پێشانگایەکی کتێب لەهەولێر کرایەوە

نوسینگەی دەزگای نوری حیکمە بۆ پەروەردە و رۆشنبیری لەهۆڵی دەزگاکەیان لەهەولێر، پێشانگایەکی کتێبیان کردەوە بەبەشداری چەند کتێبخانەیەک لەوانە، مەحوی و حاجی قادری کۆی.

سەبارەت بەکردنەوەی پێشانگاکە، مەهدی جەلال ئەندامێکی سەرپەرشتیاری پێشانگاکە وتی: دەزگای نوری حیکمە بەم کارە هەستاوە بەبەشداری هەشت کتێبخانە.

وتیشی: کتێبەکان بریتین لەباری کۆمەڵایەتی، ئاین، مێژوو،سیاسی، زانستی، پەروەردەی منداڵان، هەروەها وەرگێران لەعەرەبی بۆکوردی و داشکان لە 30٪ بۆ کتێبەکان کراوەو و پێشانگاکە لە 25-2 تا 5-3 کراوەیە.

 

سەرچاوە: pukmedia