رۆژی یەکشەمە لە ئامادەبوونێکا، لقی هەڵەبجەی سەندیكای هونەرمەندانی كوردستان کرایەوە.
نەژاد شێخ كامیل، سكرتێری لقی هەڵەبجەی سەندیكای هونەرمەندانی كوردستان، لەم بارەوە رایگەیاند: ”ئمڕوو لە رووژ جەهانی شانۆ توانیمان بارەگای لقی هەڵەبجەی سەندیكای هونەرمەندانی كوردستان بکەینەوە، کە بۆ خۆی دەسکەوتێکی گەورەیە بۆ هونەرمەندانی هەڵەبجە، هەورامان و شارەزوور” .
وتیشی: ”پێمان خۆشە لێرەوە سپاسی ئەو كەسێلە بكەیمن کە هاوكار بوون لە كردنەوەی ئەم بارگا”
داواشی لە هونەرمەندان كرد کە لەمەوبەدوا سەردانی بارەگاکە بكەن، چونکە بارەگاکە ماڵی خۆیانە.
سەرچاوە: shafaq