکی ئابوری و دارایی نە لە کەرتی گشتی نە لە کەرتی تایبەتی نییە بۆ چارەسەرکردنی ئەو دۆخە.

 

سەرچاوە : سپیمیدیا