یەکەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی "کورت و کورمانجی" بە رێزنان لە یاد و ناوی کۆچکردوو تاها کەریمی دەرهێنەری کوردستانی ڕۆژهەڵات بەشێوەی ئۆنلاین بەڕێوە چوو.
بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، یەکەمین فێستیڤاڵی فیلمی یەک خولەکی "کورت و کورمانجی" بە رێزنان لە ناو و یادی تاها کەریمی دەرهێنەری بانەیی بە شێوەی ئۆنلاین بەڕێوە چوو.
لەم فێستیڤاڵەدا خەڵاتی یەکەم درایە کورتەفیلمی "ئێستا بێ ترس" لە دەرهێنانی رزوان دیهارۆ کە ٢٠١٧ دەنگی وەرگرت.
خەڵاتی دووهەم درایە کورتەفیلمی "ق.و.خ" لە دەرهێنانی نووروڵا ئاکجان کە ١٩٤٩ دەنگی وەرگرت.
خەڵاتی سێهەم درایە کورتەفیلمی "بیری منداڵ" لە دەرهێنانی فیرات یاووز کە ١٧١٤ دەنگی وەرگرت.
هەروەها خەڵاتی تایبەتی "کوردستانی" درایە کورتەفیلمی "لە ماڵدا" بە دەرهێنانی خەلیل ئاکگول کە ١٣٥٨ دەنگی وەرگرت.
سەرچاوە: mehrnews