له باخچه‌ی خوشكه فریشته‌ی سه‌نته‌ری قه‌زای كۆیه له لایه‌ن گروپی شانۆیی شاری شانۆی ژنێكی ئاقڵ نمایش كرا.
نه‌وزاد جه‌واد نوسه‌رو ده‌رهێنه‌ر وێرای پیرۆزبایی له‌بۆ ته‌واوی شانۆكارانی جیهان به PUKmedia ی ڕ‌اگه‌یاند: ئه‌مكاره شانۆی سه‌رشه‌قامه‌و له‌سه‌ر ئه‌ركی ئه‌بوزێد ساڵح لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی كۆیی ی.ن.ك سپۆنسه‌ر كراوه.
ڕ‌اشیگه‌یاند: ناوه‌ڕ‌ۆكی شانۆییه‌كه باسی به‌شێك له‌خێزانی كورد ده‌كات كه به‌هۆی دراما بینیه‌كانه‌وه كاریگه‌ری نه‌رێنی دروست كردوه و بۆته هاكارێت تا گه‌یشوه‌ته ئاستی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خێزانه‌كان.
وتیشی: شانۆ له‌كوردستان په‌راوێزخراوه‌و ئه‌و هونه‌ره تا دێت كاڵ ده‌بێته‌وه.
خوازیاریش بوو وه‌زاره‌تی ڕ‌ۆشنبیری له‌گه‌ڵ باش بونی دۆخی دارایی هه‌رێم جارێكی دیكه گرنگی به شانۆ و شانۆكارانی كورد بداته‌وه.
سەرچاوە: pukmedia