«یەکەم ھاوڕێکان» پەکێجی فێرکاریی زمانی کوردی بۆ منداڵان بڵاو کرایەوە

 

«یەکەم ھاوڕێکان» یەکەم پەکێجی فێرکاریی زمانی کوردی بۆ منداڵان بەپێی ستانداردی فێرکاریی زمانی زانکۆی ئاکسفۆرد. داڕێژراو بۆ تەمەنی ٣ تا ٧ ساڵ، لە لایەن چاپەمەنیی «ئارا» و «ڕازان»ـەوە بڵاو کرایەوە

ئەم بەرھەمە بریتییە لەم بەشانە:

۳ کتێبی وانە + کتێبی ڕاھێنان: ھەر کتێبێک ١٥٠ لاپەڕەی ڕەنگی A5
۳ سی دی دەنگ: ھەرکام ٧٤ فایلی دەنگ

.

نرخی پشت بەرگی پەکێج: ٤٥٠ ھەزار تمەن

لەگەڵ کارتی QRکۆد و کیسەی پارچەیی

(تێچووی پۆست لەسەر خۆمان دەبێ)

داخوازیی پتر لە ١٠ پەکێج بۆ باخچەی منداڵان و مناڵانی کەم‌داھات تا ٢٠ لە سەد داشکاندنیان لەسەر دەبێ.
.
سەرپەرەشتی پڕۆژە:
نیروان ڕەزایی
داڕشتنەوەی ناوەرۆک:
نیروان ڕەزایی، سارا ئەحمەدزادە
داڕشتنەوەی گرافیک و دیزاین:
چیا فەتحی
فۆتۆگرافەر:
مەجید مەحموودی

سەرپەرەشتی بێژەران و داڕشتنەوەی دەنگ و موزیک:
عەلیڕەزا زوڵفەقاری

وێنەی سەرەکی ڕووبەرگ و دیزاینی سەرەکی: پۆل گیپس
.

ڤێرژێنی ئینگلیسی ئەم بەرھەمە بۆ یەکەم جار لە ژێر ناوی سەرەکیی «First Friends» لە ساڵی ٢٠١١دا بڵاو بووەتەوە.

دواتر لە ساڵانی ڕابردوودا ڤێرژێنی سپانیایی و چینی ئەم بەرھەمەش ھەر بەم شێوەیە بڵاو بووەتەوە.

ڤێرژێنی کوردیی ئەم بەرھەمە، چوارەمین زمانێکە کە بە پێی ئەم شێوازە فێرکارییە دائەڕژێتەوە.

لە داهاتووشدا بە زاری کەلهوڕی و کورمانجی و هەورامی بڵاو دەکرێتەوە.

چاپەمەنیی “ئارا” و “ڕازان” لە ساڵی ١٤٠١ بە مەبەستی بڵاوکردنەوەی کتێبی منداڵان و کتێبی فۆتۆگرافی مۆڵەت‌نامەی (مجەوزی) فەرمی وەرگرتووە.

بۆ دەست‌خستی پەکێجی “یەکەم هاوڕێکان” سەردانی لاپەڕەی “یەکەم هاوڕێکان” بکەن و لە ڕێگای دایرێکتەوە داوای بکەن.

@yakamhawrekan

سەرچاوە : ماڵی کتێب

دەستخۆشی لەماڵی کتێب وگشت  خەمخۆرەکانی  زمانی شیرینی دایک.