حەڤدەیەمین فێستیڤاڵی شانۆی کوردیی سەقز بەبەشداری (39) بەرهەمی شانۆیی ناوخۆیی و دەرەکی بەڕێوەبەدەچێت.
بڕیارە لەناوەڕاستی مانگی داهاتوودا حەڤدەیەمین فێستیڤاڵی شانۆی کوردیی سەقز بەبەشداری 39 بەرهەمی شانۆیی بەڕێوەبچێت، کە (21) لەو بەرهەمانە لەسوریا، تورکیا و هەرێمی کوردستانەوە نێردراون و (18) بەرهەمەکەی دیکەش بەرهەمی پارێزگاکانی سنە، کرماشان و ورمێن، لەکۆی ئەو بەرهەمانەش (10) بەرهەمیان بۆ بەشی کێبڕکێ هەڵبژێردراون.
بەرهەمە ناوخۆییەکانی رۆژهەڵات بریتین لە:
* شانۆی« سیاساڵ» دەرهێنانی پەرویز ئەحمەدی لەشاری سەقزەوە.
* شانۆی«ئاژەڵ» دەرهێنانی فەرزاد حەسەن میرزایی لەشاری بانەوە.
* شانۆی «هێشتا قسەکانمان تەواو نە کردوه» دەرهێنانی سەید فەرەیدوون ئەحمەدی و هوشیار قەوامی لەشاری سنەوە.
* شانۆی «دیوار» دەرهێنانی کیانووش محەممەدی لەشاری سەقزەوە.
* شانۆی «دوورترین شاری جیهان» بە دەرهێنەری سەمانە میرزایی لە شاری ورمێوە.
* شانۆی« هاری» دەرهێنانی ئەفشین خدری بەرهەمی هاوبەشی شارەکانی سەقز و سنە.
* شانۆی «جورئەت و حەقیقەت» دەرهێنانی هادی بەهرامی لە شاری بانەوە.
فێستیڤاڵی شانۆی کوردیی سەقز دوای فستیڤاڵی شانۆی سەرشەقامی مەریوان، گەورەترین فێستیڤاڵی شانۆی رۆژهەڵاتی کوردستانە، کە ساڵانە بەڕێوەدەچێت.
سەرچاوە: بنکەی ڕووناکبیری گەلاوێژ