خۆشم ئەوێ

خۆشم ئەوێ، خۆشم ئەوێ

ئەم نیشتمانەم خۆش ئەوێ

تــــــــــــــــا لێـــــــــدانـــــــــــــــــــــی دڵ ئــــــــــــــەســـــــــــرەوێ

هیــــــــــــــــــــــــچ لــــــــــــە بەر چاوم ناکەوێ

                                            خۆشــــــــــــــــــــــــــم ئـــــــــــــــــــــــــــــەوێ وڵاتــــــــەکەم

                                            کـــــــــــــــانگای هیـــــــــــــوا و ئـــــــــــاواتەکەم

ئــــــــــــــا ئـــــــــــــــــــەم هــــــــــــــــــــەوا و ئاو و گڵە

بـــــــــــــــــــــــــــــۆ ژیانـــــــــــــــــــــــــــم خـــــــــــــــــــوێنـــی دڵــــــــــــــــــــــە

دڵ کـــــــــــــــــــــــــــــــە بلبلـــــــــــــــــــــــــــــــــی ســـەرچڵە

شەیدایــە بۆ ڕوی ئـــــــــەو گوڵە

                                            خۆشــــــــــــــــــــــــــم ئـــــــــــــــــــــــــــــەوێ وڵاتــــــــەکەم

                                            کـــــــــــــــانگای هیـــــــــــــوا و ئـــــــــــاواتەکەم

کــــــــــــــــوردســــــتانە خۆشەویستم

هـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــەتا مــــاوم ئەی پەرستم

هاوار ئەکا هۆش و هەسـتم

بە جوانـــــــــــــــی دیمەنی مەستم

                                            خۆشــــــــــــــــــــــــــم ئـــــــــــــــــــــــــــــەوێ وڵاتــــــــەکەم

                                            کـــــــــــــــانگای هیـــــــــــــوا و ئـــــــــــاواتەکەم

دڵم ئەڵـــــــــــــــــــــــێ، وەک زمـــــــــــــــــــــــــــــــــــانم

خۆشــــــــــــــــــــــم ئەوێ کوردستانم

خـــــــــــــــــــــــــــــــــــۆشەویستی نیشتـمانم

بــــــــــۆتە سەر لەوحەی ئیمانم

                                            خۆشــــــــــــــــــــــــــم ئـــــــــــــــــــــــــــــەوێ وڵاتــــــــەکەم

                                            کـــــــــــــــانگای هیـــــــــــــوا و ئـــــــــــاواتەکەم

خۆشم ئەوێ، خۆشم ئەوێ

ئـــــــــــــاواتە خـــــــــــــــــــــــــوازم ســـــــــــــــــــــەرکەوێ

نــــــــــــــاوی لـــــــــــە نـــــــــــاوا دەرکـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــەوێ

گــــــــــــــــەشە و ڕووناکی بەرکەوێ

                                            خۆشــــــــــــــــــــــــــم ئـــــــــــــــــــــــــــــەوێ وڵاتــــــــەکەم

                                            کـــــــــــــــانگای هیـــــــــــــوا و ئـــــــــــاواتەکەم

(کاکەی فەلاح)