زمانی كوردی لەپەراوێزی جیهانی زمانی دایكدا

پێش نیوەڕۆی 26/2/2022 ساڵۆنی لاپەڕە نۆی ناوەندی هەولێری راگەیاندنی یەكێتی كۆڕێكی بەناونیشانی (زمانی كوردی لەپەراوێزی جیهانی زمانی دایكدا) بۆ نوسەرو شاعیر فەرەیدون سامان سازكرد.

 لەكۆڕەكەدا ژمارەیەك نوسەرو شاعیرو ئەدیب و یاساناس و رۆژنامەنووسانی شار هەولێر ئامادەیبوون ، تێیدا فەرەیدون سامان وتی : ئەگەرچی هەفتەیەك بەسەر یادی زمانی دایك لەجیهاندا تێپەڕدەبێت كە نەتەوەی كوردیش بەهۆی داگیركاری و دابەشبوونی نیشتمانەكەیەوە زمانەكەشی داگیركراوە.

 وتیشی : لەدوای دروستبوونی كۆماری توركیا لەسەر دەستی ئەتاتورك لەنێوان ساڵانی 19241925 ژمارەیەك لەڕووناكبیران و ئەدیبان و شاعیران و پیاوانی ئایینی كورد لەشاری وان داواكاریان هەبوو دانوستانیان لەگەڵ دەوڵەتی توركیا كرد كە منداڵەكانیان بەزمانی كوردی بخوێنن ئەوەبوو بانگیان كردن وتیان چیتان دەوێت دوای ئەوەی بانگیان دەكەن هەموویان سواری كەشتیەك دەكەن لەدەریاچەی وان ژێرئاویان دەكەن و دەیانخنكێنن كە بەڕای من دەبوایە رۆژی جیهانی زمانی كوردی ببێتە ئەو رۆژەی كە ئەو سەد رووناكبیرە كوژران كە جگە لەوە سەدان خەڵكمان لەسەر زمانی كوردی رووبەڕووی سێدارەو ئەنفال بۆتەوە.

 پاشان ئامادەبوان بەڕاو سەرنج و پرسیارەكانیان بەشداریان لەكۆڕەكە كرد.

 

سەرچاوە: pukmedia