٭لەباربردن و تێکشکاندنی خەون و ئامانجی هەزارەها شەهیدو تێکۆشەر و کوردپەروەری ڕاستەقینە کە لە پێناو ژیانێکی پڕ شکۆو شەڕەفمەندانە بۆ گەلەکەیان خوێن و ماڵ و منداڵ و ژیانیان کردە قوربانی!
٭شەڕی ناوخۆو بەکوشت دانی هەزارەها لە ڕۆڵە خێرلەخۆنەدیوەکانی کورد، لەپێناو کورسی و گیرفانیان.
٭دابەشکردنی کوردستان بۆ دوو زۆن و بوونی دوو جۆر لەئیدارەو لە سوپاو هێز و دوو جۆر لە سیستەمی حوکمڕانی و دوو جۆر لە یاساو قەوانین... تادوایی.
٭گرتنەخۆی زۆرێک لە موستەشارو جاش و ڕەفیق بەعسی و ئەنفالچیەکان و داڵدەدانیان و تەنانەت بوونی پۆست و مووچەی بەرز لەناویان دا.
٭بەتاڵان بردنی سەروەت و سامانی گەل و دابەش کردنی بیرە نەوتەکان و پڕکردنی گیرفانی بەرپرسە باڵاکانیان تا دەیان ساڵیتر.
٭نقووم بونی وڵات لەگەندەڵی و فەسادی ئیداری و ئابوری و یاسایی و سیاسی.
٭کوشتن و تیرۆرکردن و دەستگیرکردنی زانایانی ئاینی و ڕۆژنامەنووسان و سیاسیەکان و دەنگە بوێرو ئازادەکان.
٭کلکایەتی و کۆیلایەتی بۆ دوژمنانی کوردستان و دەستگرتن و پێشکەوتنیان بۆ داگیرکردن و تەراتێن لەخاکی کوردستان.
٭داڕووخانی ئاستی زانستی ناوەندەکانی خوێندن بەگشتی و زانکۆکان بەتایبەتی، بێ بایەخ بوونی زانست و زانیاری.
٭بەرتەسک بوونەوەی ئازادیەکان وپێشێلکاری مافەکانی مرۆڤ.
٭خانەنشینکردنی هەزاران کەس بەشێوەی نایاسایی و ناشەرعی و بندیوار بەچەندین پلەی جۆراوجۆری باڵا.
٭پەیڕەو کردنی سیسەتەمی بێزراو قێزەونی تەزکیەی حزبی بۆ هەزاران پۆستی ئەم وڵاتە.
٭ئەنجام دانی چەند پڕۆسەیەکی هەڵبژاردن پڕ لە خروقات و تەزویرو گاڵتەجاری.
٭پەکخستنی پەرلەمان و دەرکردنی وەزیرو ئەنجام نەدانی هەڵبژاردن لەوادەی خۆی و تادوایی...
٭پڕبوونی بازاڕەکانی هەرێم لە کەلوپەل و خواردن و دەرمانی ماوە بەسەرچوو و کوالێتی نزم و نەبوونی چاودێری و بەرزبوونەوەی ڕێژەی نەخۆشیە ترسناکەکان.
٭بەرزبوونەوەی ئاست و ڕێژەی بێکاری وهەژاری لەنێو کۆمەڵگە و بەرزبوونەوەی ڕێژەی خۆکوشتن و جیابوونەوەو چەندین گرفتیتری کۆمەڵایەتی.
٭نەگەڕاندنەوەی زۆربەی زۆری ڕووفاتی شەهیدو ئەنفالکراوەکان و مانەوەیان تا ئێستا بە بێ نازی لە وڵاتی غەریبایەتی.
٭کۆچ کردنی هەزاران لەگەنج و لاوان و تواناو وزە زانستیەکان بۆ دەرەوەی وڵات، وە خنکانی سەدانیان لەم ڕێگەی هات و نەهاتەدا.
ئەمەو سەدان پۆخڵەوات و سیمای ناشیرین و قێزەونیتر لە دەسکەوتەکانی دەسەڵاتی کوردیە لە دوای ڕاپەرین...
ئیتر بۆ پێشەوە لەژێر دروشمی "شۆڕش بۆ گەل و گەلیش بۆ تێهەڵدان"
ئارام کۆیی
10/03/2022
سەرچاوە: speda