دەگێڕنەوە دارستانێک ئاگری لێدەکەوێتەوە و دەکەوێتە بەرهێرشی ئاگرێکی گەورەوە،
بۆیە ئاژەڵەکان لە ترسا ڕایان دەکرد وهەڵدەهاتن لەو ئاژەڵانە مارێک هەوڵی دەدا بە خێرایی بخشێتە دەرەوەی دارستان وە و لەو ئاگرە ترسناکە ڕزگاری ببێت.
کاتێک لە دارستانەکە هەڵدەهات، ماندوو و تینو بوو، سەیری کرد و مشکێکی بینی کە بەخیرایی وبازدان هەلدەهات. مارەکە بانگی لێکرد ویستی داوای یارمەتی لێبکات
بەلام مشکەکە لێی دەترسا و ویستی خۆی دەرباز بکات، مارە پێی ووت: ڕا مەکە مشک، من هێشتا ڕزگارم نەبوەو و دوای ئەوئاگروهەموو ترسەی کە بینیم ناتخۆم.
مشکەکە وەستا و پێی گوت: من تێناگەم؟
پێی وت: من زۆر تینووم و دەمەوێت ئێستا ببم بە هاوڕێت، تەنها ئاوم پێبدە.
مشکە کە پێی وت، دوام کەوە ...
مشکەکە لە پێشەوەی بەبازدان دەڕۆیشت مارەکە، کە زۆر ماندوو و تینوو بوو بەدوایەوە دەخشا تا گەیشتن بە ماڵێک کە بەهیلاکی یەکی زۆرمشکە دروستی کردبوو و مشکی ماندوو چووە ژوورەوە و بەجامەئاوێکەوە هاتەدەرەوە
مارەکەلێی خواردەوە هەتا تەواو بوو. پاشان پێی گوت: دەمەوێت بخەوم، ئایا شوێنێکی ئارام هەیە؟
مشکە باشەکە وەڵامی دایەوە: بڕۆ ناو ماڵەکەم، شوێنی حەوانەوە ئامادەکراوە.
مارەکە چووە ژوورەوە و خەوت و چەند کاتژمێرێک دواتر لە خەو هەستا و بەتەواوی چاک بووبوەوە کەوتبۆوە خۆبادان، بۆیە سەیری مشکەکەی کرد و گوتی: گوێبگرە، من لەگەڵتان ڕێک دەکەوم بۆ ئەوەی لێرە پێکەوە بین و هێرش نەکەینە سەر یەکتر و لە ئاسوودەیی و ئاسایش و ئارامیدا بژین .
مشکەکە بە دوودڵییەوە وەڵامی دایەوە، "بەڵێ. بەڵێ ڕازیم"
دوای چەند خولەکێک، لەماڵی نوێ وەک مارەکە وەسفی کرد، مشکەکە پێی وت کە من دەچم هەندێک خواردن بۆئێوارە دەهێنم. مار گوتی: درەنگ مەکەوە!
مشکەکە گەیشتە دەرگای ماڵەکەی و پاشان ڕووی کردە مارەکە و گوتی: خواحافیزی هەتاهەتایە، ماڵ بۆ ئێوە پیرۆزباییتان لێ دەکەم، ژیانم گرنگترە.
مارەکە پێی وت: بۆچی گومانم لێ دەکەیت؟
وەڵامی دایەوە: ئەمە ڕێکەوتنێکە لەنێوان بەهێز و لاوازدا، کە من هیچ هێزێکم تێدا نییە، بەڵام من لە ترسی ژیانم ڕازی بووم.
دانایی: هەموو ڕێککەوتنەکان گەرەنتی مافەکانی ئێمە ناکەن و دەبێت زیرەک بین ئەگەر ڕێککەوتنەکە ئێمە نەپارێزێت دەبێت ڕابکەین بۆ ڕێککەوتنێکیتر کە پارێزگاریمان لێبکات یان شوێنێکی کە مافەکانی ئێمە مسۆگەر بکات.
بەرزان حەمەسوور- ئەڵمانیا