لەچوارچێوەی چالاكییەكانی ڕۆژی جیهانی شانۆ، بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سلێمانی بەشی هونەری شانۆ، مۆنۆدرامای (شەوێك لەپاییز) و شانۆی (هیچ نهێنییەك لەئارادا نییە) نمایشدەكات.
مۆنۆدرامای (شەوێك لەپاییز) لەنووسینی (كەمال عەلی) و دەرهێنانی (ئاشتی كەمال)ەو كاتژمێر (5)ی ئێوارەی ڕۆژی (30-3-2022) لەهۆڵی كۆمەڵەی هونەرە جوانەكانی سلێمانی نمایشدەكرێت.
شانۆی (هیچ نهێنییەك لەئارادا نییە) لەنووسینی (ودی ئالن) و دەرهێنانی (دێرین حامید)، كاتژمێر (5)ی ئێوارەی ڕۆژی (31-3-2022) لەهۆڵی كۆمەڵەی هونەرە جوانەكانی سلێمانی نمایشدەكرێت.
سەرچاوە: galawej