بەڕێوەچوونی پێشانگای کتێبی ناوەندی نووسەران و ناوەندی ٤٩ کتێب لە شاری ئۆسلۆ

ڕێکەوتی 6ی خاکەلێوە بەرامبەر بە 25ی مارسی 2022، ناوەندی نووسەرانی کوردستان بە هاوکاری ناوەندی چاپ و بڵاوکردنەوەی 49 کتێب لە شاری ئۆسلۆ و ڕێوڕەسمی نەورۆز، پێشانگایەکی کتێبیان بەڕێوە برد.

 ئەمە یەکەمین پێشانگای کتێبی کوردی بوە کە لە ڕێوڕەسم و بۆنە کوردییەکان بەم شێوەیە بەڕێوە دەچێت و ئەزموونێک بوو کە بتوانرێ لە داهاتوودا بە پلان و بەرنامەی چالاکانەتر بەڕێوە بچێت. لە پێشانگاکەدا کۆمەڵێک بەرهەمی ناوەندی نووسەرانی کوردستان و هەروەها بەشێکی زۆری چاپ و بڵاوکراوەکانی ناوەندی 49 کتێبی تێدا بوو کە پێشوازییەکی گەرمی لێ کرا.

 شایانی باسە کە پێشانگاکە هەموو بابەتێکی کۆمەڵایەتی، مێژووی، ئەدەبی و سیاسی لە خۆ گرتبوو و هاوکات بەشێکی بۆ ئەدەبیاتی منداڵان تەرخان کرابوو کە لە لایەن منداڵانەوە بە خولیایەکی تایبەتەوە پێشوازییان لێ کرا.

 

 

سەرچاوە: ناوەندی نووسەرانی کورد