پێشانگایەكی هاوبەش، هونەرمەندە بەئەزمونەكانی هەولێر كۆدەكاتەوە

بەبۆنەی جەژنەكانی ئادارو نەورۆزەوە، لقی هەولێری سەندیكای هونەرمەندانی كوردستان، بەهاوكاری پارێزگای هەولێر، پێشانگایەكی هاوبەشی شێوەكاری بۆ گروپێك لەهونەرمەندە بەئەزموونەكانی شاری هەولێر دەكاتەوە.
لەپێشانگاكەدا بەرهەمی هەریەك لەشێوەكاران حسێن عەبدوڵڵا (خوالێخۆشبوو)، رزگار فەقێ عەوڵا (خوالێخۆشبوو)، سەربەست عومەر (خوالێخۆشبوو)، سلێمان شاكر، دارا محەمەد عەلی، قەرەنی جەمیل، عەبدولخالق رەفیق، فەیسەڵ عوسمان، جەوهەر محەمەد عومەر، عەبدولعەزیز پیرداود، نزار مەحمود عوسمان، خومار رەشید، شێرزاد گەنجۆ، ئەمیر دالی، سۆران ئیسماعیل، مستەفا ڕەشید نمایشدەكرێن و بڕیارە كاتژمێر (3:30) پاشنیوەڕۆی ڕۆژی سێشەممە (15-3-2022) لەهۆڵی گەلەری سەندیكای هونەرمەندانی كوردستان پێشانگاكە بكرێتەوە.

 

 

سەرچاوە: بنکەی ڕووناکبیری گەلاوێژ