محەمەدئەمین زەکی بەگ

محەمەدئەمین زەکی بەگ (1880-1948)

محەممەد ئەمین زەکی بەگ کوڕی حاجی عەبدولڕەحمان کوڕی مەحموود باپێرە کە لە ساڵی 1880دا لە گەڕەکی گوێژەی شاری سلێمانی لە دایکبووە.
زەکی بەگ مێژوونووس
و سیاسەتوانێکی کورد بوو، کە بە تورکی و عەرەبی و کوردی سەبارەت بە مێژووی جەنگ و لەشکر و مێژووی ڕامیاری و کوردستان خاوەنی بەرھەمی بەنرخە. زەکی بەگ ئارەزووی لە ھۆنراوە، وێژە، خۆشنووسین و نیگارکێشان بووە و زمانەکانی؛ کوردی، عەرەبی، فارسی، تورکی، ئینگلیزی، ئەڵمانی و فەڕەنسی زانیووە و لەبەر زیرەکی و لێوەشاوەیی بە «زەکی» ناوبانگی دەرکردووە.
زەکی بەگ لە سەردەمی پاشایەتی
عێراقدا پەرلەمانتار بووە و وەک نوێنەری سلێمانی ھەڵبژێردراوە. لە دوو راپۆرتیدا بۆ پادشای ئەو کاتەی عێراق و کاربەدەستانی ئینگلیز بە روونی باسی لە کێشەی پارێزگا کوردنشینەکانی عێراقی کردووە و لە رێگای رەخنەکانییەوە کاربەدەستانی بە ئاگاھێناوەتەوە لە جێبەجێکردنی ئەو بەڵێنانەی لە ساڵی 1926 بە کورد درابوو.

زەکی بەگ خاوەنی زیاتر لە 12 بەرھەمە ئەمەش چەند بەرھەمێکی:
1- محاسەبەی نیابات – 1928.

2- خولاسەیەکی تاریخی کورد و کوردستان
- بەشی یەکەم ساڵی 1931 و بەشی دووەم ساڵی 1937.

3- دوو تەقەللای بێ سوود- 1935.

4- تاریخ السلیمانیة
و ولایتھا – 1939.

5- مشاھیر الأکراد - بەشی یەکەم ساڵی 1945 و بەشی دووەم ساڵی 1947.

6- تاریخ الدولة
و الامارات الکردیة - 1945 .