كورتە فیلمی "تاقیگەی ژمارە ۲" بەردەوامە لەبەدەستهێنانی خەڵاتی فێستیڤاڵە جیهانییەكان

كورتە فیلمی بەڵگەیی "تاقیگەی ژمارە 2" لەنووسین و دەرهێنانی "ئیدریس عەبدی و ئاوارە عومەر"  بەشداریی لە  69 مین خولی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی "مارتۆفێسكی" دەكات.
كورتە فیلمی بەڵگەیی "تاقیگەی ژمارە 2" لەنووسین و دەرهێنانی "ئیدریس عەبدی و ئاوارە عومەر" و یاریدەدەری دەرهێنەر "لیلیان ئەمیر و هاوكار ساڵەح"، بەرهەمی هاوبەشی كۆمپانیای لامیدیا و ئیدریس عەبدی و ئاوارە عومەر، لە  69مین خولی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی "مارتۆفێسكی"  سێربێستان بۆ بەشی كێبڕكێی فیلمی بەڵگەیی نێونەتەوەی هەڵبژێردراوە، كە كۆمپانیای ڕێتاو ئەركی بڵاوكردنەوەی لە ئەستۆ گرتووە
.
فێستیڤاڵی مارتۆفێسكی لەڕۆژی 29-3 دەستپێدەكات و تا 2-4ی 2022 لە شاری بێلگراد بەردەوام دەبێت
.
پێشتریش كورتە فیلمی بەڵگەیی "تاقیگەی ژمارە 2"، لەچەندین فێستیڤاڵی ناوخۆو دەرەوە بەشداریكردووەو خەڵاتی بەدەستهێناوە
.
فیلمەكە ماوەكەی 16 خولەكەو لە 2021 بەرهەمهاتووە و چیرۆكی پیاوێك بەناوی "حەمە تۆفێق" دەگێڕێتەوە كە 14 ساڵ لە بەشی توێكاری كۆلێژی پزیشكی زانكۆی سلێمانی كاری كردووە
.

 

 

سەرچاوە: galawej