ئەشکەوتی شانەدەر

ئەم ئەشکەوتە کە لە باکووری ڕۆژئاوای کێوەکانی زاگرۆس، لە باشووری کوردستان ھەڵکەوتوە، خاوەن کۆمەڵێک ئاسەواری کۆنینەناسی زۆر پاراو لە چاخی کۆن بەردی ناوەندی ھەتا دوایییەکانی نوێ بەردییە. ئەم ئەشکەوتە دەکەوێتە قەزای مێرگەسۆر و سەر بە پارێزگای هەولێرە.
لە ساڵی 1951 تا 1961 لەلایەن
کۆنینەناسی بەناوبانگ ڕالف سولیکی ھەڵکۆڵینی سەرەتایی تێدا کراوە و لە ئەنجامی ئەم ھەڵکۆڵینەش چوار چین دۆزراوەتەوە.

دیتنە
وی کۆمەڵێک ئێسکی مرۆڤەکانی نیاندەرتاڵی ئەم ئەشکەوتە، وەک خاڵێکی گرینگ لە لێکۆڵینەوەکانی چاخی کۆن بەردی زاگرۆس و ڕۆژھەڵاتی ناوەراست ڕەچاودەکرێ. ئەم دۆزرانەوەیە ڕەنگدانەوەیەکی زۆری ھەبوو تا ئەو ڕادەیە کە نیوی شانەدەر بۆ کۆنینەناسەکان و تەنانەت بۆ خەڵکی ئاسایی، بیر ھێنەرەوی نیاندەرتاڵەکان بووە و ھەیە. بەڵام دەسکەوتەکانی شانەدەر تەنیا تایبەت نییە بە ئاسەوارەکانی چاخی کۆن بەردی. بڵاوبونەوی کتێبی «گۆڕستانی سەرەتای نوێی بەردی شانەدەر» لە لایەن سولکی و ھاوکارەکانی نیشان دەری ئەو ڕاستییەیە کە ئاسەوارە کۆنینەناسییەکانی دوای چاخی کۆن بەردیش، زۆر شتی بۆ گوتن پییە.