ئارام تیگران.. ئەو ئەرمەنییەی هەموو ژیانی دۆستی کوردبوو

ناوی ئارام مێلیکیانە و بە ئارام تیگرانیش ناسراوە، هونەرمەندێکە کە 50 ساڵ خزمەتی بە فەرهەنگی گۆرانی و میوزیکی كوردی كردووە.
ئارام تیگران، هونەرمەندێکی كوردزمانی بە ره‌چه‌ڵه‌ک ئەرمەنییە، ساڵی 1934 لە شاری قامیشلۆی ڕۆژئاوای کوردستان لەدایکبووە.

تیگران، عاشقی ئاواز و گۆرانی فۆلكۆری كوردی بوو، جگە لە دەنگبێژی، ژەنیارێکی بەتوانای ساز بوو، ئاوازدانەر بوو و زۆر لە گۆرانییەكانی خۆی ئاوازی بۆ داناون، بە گۆرانی “شەڤ چوو” دەستیپێكرد و بە گۆرانی “ئای دلبەرێ” ناوبانگی پەیداکرد.

بەرهەم و گۆرانییەکانی

ئارام هۆنراوەیەکی شاعری ناوداری کورد جگەرخوێن هەڵدەبژێرێت و دەیکاتە یەکەم گۆرانی خۆی بەناوی “شەڤ چوو”، خاوەنی چەندین ئاواز و گۆرانی  هەمیشە زیندووە و یەكێک لە شاكارانە گۆرانی “ئای دلبەرێ”یە.

بە چەندین زمانی جیاواز گۆرانی گوتووە ئەرمەنی، كوردی “كرمانجی و زازاكی” عەرەبی، یۆنانی و سریانی)، 500 گۆرانی هەیە لەو ژمارەیە زیاتر لە 250 گۆرانییان كوردین.

بەناوبانگترین گۆرانییەکانی (هەی لۆلۆ دەلال، شەڤ چوو، ئای دلبەرێ، بلبلۆ، دیلان، تە ئەز كوشتم، خەملی زۆزان، ئەی وەلاتۆ، زەمان و یار، ژ بوونا تە ئەز دینم و چەندین گۆرانی و سترانی تر).

ئارام تیگران دۆستی كوردان و ڕێبەری گەلی كورد عەبدوڵا ئۆجالان بووە، گۆرانیەكیشی بۆ ستایشی ئاپۆ و گەریلادا وتووە، ڕێبەر ئۆجالانیش زۆر هۆگر و شەیدای گۆرانیەكانی ئارام بووە، لە یەكێ لە كتێبەكانیدا باسی سۆز و كاریگەری دەنگی ئەو هونەرمەندە ئەرمەنیەی كردووە، جەند جارێكیش لە نزیكەوە یەكیان بینیوە.

 

سەرچاوە: rojnews