ئالان ئه‌نوه‌ر قه‌ره‌داغی‌، بارانی‌ خه‌م بڵاوده‌كاته‌وه‌

له‌م رۆژانه‌دا كلیپێكی هونه‌رمه‌ند ئالان ئه‌نوه‌ر قه‌ره‌داغی بڵاوبۆوه‌ كه‌ له‌ شاری سلێمانی و سویسرا ده‌نگ و وێنه‌گرتنی كلیپی بۆ كراوه‌ گۆرانییه‌كه‌ شێوازی دوێتێكه‌ له‌ نێوان كوڕو كچێكدا به‌شێوه‌یه‌كی هونه‌ریی‌  و به‌ هێمنی و ریتمێكی به‌رز پێشكه‌شده‌كرێت، هه‌روه‌ها هه‌ڵبژاردنی تێكسته‌كه‌ پڕاو پڕی میلۆدیه‌كه‌یه‌ كه‌ میلۆدیه‌كی یۆنانیه‌ و زۆر له‌هه‌ستی كوردییه‌وه‌ نزیكه‌.
گۆرانیه‌كه‌ به‌ناوی(بارانی خه‌م) ه‌،  وتنی: ئالان قه‌ره‌داغی و زینوێ راوی-یه‌، ئاوازی: كریاكۆس پاپادۆپۆولۆس، شیعری: باوان موراد و ئالان قه‌ره‌داغی ، گیتار: زانا عه‌بدوڵڵاهی ، قوێنا و دودوك: ئه‌میر عه‌لی، كه‌مان: ئارتین عه‌بدوڵڵاهی ، ئاماده‌كردن و میكسی: زانا عه‌بدوڵڵاهی ، كامێرا: ده‌روون قه‌ره‌داغی و ئۆزگێجان ته‌ندۆگان ، مۆنتاج: ئۆزگێجان ته‌ندۆگان و  ده‌رهێنانی:ئالان قه‌ره‌داغییه‌.
ئالان قه‌ره‌داغی‌، له‌سه‌ره‌تای‌ ئه‌مساڵ 2022، یه‌كه‌مین كلیپی هونه‌ری به‌ناوی (دڵێكی ئه‌سیر) بڵاوكرده‌وه‌و بوو به‌ كلیپێكی‌ سه‌ركه‌وتوو، ئه‌م به‌رهه‌مه‌ نوێیه‌شی‌ (بارانی خه‌م) چاوه‌ڕوان ده‌كرێت پێشوازیی باشی‌ لێبكرێت.

 

 

سەرچاوە: knwe