دوو فیلمی دۆكیومێنتاری سەڵاحە ڕەش نمایشدەكرێن

بۆ ڕێزگرتن لەیادی (34) ساڵەی كیمیابارانكردنی هەڵەبجە، دوو فیلمی دۆكیومێنتاری نمایشدەكرێن.
فیلمی یەكەمیان بەناونیشانی (ئێمە) لەئامادەكردن و دەرهێنانی سەڵاحە ڕەش-ەو كامێرای ئەمیر عەلی وەیسی و مۆنتاژو میكساژی ئەحمەد مەحمود-ە، فیلمی دووەمیشیان بەناونیشانی (لەگیڤاراوە تا هەشتاو هەشت)  لەئامادەكردن و دەرهێنانی سەڵاحە ڕەش-ەو  كامێرای سیروان مەحمود و ئەردەڵان كاكەیی و مۆنتاژ و میكساژی ئاریان جەلال و موختار حەبیب-ە.

فیلمەكان كاتژمێر (3:30)ی ڕۆژی سێشەممە (15-3-2022) لەتەلاری سەردەم لەسینەما سالم لەشاری سلێمانی نمایشدەكرێن.

 

 

سەرچاوە: بنکەی ڕووناکبیری گەلاوێژ