چەند چالاکیەکی هونەری بۆ ڕۆژی ژینگەی کوردستان ئەنجامدرا

دوانیوەڕۆی 16/04/2022 بەبۆنەی ڕۆژی ژینگەی كوردستان لە پاركی ئازادی چەند چالاكیەكی ھونەری لەلایەن خوێندكاران و مامۆستایانی پەیمانگای ھونەرە جوانەكانی سلیمانیەوە ئەنجامدرا.

ڕێبوار سەعید، سەرۆکی ڕێکخراوی باڵندە باران، لە بارەی چالاکیەکەوە بە ڕۆژ نیوزی وت: ئامانجمانە هونەر ببەینە ناو ژینگەوە، وەکو هەنگاوێک بۆ ئەوەی هونەرمەندان و خوێندکاران بە بیرۆکەی خۆیان لەم پڕۆژەیە بەشداربن.

باسی لەوەکرد کە لە گەڵ هونەرمەندان و خوێندکارانی دیکە ئەو پڕۆژەیە بەردەوامی پێدەدەن کە ئامانجی سەرەکیان پاراستنی ژینگەیە و تێکەڵاوکردنیەتی لەگەڵ هونەردا.

لە چالاکیەکەدا چەند گۆرانیەك پێشكەش كرا، پاشان بە نمایشكردن و ناساندنی چەند کارێکی هونەری ئەنجامدرا و شاناییەکیش لە بارەی سروشت و ژینگە پارێزی نمایش کرا.

 

 

سەرچاوە: rojnews