خورماڵ... بیست و چوار نووسەرو وەرگێڕ خەڵاتكران

لەڕێوڕەسمێكدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری هەڵەبجە لەشارۆچكەی خورماڵ ژمارەیەك نووسەرو وەرگێڕی دەڤەرەكەی خەڵاتكرد. 
لەڕێوڕەسمەكەدا كە سەر لەبەیانی ڕۆژی دووشەممە (18-4-2022) بەڕێوەچوو، سەرەتا (محەمەد فەتاح) بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەری هەڵەبجە لەوتارێكدا باسی مێژووی جوان و پرشنگداری خورماڵی لەڕووی ڕۆشنبیرییەوە خستەڕوو
.
لەبەشێكی دیكەی ڕێوڕەسمەكەدا (محەمەد ئەحمەد) بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری خورماڵ بەرهەمێكی هونەری پێشكەش بەئامادەبوان كردو لەكۆتاییدا خەڵات بەخشرایە بیست و چوار نووسەر كە دانیشتوی شارۆچكەی خورماڵ و زەڵم بوون و لەم دووساڵەی كۆتاییدا بەرهەمەكانیان چاپكراوە، دواتر خەڵاتی ڕێزو ماندو بوون بەخشرایە هەریەك لە (عادل كۆچەری و فەرحان تاهیر) كە خاوەن بیرۆكەی ئەم مەراسیمەبوون
.

 

 

سەرچاوە: gelawej