سرودی نەورۆز و چەند زانیارییەكی نەبیستراو

(ئەمڕۆژی ساڵی تازەیە نەورۆز ھاتەوە) شیعری شاعیرو رۆژنامەنووس و بلیمەت (پیرەمێرد)ە، ئاوازی هونەرمەندی گەورە قادر دیلان، وتنی شاعیرو دەنگ خۆشی نەمر حەمەساڵح دیلانە.
دوای ئەوان ئاواز و وتنەكەی گۆڕاوەو بەسەرھاتەكەشی ئاوھا بووە كە قادر دیلانی ھونەرمەند گێڕاویەتییەوە:

چەند رۆژێك پێش نەورۆزی ساڵی ١٩٤٨ لە بەردەرگای تیپی مەولەوی لەگەڵ ھونەرمەند (نەجاتی عەبدە)وەستا بووین، پیرەمێردی شاعیر(حاجی تۆفیق) ھاتە لامان و وتی :ھۆنراوەیەكم بۆ یادی نەورۆز و ئەو چوار ئەفسەرە قارەمانەی كە نووری سەعید لەسێدارەیدان نووسیوە زۆر حەز ئەكەم ئاوازیكی بۆ دانێیت و كاكیشت واتە (حەمەساڵح دیلان) بە دەنگە خۆشەكەی بیچڕێت.

پیرەمێردی شاعیر لەسەر پارچە كاغەزێك ھۆنراوەی نەورۆزی بۆ نووسیمەوە بە سێ چوار ڕۆژان ئاوازی سروودی نەورۆزم داڕشت و كاكە (حەمە ساڵح)یش بۆ یەكەمینجار لەڕۆژی نەورۆزی ئەو ساڵدا وتی.

مەریوان مەسعود
 

 

 

سەرچاوە: بنکەی ڕووناکبیری گەلاوێژ